|
|||||||||||||||||
|
ئه‌و گۆمه‌ی که‌شڵه‌قا ، ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش شه‌پۆله‌کانی به‌رده‌وام ده‌بن
... !!
له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌رکه‌سێك بخوازێت له نێو فکر و فه‌لسه‌فه‌ی حوکمدا ،
گه‌ڕیده‌ی دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵاتی
کوردستانی باشور له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی لیستی کوردستانی‌دا بێت ،
به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت . چونکه چۆن خوازیاربیت بیگێڕیته‌وه سه‌ر
به‌رنامه‌یه‌کی ناله‌باری فه‌رمانڕه‌وایش ، هه‌رکورت ده‌هێنێت . ئه‌وه‌ش
له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئه‌وان هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ
به‌ڕێوه‌به‌ردنی ده‌سه‌ڵات نییه .
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر فه‌لسه‌فی حوکمی ئه‌م
مۆدێله له‌ده‌سه‌ڵات بگێڕیته‌وه سه‌ر چرکه‌ساته ( ساتیاری و
سایکۆلۆژیه‌کانی ) سه‌رده‌می منداڵی ، کوتومت ده‌رده‌چێت . چونکه
له‌که‌مترین تێڕامان و هێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری سه‌رده‌می منداڵیمان
وچواندنی ىه‌م مۆدێله‌ی ده‌سه‌ڵات ، ڕێك له‌یه‌کتر ده‌چن . به‌تایبه‌ت
له‌کاتی تێکچون و شپرزه‌یی باری ده‌رونیاندا ، ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی سه‌رده‌می منداڵیمان بۆ وێنا ده‌که‌نه‌وه و
ده‌مانهێننه‌وه یاد .
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، دێته بیرم که‌منداڵ بوم : هه‌روه‌ك سروشتی
ئاسایی هه‌مو منداڵێك زۆر له‌ڕێگه ڕۆیشتندا ده‌که‌وتم . به‌جۆرێك
که‌مجارهه‌بو په‌ترۆکه‌ی برینی سه‌رئانیشك و ئه‌ژنۆکانم جارێکی دیکه و
له‌که‌وتنێکی نوێ‌دا نه‌کولێنه‌وه . جاری واهه‌بو تاسم ده‌کرد و له‌تاو
ئازاردا بیانوم به‌به‌ردێك ده‌گرت . پێم وابو ئه‌وه خه‌تای ئه‌و بوه
بۆیه که‌وتوم ، منیش به‌ڕقه‌وه تێی به‌رده‌بوم و
ده‌مشکان . بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ، به‌شکانه‌که‌ی که‌مێك ئازاره‌که‌م
که‌می ده‌کرد و سوکناییم بۆ ده‌هات . بڕواتان هه‌بێت که گه‌وره بوم
ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ، بیرله‌وکاته‌ی خۆم ده‌که‌مه‌وه زۆرجار ده‌ده‌مه
قاقای پێکه‌نین !
دیسان هه‌ر له‌سه‌رده‌می منداڵیمدا دێته بیرم : جاری واهه‌بو خه‌تام
ده‌کرد ، دیاره منداڵیش کاتێك هه‌ست به خه‌تا ده‌کات ، له‌ناخه‌وه خۆی
به گوناهبار ده‌زانێت . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو بۆ دڵنه‌وایی کردنی خۆم و
شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌تایه‌یی که‌ده‌مکرد ، ده‌که‌وتمه شه‌ڕفرۆشتن
به‌ده‌وروبه‌ره‌که‌م . جاگه‌ر که‌سێك لێی بکڕیمایه ئه‌وه شه‌ڕی منداڵانه
ده‌قه‌وما . خۆگه‌ر که‌سیش نه‌بوایه به‌تێپه‌ڕبونی ماوه ئارام
ده‌بومه‌وه و ده‌ڕۆیشتمه‌وه باری ئاسایی خۆم ..
ڕه‌نگه بۆ زۆر له‌خوێنه‌ران ئه‌و یاده‌واریانه هیچ نه‌بن و پێیان وابێت
ئه‌وه له‌زۆر منداڵدا دوباره ده‌بێته‌وه ، لانیکه‌م ڕه‌وشتێکی ئاسایی
منداڵانی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییه . منیش ده‌ڵێم ڕاسته ، ئه‌وه گرفتی
سه‌ره‌کی نییه ، به‌ڵکو گرفت له‌وه‌دایه ئێمه زۆرینه‌مان ( ئێستاشی
له‌سه‌ر بێت ) که‌گه‌وره‌ش ده‌بین به‌هه‌مان ڕێوڕسومی سه‌رده‌می منداڵیمان
سه‌یری ژیان ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رماندا ده‌گرین .
خۆمان هه‌ڵه ده‌که‌ین و ده‌که‌وین ، که‌چی ده‌وروبه‌ره‌که‌مان تاوانبار
ده‌که‌ین و به‌هه‌مان ئاوه‌زی منداڵیه‌وه ده‌خوازین که‌ماسیه‌کانی خۆمان
له‌تێکشکاندنی ئه‌وی دیکه‌دا په‌رده‌پۆش بکه‌ین . له‌وه‌ش کاره‌ساتبارتر
سیاستمه‌داره‌کانی کورد ده‌خوازن به‌هه‌مان پێودانگ موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت
بکه‌ن و به‌رده‌وامی بکه‌ن . ئاخر شه‌رمه بۆ که‌سێك سه‌روڕیشی سپی بوبێت و
ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته لوتکه ، به‌ڵام له‌هه‌ڵسوکه‌وتدا هێشتا گڕوگاڵی
سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می منداڵی بکات . هه‌روه‌ك چۆن کاره‌ساته بۆ گه‌لێك ،
پارته سیاسیه‌کانی به حساب نه‌خشه‌ی سیاسی وڵات دابڕێژن که‌چی به‌هه‌مان
ڕێوڕسومی منداڵانه‌وه سه‌رنجبخه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ریاندا بگرن ..!
