|
شانازی به ئێوه وه ناکه‌م و ناشخوازم به ئێوه بم ... !!
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سروده سپارتاکۆسیه‌یه که پێویسته منداڵانی
گه‌لێك هه‌میشه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه به‌وانه‌ی پێش خۆیان بڵێن : (
شانازی به ئێوه‌وه ده‌که‌ین و ده‌شمانه‌وێت به ئێوه بین ) . وتنه‌وه‌ی
ئه‌م سروده ، زه‌نجیری به‌ستنه‌وه‌ی ڕۆحی تاکه به‌نه‌ته‌وه‌وه ،
به‌ناخدا ڕۆچونی ، ئاماژه‌یه بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی هێڵه سوره بڤه‌کانی
نیشتمان و نه‌ته‌وه ، به‌جۆرێك که‌س وێرانی ئه‌وه نه‌کات به‌هیچ پاساو و
بیانویه‌که‌وه بیانبه‌زێنێت . ئه‌م سروده ، ده‌روازه‌ی هه‌می هاوبه‌ش و
ئایدیای هاوبه‌ش ده‌کاته‌وه و خۆشه‌ویستی نیشتمان و نه‌ته‌وه
به‌رهه‌مده‌هێنێت . هه‌رچۆنێك که هه‌یه مه‌غزای ئه‌م سروده هه‌ڵگری
ده‌یان مه‌دلولی دیکه‌یه ...
به‌ڵام ئه‌رێ جگه‌رگۆشه‌کانی
وڵاتی من له ئێستادا پێم ناڵێن ! ئێوه شانازی به‌کێوه ده‌که‌ن و
ده‌شخوازن به‌کێ ببن !! ناهه‌قتان ناگرم وێنه‌ی که‌سێك نییه له
زه‌ینتاندا وێنا بێته‌وه .. به‌ڵام به ئامانه‌ته‌وه پێتان ده‌ڵێم
باپیرانی ئێوه مێژویێکی دێرینه‌یان له‌ناوچه‌که‌دا هه‌بوه ، به‌جۆرێك
له‌نێو کولتوری میللی‌دا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێت که له‌سه‌رده‌می خۆیدا
داهێنه‌ر بون . پیشه ده‌ستییه‌کانیان ساخیده‌که‌نه‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا
خودێتی تاکی کوردی له‌پانتایی ژیاندا ئاماده‌یی هه‌بوه . نوسراوه
دێرینه‌کانیش ده‌یخه‌نه‌ڕوو له‌ساتی خۆیدا که‌سانی هوشیارمان هه‌ن ،
که‌له‌توانایدا هه‌بوه له‌دنیادا ڕیکۆردی یه‌که‌م تۆمار بکه‌ن . بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته کێ هه‌یه له توخمی مێی ڕه‌گه‌زی مرۆڤدا بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
نۆزده وێنه‌ی ( مه‌ستوره
خانمی ئه‌رده‌ڵان ) م وه‌ك مێژونوس نیشان بدات !! ئێمه خاوه‌نی ده‌یان
تێکۆشه‌ری جه‌ربه‌زه بوین که‌ڕوبه‌ڕوی دوژمن تاوه‌کو دواهه‌ناسه
ده‌جه‌نگان و له‌به‌رده‌م نوێترین ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌شکه‌نجه‌داندا له‌نێو
زیندانه‌کانی دوژمن‌دا ( ئاخێکیان ) نه‌ده‌کرد ، به‌وه‌ش به‌رگریان له‌مافی
ئێوه ده‌کرد و به‌زینییان نه‌ده‌ناسی !!
به‌ڵام ئه‌فسوس منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌یڵێمه‌وه ، هه‌رگیز شانازی
به‌مانه‌وه ناکه‌م که‌له‌ئه‌وان بوم و ناشمه‌وێت به ئه‌وان بم . که
نیشتمانیان هینده‌ی جانتاکانی ده‌ستیان ته‌سک کردۆته‌وه ، نه‌ته‌وه‌یان
له خۆیاندا بچوک کردۆته‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن مێژوشیان له‌ته‌مه‌نی خۆیاندا
کورت کردۆته‌وه ..
هه‌یهات ! ئه‌مانه له‌هه‌زاره‌ی سێ دا نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی
کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نامۆن ، بگره له‌دنیاشدا نامۆن .. ئاخر
چ ئاوه‌ز و ژیریێك په‌سه‌ندی ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر نه‌خێرێکی کوڕ و کچێکی
لاو که‌ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته ئاستێك مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت ، که‌چی
وێرانی ئه‌وه بکه‌یت قوتی ژیانی پیاوێکی به‌ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوی هه‌شتا و
سێ ساڵه ببڕیت ! وه‌ك له‌ناوچه‌ی پشده‌ر و بتوێن له‌شاشه‌ی میدیاکانه‌وه
بینیمان و بیستمان!!
به‌ڕاستی مایه‌یی شه‌رم و ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه کاتێك ده‌بینم
له‌شاره‌دێیکی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیم بۆ به‌ساڵاچوه‌کانی له‌و جۆرانه
خه‌ڵوه‌تخانه‌یان به‌هه‌مو پێداویسته‌کانیانه‌وه ( که هه‌ر له‌ته‌لاری
شاهانه ده‌چێت )ئاماده‌کردوه ، بۆ خزمه‌تکردنیشیان چه‌ندین کارمه‌ندیان
دامه‌زراندوه به‌جۆرێك موچه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان له‌ده‌وروبه‌ری 3500 دۆلار
دایه ، ته‌نانه‌ت بۆ هیچ که‌سێك نییه قسه‌ی به‌رزیان له‌گه‌ڵدا بکات
نه‌کا پێی نیگه‌ران بن . بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ش نه حزب و نه حکومه‌ت منه‌ت
ده‌که‌ن و نه‌جێگای سه‌رنجی هاوڵاتیانیشه ، بگره وه‌ك مافێکی به‌ساڵاچوان
و ئه‌رکێکی حکومه‌ت ته‌ماشای ده‌که‌ن . به‌ڵام هه‌یهات ! ئه‌وه‌ی له‌وڵاتی
ئێمه‌دا تێده‌په‌ڕێت حزب و
حکومه‌ت به‌رمه‌بنای تۆڵه‌گه‌رایی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان جوڵه ده‌که‌ن
، تاوه‌کو کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌که‌مئه‌ندام
به‌ساڵاچوانیش بکه‌نه‌وه وه‌ك که بینیمان .
ئه‌رێ خزمینه ده‌زانن هه‌مو هاوڵاتیه‌کی که‌مئه‌ندام له‌م وڵاته‌ی منی
تێدا ده‌ژیم جگه له‌وه‌ی هه‌مو هۆکارێکی
خزمه‌تکردنی بۆ فه‌راهه‌م کراوه ته‌نانه‌ت کارمه‌ندێکیشی بۆ
ته‌رخانکراوه تاوه‌کو ئاگاداری بکات و هاوڕایی بێت نه‌کا بێتاقه‌تی بکات !
به‌ڵام له‌وڵاتی ئێمه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌حزب نادات حکومه‌ت
تۆڵه‌ی
لێده‌کاته‌وه و موچه په‌نجا دۆلاریه‌که‌ی ده‌بڕێت !! به‌ڕاستی کرده‌یه‌کی
شه‌رمئاوه‌ر و تاوانه !!
|