له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه گه‌ر که‌سێك به‌سه‌رپێیه‌وه ، که‌مێك سه‌رنجبخاته
سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌کاردانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رخستنانه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی
قه‌واره سیاسیه‌کانه‌وه و دواترخستنه‌ڕوی ئاکامه به‌رایه‌کان له‌لایه‌ن
کۆمۆسیۆنی باڵاوه وردبێته‌وه ، ئه‌وا بێشك سه‌رده‌می منداڵی
بیرده‌که‌وێته‌وه .
هه‌رحاڵ ، پێش ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌رچه‌کرداری منداڵانه‌ی لیستی
کوردستانی بۆ ئاکامه به‌رایه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌م ، به‌په‌سه‌ندی
ده‌زانم له‌سه‌ر به‌رنامه خه‌یاڵاویه‌که‌ی ئه‌و لیسته بۆ چۆنیه‌تی و
شێوازی حوکمکردنیان له کوردستاندا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌م :
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئاوه‌زگیرییان هه‌ڵه بو .. !
... ڕاپه‌ڕین له‌ساڵی 1991
دا ڕویدا و له‌گه‌ڵ خۆیدا قۆناخ و هه‌لومه‌رجێکی نوێی بۆ خه‌ڵك و
بزوتنه‌وه‌کانی کورد هێنا . ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
خۆیان به‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی دا
پۆلبه‌ند کرد بو . یه‌کێتی و هه‌واداره‌کانیان له‌باری
سایکۆلۆژیه‌وه به‌هێز و سه‌قامگیر بون . ئه‌وه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی
ده‌گرت ، که یه‌کێتی پێش ڕاپه‌ڕین
هێزێکی کارای نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێکۆشان بو ، به‌پێچه‌وانه‌ی
پارتی هێزێکی لاوه‌کی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی تێکۆشان بو ، هه‌روه‌ك چۆن
یه‌کێتی جاڕدانه‌وه‌ی شۆڕشی له چیاکانی کوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش
به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی بو که‌له‌تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه له‌کاتێکدا
پشکی گه‌وره‌ی له هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵکردنی شۆڕشی کوردا هه‌بو ،
له‌خه‌یاڵگه‌ی کورددا شوناسی دوژمنی پێدرا بو ، خۆی ڕاگه‌یاند . به‌وپێیه‌ی
یه‌کێتی زۆرینه‌ی پێکهاته‌که‌ی له‌نه‌وه‌ی لاو پێك هاتبو ، زۆرترین
جه‌نگاوه‌ری له‌خۆیدا
کۆکردبویه‌وه وکاریگه‌رترین ده‌ستیان له‌دوژمن ده‌وه‌شاند ، هاوکات
قوربانی زۆریشیان پێشکه‌ش ده‌کرد . جگه له‌وه‌ش ، به‌کرده‌وه دژی
دوژمنه‌کانی کورد له‌سه‌ر ئاستی کوردستانی گه‌وره ئه‌ده‌بیاتی
شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان ڕێکخست و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوکاری ته‌واوی
بزوتنه‌وه‌کانی کوردیان له‌پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا ده‌کرد . له‌و
پێناوه‌شدا چه‌ندین تێکۆشه‌رگیانیان به‌خشی .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه
پارتی ، زۆرینه‌ی پێکهاته‌ی که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان بون . له‌و
ڕوانگه‌شه‌وه که دور بون ، که‌مترین کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دوژمن هه‌بو .
هه‌روه‌ك چۆن که‌مترین جه‌نگاوه‌ری جه‌ربه‌زه‌شیان تێدا کۆده‌بویه‌وه .
له‌وه‌ش زیاتر ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شه‌ڕی یه‌کێتی نیشتمانی و هه‌مو
بزوتنه‌وه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنه‌کانی کوردا
ڕاگه‌یاند . له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك که‌سیان بۆ هاوکاری دوژمن
له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا دژ به‌پێشمه‌رگه‌ی پارته سیاسیه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان کرانه قوربانی .
به‌کرده‌وه‌ش له‌سه‌رجه‌م
شه‌ڕو ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا ترازوی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ند
یه‌کێتیدا ده‌بو گه‌رله‌لایه‌ن پارتیه‌وه له‌شکرکێشی دوژمن نه‌کرایه .
به‌ڵام وه‌ك هێزێکی ناکارا به‌رده‌وام ترازوی هێزی به له‌شکرکێشی دوژمن
ڕاستده‌کرده‌وه . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ سنورێکی تاوه‌کو ئێستاش نییه و
ئاماده‌یه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ده‌ست بۆ هه‌مو پیرۆزیه‌کانی نیشتمان
و نه‌ته‌وه به‌رێت ..
له‌ده‌رنجامی ئه‌و تێبینیانه‌و ده‌یانی دیکه‌شه‌وه تاوه‌کو پێش
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ساڵی 1992ز دا ، یه‌کێتی له‌باری
سایکۆلۆژیه‌وه خۆی به‌باڵاده‌ست ده‌زانی و به‌شێوه‌یه‌کی لاوازوکه‌م
سه‌رنجی ده خسته سه‌ر پارتی . به‌جۆرێك ئه‌و باڵاده‌ستگه‌رییه گه‌یشته
ئاستی له‌خۆبایی و لوت به‌رزی . هه‌ر لێره‌شه‌وه بو نه‌یتوانی ده‌رکی ئه‌و
واقعه نوێیه‌ی کوردستان بکات که ڕاپه‌ڕین له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا بوی ..
سه‌باره‌ت به‌پارتیش بۆ خۆی هه‌ستی به‌لاوازی باری ده‌رونی هێزه‌که‌ی
به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی دا ده‌کرد ، به‌ڵام هه‌میشه له‌ڕێگای
ئه‌و په‌یوه‌ندیه بێ سنورانه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن و ئه‌و واقعه‌ی له‌سه‌ر
ئاستی کۆمه‌ڵی کورده‌واری گوزه‌ری ده‌کرد ، هه‌وڵی ده‌دا خۆی له‌به‌رده‌م
ئه‌و شه‌رمه ده‌رونیه‌دا بدزێته‌وه .
وه‌ك ده‌زانرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له‌ڕوی ئه‌و لاوازه ده‌رونیه‌وه زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت پارتی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنی قبوڵ کرد . به‌جۆرێك گه‌ر له‌ژێر فشاری نێو ده‌وڵه‌تی و فشاری
نێو خۆدا که خۆی له یه‌کێتیدا ده‌بینیه‌وه نه‌بوایه ، هه‌رگیز
به‌وناچاریه‌ش ملی به‌هه‌ڵبژاردان نه‌ده‌دا .
یه‌کێتیش
به‌هیوابو له‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
به‌یه‌کجاری پارتی تێك بشکێنێت و له‌وه‌ڕسی گیزه‌گیز کردنی ڕزگاری بێت ،
پاشان به‌وشێوه‌یه که‌ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی سیاسی دابڕێژێت و وڵات به‌ڕێووه
به‌رێت . واته به‌هه‌مان پێوه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ژمارده‌یه‌ك بۆ ئه‌و
که‌ناڵه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان بکات ، ده‌یخواست پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردان به‌ڕێوه بچێت . به
جۆرێك هینده له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاری سلێمانی وهه‌ولێرله‌بردنه‌وه‌ی دڵنیا
بو ، هیچ ئه‌ژمارده‌یه‌کی بۆ پارێزگای دهۆك نه‌کردبو ، له‌کاتێکدا
له‌سه‌رده‌می شاخیشدا نه‌یتوانیبو ئه‌و بازنه‌یه بشکێنێت
.
هه‌روك ئاماژه‌م پێدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌پارتی هه‌م له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌یی به‌شێکی کوردستانی بۆ خۆی قۆرخ کردبو، یان ڕاستر بڵێم ده‌ستی
یه‌کێتی پێڕانه‌گه‌یشت بو. هاو کات له‌گه‌ڵ ئه‌و جومگانه‌ی دیکه‌دا
که‌شوێنگه‌ی هه‌وادارانی بون وله هیچ که‌س بێمنه‌ت نه‌ده‌بو له
کۆکردنه‌وه‌یاندا . به‌جۆرێك به‌شێکی به‌رچاوی کورد که‌له‌هه‌لومه‌رجێکی
زۆر دژوار‌دا به‌دژی گه‌له‌که‌یان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت یه‌کێتی ده‌جه‌نگان
و به (جاش ) ناوزه‌ده ده‌کران و زۆرینه‌شیان به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولیان
کرد بو ، پارتی باوه‌شی نه‌ك هه‌ربۆکردنه‌وه بگره زۆر
له‌تاوانباره‌کانیشیانی کرده کوڕی به‌رزانی و برای سه‌رۆکی پارتی و
به‌ناوی به‌شداریکردنیان له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا نۆکه‌رایه‌تیه‌کانی بۆ کردنه
شۆڕشگێڕێتی و پێشمه‌رگایه‌تی . به‌وه‌ش سه‌رسه‌ختانه کردنیه جه‌ماوه‌ری
پارتی . جگه له‌وه‌ش زیاتر پشتی به‌پلانی هه‌ڵبژاردن ده‌به‌ست و
به‌مه‌به‌ستی به‌رگری له‌خۆکردن هه‌مو کرده‌یه‌کی به‌ڕه‌وا ده‌بینی .
تاوه‌کو کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ زۆر ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردن برد .
ده‌رنجام هه‌ڵبژاردن به پێچه‌وانه‌ی ویستی یه‌کێتی به‌ڕێوه چو ،
له‌ئاکامیشدا نه‌ك هه‌ر له گیزه‌گیزه‌که‌ی پارتی ڕزگاری نه‌بو بگره بوار
بۆ پارتی ڕه‌خسا تاوه‌کو
وه‌ك برا گه‌وره هه‌ڵسوکه‌وت بکات .
هه‌ڵبه‌ت له ڕێگای
ساخته‌کاریه‌وه ڕێگا بۆ پارتی خۆش بو که خۆی به‌براوه بزانێت . به‌ڵام
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌خۆشیانه‌وه ، ده‌یانزانی که به‌ئه‌ندازه‌ی
ئه‌وجیاوازیه که‌مه ساخته‌یان کردوه و براوه نیین . که‌چی ئاکامه‌کانی
هه‌ڵبژاردن له‌باری ده‌رونیه‌وه کاریگه‌ری کارای له‌سه‌ر هه‌ردوکیان به‌جێ
هێشت . به جۆرێك بۆ یه‌که‌م جار یه‌کێتی هه‌ستی کرد که پارتی وه‌ك هێزێکی
لاواز له‌به‌رده‌میدا تێکنه‌شکاو خۆی گرت . ئه‌وه‌ش له‌و ڕوانگه‌وه
که‌هێزی باڵاده‌ست ته‌نها
ئه‌و کاته‌ی خۆی به‌براوه ده‌زانێت که‌هێزی لاوازی به‌رامبه‌ری
تێکده‌شکێنێت . واته بردنه‌وه‌ی هێزی باڵاده‌ست ته‌نهاوته‌نها له‌تێکشکانی
هێزی به‌رامبه‌ریدایه . که‌ئه‌وه‌ش ڕوینه‌دا له‌ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه خۆی
به‌دۆڕاو ده‌زانی . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتی خۆی
به‌لاواز له‌به‌رده‌م یه‌کێتیدا ده‌بینیه‌وه . به‌ته‌نها
به‌رگری و مانه‌وه‌ی هێزی لاوازیش له خۆیدا سه‌رکه‌وتنه . له‌و
ده‌رنجامه‌شه‌وه که ڕویدا پارتی له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه خۆی به‌براوه
ده‌زانی و هه‌ر به‌نه‌فه‌سی براوه‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و یه‌کێتیدا
ده‌کرد .
دوساڵ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ پارتی ، یه‌کسانه به‌دوساڵ ئاماده‌کاری بۆ
زۆرانگرتن :
وه‌ك ئاشکرایه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌کرده‌وه هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ
کورد له‌گه‌ڵ خۆیدا
بارته‌قای سیستمی په‌نجا به په‌نجا نه‌هێنا، چونکه ئه‌وانه‌ی که‌له
ئێستادا وه‌ك ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره ئاماژه‌یان پێده‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌وکاته
و پاش ماوه‌یه‌ك له گاڵته‌جاڕیێك زیاتر هیچی دیکه نه‌بون ، په‌رله‌مان
ئه‌وه بو که له‌ڕوداوه‌کانی پاشکات به‌چاوی خۆمان بینیمان و حکومه‌تیش
وه‌زعی له‌و باشتر نه‌بو .
به‌هه‌رحاڵ ، سیستمی په‌نجا به‌په‌نجا گیزه وه‌ڕساویه‌که‌ی پارتی بۆ
یه‌کێتی کرده هوڕه‌یه‌کی وه‌ڕسکه‌ر و ڕێك وه‌ك ئه‌و کرێکاره خۆی
ده‌هاته‌پێش چاو که‌به‌درێژایی ڕۆژ زه‌حمه‌ت بکێشێت و که‌سێکی دیکه
بێئه‌ووه‌ی کار بکات به‌زۆر لێی بسێنێت و مه‌منونیشی نه‌بێت .
بۆیه هه‌میشه یه‌کێتی مه‌یلی ڕاکێشانی دواکارتی ده‌کرد . به‌تایبه‌ت له‌و
ڕوانگه‌وه که‌پێی وابو ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ترازوه‌ی پارتی نه له‌ڕوی
ڕه‌وایه‌تیه‌وه ڕه‌وایه و نه‌له‌ڕوی کاراییه‌وه کارایه ، هه‌روه‌ك چۆن
به‌شێکی زۆری ده‌نگه به‌ده‌ستهاتوه‌کانی پارتیشی به‌وه ده‌زانی که‌ده‌نگی
پاکژ نین و شایسته به‌دادگایی کردنن . بۆیه له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه سه‌قام
گیر نه‌بو ، هه‌میشه بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له‌سه‌ر پێ بوو .
هه‌رچی په‌یوه‌ستیشه به پارتیه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و هه‌ڵکێشانی
هه‌ناسه‌یه‌کی ( ئۆخه‌یی ) بو که‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێکۆشانه سه‌خته‌ی
یه‌کێتی به‌و شێوه‌یه ده‌رچوه . له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر ئاکامه‌کانی
هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه نه‌بوایه هه‌رگیز پارتی وێرانی ئه‌وه‌ی
نه‌ده‌کرد ، به‌گژ یه‌کێتیدا بچێت . هه‌رچۆنێك که‌هه‌یه ، پاش ئه‌وه
پارتی به‌ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵکه‌وته‌ی کوردستان و چۆنیه‌تی دابه‌شبونی
جه‌ماوه‌ری هه‌ردو پارته‌که به‌سه‌ر کوردستاندا و به ده‌ستتێکه‌ڵکردنی
بێ‌سنور له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ( ئێران و تورکیا و ئێراق ) دا ، مه‌یلی
تێپه‌ڕاندن وخۆڕزگارکردنی له‌و گرێ ده‌رونییه که هه‌میشه هێزه‌که‌ی
له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتی به‌لاوازده‌بینی ، ده‌کرد . له‌و پێناوه‌شدا
پاشئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حسابی کورد به‌دژی یه‌کێتی به‌ته‌واوی ، خۆی له‌گه‌ڵ
دوژمنه‌کانی کوردا ڕێکخست ، له‌شکرێك له‌خه‌ڵکی برسی وڵاتی کۆکرده‌وه و
پڕچه‌کی کردن . پاشئه‌وه‌ش چه‌ندین کێشه‌ی لابه‌لای بۆ یه‌کێتی دروست کردن
ڕاسته‌وخۆ خۆشی ده‌ستیکرد به‌گێچه‌ڵ کردن .
دوزلهێزه‌که زۆران ده‌گرن ..
له‌وڕوانگه‌وه که‌یه‌کێتی هه‌رچه‌نده نه‌ی ده‌ویست چه‌خماخه‌ی شه‌ڕ لای
ئه‌وه‌وه لێبدرێت به‌ڵام له‌هه‌مو کاتێکدا مه‌یلی تێکشاندنی پارتی هه‌بو ،
ده‌یخواست پارتی له‌شوێنێکه‌وه چه‌خماخه لێبدات و ئه‌میش گڕی ئاگره‌که
به‌تین بکات . پارتیش پاش ئاماده‌کاری ته‌واو ، له‌و کاته‌دا شه‌ڕی
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌کێتیتی هێشتا کۆتایی پێنه‌هات بو
چه‌خماخه‌ی شه‌ڕی له‌ڕانیه‌وه لێدا . ڕوداوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ زۆر
دورنیین و باسکردنیان وه‌زیفه‌ی ئه‌م نوسینه نییه . ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ست
ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی که‌چه‌ندین جار له‌مه‌یدانی زۆراندا پارتی ده‌که‌وت و
له‌لایه‌ن وڵاتێکه‌ووه ده‌ستده‌خرایه بن هه‌نگڵی و هه‌ڵده‌سێنرایه‌وه .
له‌درێژه‌ی ئه‌و که‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ی پارتیدا زۆرجار له‌ڕێگه‌ی فشاری
دبلۆماسیه‌وه له‌لایه‌ن زلهێزه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌نده‌کانه‌وه ئاماژه
به‌یه‌کێتی ده‌درا که نابێت ترازوی هێز له‌نێوان ئێوه و پارتیدا تێکبچێت
. به‌ڵام یه‌کێتی له‌و ئاماژانه تێنه‌گه‌یشت و هه‌ر سور بو له‌سه‌ر
جێبه‌جێکردن و تێپه‌ڕاندی گرێ ده‌رونیه‌کانی . له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی
شه‌ڕیشدا یه‌کێتی زیاترده‌که‌وته ژێر فشاری داواکاریه‌کانی خه‌ڵکه‌وه .
له‌کاتێدا سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه و پارتی و
حکومه‌تی عێراقه‌وه له‌ژێر چه‌ندین ئابڵۆقه‌ی ئابوری‌دا بو ، واته له‌ژێر
فشارێکی گه‌وره‌ی ئابوری‌دا بو .بۆیه له خه‌یاڵگه‌ی یه‌کێتیدا پێویستی
ده‌کرد کۆتایی به‌شه‌ڕه‌که بهێنێت . به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری هه‌وڵیدا
به‌چاککردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیادا ، ده‌ستی پارتی
له‌له‌شکرکێشی ده‌وڵه‌تاندا کورت و کۆتا بکات . تاکه ڕێگایه‌ك بۆ پارتی
گه‌ر ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی یه‌کێتی نه‌بێت ڕژێمی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراقی
له‌به‌رده‌مدا مابو . له دوا ئه‌ژمارده‌کانی یه‌کێتیدا به‌پێی ئه‌و
پلانه‌ی بۆ هێزه‌کانی داڕشت گه‌ر پارتی ده‌ستی له‌وڵاتانی دراوسێ ببڕێت
ئه‌وا به حه‌فتاودو کاتژمێر مه‌یدانی شه‌ڕله‌به‌رژه‌وه‌ند خۆیدا کۆنترۆڵ
ده‌کات . وه‌ك ئاماژه‌مدا له‌بۆچونی یه‌کێتیدا ڕێگه‌ی سێهه‌م له‌به‌رده‌م
پارتیدا نه‌بو . یان ده‌بو بچێته ژێربار و وه‌ك هێزێکی تێکشکاوی مه‌یدانی
شه‌ڕ داواکاریه‌کانی یه‌کێتی په‌سه‌ند بکات یان ده‌بێت ڕێگه‌ی دوه‌م
که‌ڕێگه‌ی به‌غدای بگرتایه‌ته به‌ر . له‌ئه‌ژمارده‌کانیشیدا به‌غدا ڕێگه‌ی
مه‌رگی حه‌تمی هه‌ر هێزێكی کوردی بو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه .بۆیه به‌و ڕێگه‌یه‌یی ده‌زانی که‌پارتی وێرانی ئه‌و تونێلی
مه‌رگه نه‌فره‌تاویه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ناکات و گریمانه‌ی یه‌که‌م
هه‌ڵده‌بژێرێت .
که‌چی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی ڕه‌وتی
ڕوداوه‌کاندا ده‌رکه‌وت جگه له‌متمانه‌ی به‌هێزه‌که‌ی له‌هه‌مو
ئه‌ژمارده‌کانیدا به‌هه‌ڵه‌دا چوبو . پارتی له‌نێوان ناپاکی گه‌وره و
که‌وتنی له‌به‌رده‌م هێزێکی کوردی‌دا ڕێگای ناپاکی هه‌ڵبژارد . خه‌ڵکی
کوردستانیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تی لێبکات و پشتی تێبکات چه‌پڵه‌ی بۆ
لێدا و ئاماژه‌ی قاره‌مانیان بۆ ده‌کرد .. هه‌رحاڵ وه‌ك ده‌رکه‌وت
ده‌رنجامی دیمه‌نه‌کانی زۆرانبازیه‌که‌ی ئه‌م گرێ ده‌رونیانه‌ی پارتی و
یه‌کێتی ناپاکی و نیشتمانی به‌رهه‌مهێناو لێکه‌وته‌وه ...
سی ویه‌کی ئاب ،هێمایه‌ك بۆ ناپاکی .. ئاماژه‌یه‌ك بۆ خه‌مساردی ..تونێلێك
بۆ بێ هیوایی ...
ناوزه‌ده‌کردنی سی و یه‌کی ئابی ساڵی 1996 ، به ( ڕودا و ، کاره‌سات ،
هه‌ڵه‌ی گه‌وره ) و هه‌ر
ئاماژه‌یه‌کی له‌و جۆره ، له‌خۆیدا هیند هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ه‌یه
ده‌بێته‌وه به‌به‌شێك له‌تاوانه گه‌وره‌که .. هه‌روه‌ك چۆن گه‌ڕان
به‌دوای پاساوێکدا که ڕه‌وایه‌تی به 31ی ئاب بدات ، گه‌ڕانه به دوای
دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکدا که شه‌فاعه‌تی ناپاکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بکات
، ئه‌وه‌شیان له‌بیرکردنه‌وه‌ی مندا جۆرێکه له‌ناپاکی به‌رامبه‌ر نیشتمان
و نه‌ته‌وه ده‌کرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کرده‌یه‌کی له‌و جۆره بێڕێزیکردنه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ
، وه‌ك بونه‌وه‌رێکی هۆشله‌به‌ری چالاك و کردنیه‌تی به گیانه‌وه‌رێکی
ناهۆشمه‌ندی ته‌وه‌زه‌ل .. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك کاڵفامی به
حساب سیاسی و به‌وانه‌شه‌وه بونه‌ته ده‌نگۆیان و وه‌ك جۆرێك له‌سیاسه‌ت
سه‌رنجی ده‌خه‌نه‌سه‌ر و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن ، نیشانه به‌وه‌یه
که‌له‌ئه‌لف بای سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتون و تێگه‌یشتنیان بۆ زانستی سیاسی
له‌مانای کۆڵانه‌که‌یان بۆ سیاسه‌ت ( فرتوفێڵ ، درۆ و ساخته‌چێتی )
تێپه‌ڕناکات . له‌بارێکی وه‌هاشدا داڕنینی زانستی سیاسیه له‌گه‌وهه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی خۆی .
له‌به‌ر ئه‌وه 31ی ئاب له (
سروشت و قه‌باره و جوگرافیادا ) جگه له تاوانی گه‌وره‌ی ناپاکی نیشتمانی
و نه‌ته‌وه‌یی هیچی دیکه نییه .
به‌ڵام دیاره هه‌مو ئاکامێك
له‌ده‌رنجامی ژماره‌یه‌ك هۆکاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت . قسه‌کردن
به‌مه‌به‌ستی ده‌رده‌شه‌کردنی هۆکاره‌کانی تاوانێك جگه له‌وه‌ی
که‌پێویسته ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و مانایه نییه ڕه‌وایه‌تی به‌خودی
تاوانه‌که بدات .. له‌و ڕوانگه‌شه‌وه به که‌مێك ورد بونه‌وه و تێڕامان
له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره نیشتمانییه ، ئه‌وا ئاسان به‌دیار ده‌که‌وێت
که ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی له گرێیێکی ده‌رونی گه‌وره‌و خراپ‌دا له‌به‌رامبه‌ر
نه‌یاره‌که‌ی که‌یه‌کێتییه وه‌ستاوه . له‌کاتێکدا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی
تێدایه به‌ئاسان و بێباکانه زه‌مینه‌سازی بۆ بکات ، به‌ڵام ئاماده‌یی
تێدا نییه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌که‌یدا بگاته لێکگه‌یشتن ..
له‌ڕاستیدا تێگه‌یشتنێکی ئێجگار سامناکه ( که‌سێك ، گروپێك ، پارتێك ) به
جۆرێك بیربکاته‌وه نیشتمانێك ئه‌وی تێدا نه‌بێت ، نیشتمان نییه .
هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ ئه‌و خوازیاری
قاتوقڕی بێت ! له‌کاتێکدا به‌ناوی پارتێکی سیاسیه‌وه هه‌ڵگری
بانگه‌شه‌ی پارێزه‌ریشی بیت ! ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه ، هه‌ڵگری
باوه‌ڕی نازییه‌ته . که‌پێی وایه له کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد
گه‌وره‌تره و له‌بنه‌ڕه‌تدا کورد بۆ ئه‌وه هاتۆته بون تاوه‌کو خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌رداری بن .
زانراویشه ناپاکی نیشتمانی له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵی مرۆیدا وه‌ك
دیارده‌یه‌کی ناپه‌سه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانێکی گشتگیره و له‌مێژوی
مرۆڤایه‌تیدا چه‌ند باره بۆته‌وه . بۆیه پێناسه‌یه‌کی گشتی وه‌رگرتوه .
له‌سه‌ر ئاستی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌ویژدانی
تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵگه‌وه . واته له‌کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌دا
به‌جۆرێك له‌جۆره‌کان ویژدانی تاکبه‌تاکی کۆمه‌ڵ بریندار ده‌بێت . له‌و
دیدگایه‌شه‌وه‌یه شایسته به‌تێپه‌ڕین و لێبورده‌یی نییه . له‌به‌ر
ئه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بڤه‌کردنی ناپاکی و ئاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی
له‌ویژدانی کۆمه‌ڵگه‌دا ، هاوزه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی کۆمه‌ڵگه ئارام و
ئاسوده بێت ، پێویست ده‌کات به‌پێی سه‌رده‌م ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن .
سه‌باره‌ت به‌سزای تاوانبارانیش له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ ، لانیکه‌م سزایه‌کی
مه‌عنه‌وی به کۆمه‌ڵی پێویسته ، به‌جۆرێك ئه‌و که‌سانه له‌نێو کۆمه‌ڵدا
قێزه‌ون و بێزار و ناپه‌سه‌ند بکرێن ، سه‌رجه‌م جوڵه و
هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان به‌گومانه‌وه سه‌رنجی بخرێته‌سه‌ر . خۆ ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێکی یاساییش سه‌روه‌ر بێت ، ئه‌وا پێویست ده‌کات دادگایی بکرێن و
به‌توندترین به‌ندی سزای یاسادانان ، سزا بدرێن . واته به‌نمونه ئه‌گه‌ر
قورسترین به‌ندی یاسای سزا
دانان له‌و وڵاته‌دا ، به‌ندکردنی هه‌تا مردن هه بێت ، ئه‌وا پێویسته
به‌و به‌نده سزا بدرێن .
له‌بارێکی وه‌هاشدا ده‌سه‌ڵاتێك حوکم بکات و به‌و جۆره له‌گه‌ڵ ناپاکاندا
سه‌ودا نه‌کات ، پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بخرێته ژێر پرسیاره‌وه . خۆ
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ( خێڵگه‌رایی ـ تۆتالیتاری ـ دکتاتۆری
.. هتد ) به‌کورتی
نادیمۆکراتی بێت و له‌سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت
ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵ ، پشت له‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ن
و له‌که‌مترین هه‌لدا وه‌لای نێن . به هه‌ر هۆیه‌ك له‌هۆیه‌کانیش گه‌ر
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر تاوانی ناپاکیدا به‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتی
نه‌کرد و به‌ئاسان به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی ، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵ و هوشیاری تاكی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بخرێته ژێر پرسیاره‌وه .
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به‌هیچ پاساوێك تاوانی گه‌وره‌ی 31 ی ئاب جگه
له‌ناپاکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هیچ به‌رگێکی دیکه‌ی به‌به‌ردا ناکرێت .
ئه‌نجامده‌ره‌که‌شی وه‌ك ئاشکرایه پارتی بو ، پارتیش ئه‌و لایه‌نه
سیاسیه بو که‌به‌حساب له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌وه‌ڵامی داگیرکاریه‌کانی دوژمن‌دا
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری پێکهاتبو .
بۆیه به‌ڕودانی 31 ی ئاب پارتی له مه‌غزاو مانای سیاسی خۆی خاڵی
خاڵیکرایه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بو ئه‌ندامه‌کانی که‌به‌مه‌به‌ستی
دژایه‌تیکردنی دوژمن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ،
له‌نێویدا خۆیان ڕێکخستبو به‌وانه‌شه‌وه که جه‌ماوه‌ری بون ، یه‌کسه‌رو
ده‌ستبه‌جێ پاکانه‌ی خۆیان له‌پارتی بونیان بکردایه . هه‌روه‌ك چۆن به‌پێی
سروشتی تاوانه‌که و به‌پێ لۆژیك ، ده‌بوایه سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان
نه‌فره‌تیان لێبکردایه . له‌هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌شدا ڕه‌وابو له‌دیدگای
خه‌ڵکی کوردستاندا پارتی بون مایه‌یی شه‌رم و شوره‌یی بێت .
که‌چی وه‌ك ده‌رکه‌وت ئه‌مه نه‌ك هه‌ر ڕوی نه‌دا ، بگره ئه‌وه‌ی که
بینیمان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و لێکدانه‌وه لۆژیکیه بو . هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌کۆمه‌ڵی ، کۆمه‌ڵایه‌تی
ـ سیاسی ، به‌رامبه‌ر به‌و کرده ناپاکییه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵی کوردیه‌وه
نه‌گیرایه‌به‌ر . به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ڕویدا و نیمچه ڕه‌وێکی به‌کۆمه‌ڵی
دروستکرد هه‌ڵوێستی حزبی بو ، به‌پله‌ی یه‌که‌م که‌سانی سه‌ر به‌یه‌کێتی
بون . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه پارته سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی
ئه‌وانه‌یان که‌پێشتر سه‌ر به پارتی ناسراو بون ، دواتر له‌و
په‌رله‌مانه‌دا که‌پارتی به‌ڕێوه‌ی برد نه‌ك هه‌ر ئاماده‌ییان هه‌بو بگره
سه‌رکرده‌ی ناپاکانیشیان چه‌پڵه باران کرد . به‌وه‌ش هه‌ڵوێستی پارته‌کانی
سنوری یه‌کێتیشیان گوماناوی کرد و سه‌ربه‌خۆ بونی خستنه ژێر پرسیاره‌وه .
له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه به‌یه‌کجاری ئه‌وه ساخبویه‌وه
که‌ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر ناپاکی 31 ی ئاب له‌نیمچه
ڕه‌وێکی به‌کۆمه‌ڵدا ڕویدا ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌ڵوێستی حزبی بو هه‌ڵوێستی
کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی نه‌بو ..
پاش ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر پارتی
نه‌فره‌تی لێنه‌کرا بگره له‌لایه‌ن زۆرێك له خه‌ڵکی کوردستانیشه‌وه وه‌ك
قاره‌مانێتی و سیاسه‌تی حه‌کیمانه ئه‌ژمارده‌ی بۆ ده‌کرا . له‌وێشه‌وه
سه‌لمێنرا که خه‌ڵکی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره ناپاکیه‌یی
که‌له‌دژی کرا ، خه‌مسارد بو .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه چۆن و له‌پای چی کۆمه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی وا گه‌وره
خه‌مسارده ؟! بارێك قسه هه‌ڵده‌گرێت و وه‌زیفه‌ی ئێستای ئه‌م نوسینه
نییه ، لێره‌دا به‌په‌سه‌ندی ده‌زانم ته‌نها ئاماژه به‌وه بده‌م که
یه‌کێك له مه‌ترسیه هه‌ره گه‌وره‌کانی به‌حزبی کردنی کۆمه‌ڵ لێره‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت . به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵ ، به‌جۆرێك
کۆمه‌ڵ چه‌واشه ده‌کات کله‌له‌توانایدا نه‌بێت ناسینێکی دروستی بۆ
مافه‌کانی هه‌بێت . له سێبه‌ری هه‌لومه‌رجێکی له‌و جۆره‌دا نه‌ته‌وه
له‌حزبدا کۆده‌کرێته‌وه و پیرۆزیه‌کانیشی له‌سه‌رۆکدا کورتده‌کرێنه‌وه .
هه‌روه‌ك چۆن نیشتمانیش هاوشێوه‌ی پاپۆڕێکی گه‌ڕۆك وایه به‌جۆرێك له‌کامه
شوێندا حزب و سه‌رۆك باڵاده‌سته ئه‌و شوێنه ده‌بێته نیشتمان .
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی حزب تێپه‌ڕین سنوره‌کانی نیشتمان
کۆتای‌یان پێدێت . هه‌ر بۆیه ئه‌و که‌سانه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان هه‌سست
به‌نامۆیی ده‌که‌ن و خۆیان به‌بێگانه ده‌زانن . له‌بارێکی ئاوهادا ئیتر
شوێنێك نامێنێته‌وه بۆ ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی . بانگه‌شه‌کردنیش
بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه دۆستی هیچ نییه جگه له‌درۆیه‌کی نه‌جیب
. ده‌رنجام به‌حزبیکردنی
کۆمه‌ڵ ئه‌و تونێله پێچاو پێچه‌یه کۆمه‌ڵ ده‌گه‌یێنێته ئه‌و شوێنه‌ی خۆی
و نیشتمان و نه‌ته‌وه
ده‌کاته فیدای حزب . به‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆکی حزب پایه‌دار بێت نیشتمان
له‌زه‌ینیدا فه‌نا ده‌بێت .
له‌دوجاردا ده‌ڵێم به‌حزبیکردنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری له‌لایه‌ن هه‌ردو پارتی
ده‌سه‌ڵاتداری ( یه‌کێتی و پارتیه‌وه ) ته‌مێکه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی
سه‌روچاوی کۆمه‌ڵی کوردی گرتوه . ئاسته‌مه ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌یی هه‌ڵگرێت تاوه‌کو ئه‌و ته‌مه نه‌ڕه‌وێندرێته‌وه . بۆیه
پێویسته وه‌ك کێشه‌یه‌کی هه‌ره سه‌ره‌کی له‌لایه‌ن که‌سانی هوشیار و گروپ
و هێزه ئازادیخوازه‌کانه‌وه سه‌رنجی بخرێته‌سه‌ر . ( ئومێد ده‌که‌م
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌توانایدا هه‌بێت ئه‌م وه‌زیفه‌یه بگرێته ئه‌ستۆ که
هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌و باره‌وه ڕای خۆم به‌یان
بکه‌م )
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبده‌م خه‌مساردی کۆمه‌ڵی کوردیه
به‌رامبه‌ر به‌تاوانی 31 ی ئاب که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی وه‌ك
کێشه‌یه‌کی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی به‌هیند وه‌ریگرێت و له ئه‌جندای
خۆیدا شوینێکی به‌رفراوانی بۆ ته‌رخان بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاسه‌وارێکی
سایکۆلۆژی خراپی له‌سه‌ر دانا و گه‌یاندیه لوتکه‌ی بێهیوایی و ته‌سلیم
به‌خواسته‌کانی 31 ی ئابی کرد .
سه‌رنج بدده‌ن :
هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا له‌ئه‌ژمارده‌کانی یه‌کێتیدا ، گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی
به‌غدا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه گریمانه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو بوو ، به‌ڵام
ته‌نها دیوێکی ئه‌و گریمانه‌یه له‌به‌ر چاو گیرا بوو ، پێی وابو
له‌ئه‌گه‌ریی کرده‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌وه‌ڵام دێت
و باڵانسی هێزه‌کان ڕاده‌گرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و به‌یه‌کجار پشت له‌پارتی ده‌که‌ن و
به‌وه‌ش پارتی توشی هه‌ڵوه‌رین ده‌بێت . به‌ڵام
حسابی بۆ ئه‌و هه‌مو سه‌رکێشی و لاساریانه‌ی خۆی نه‌ده‌کرد
به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ، ئه‌مریکا هه‌ڵوێستێکی دیکه
پیشان بدات . بۆیه وه‌ك ده‌رکه‌وت هه‌م
نه‌یده‌ویست ئه‌و باڵانسه له‌و شوێنه‌دا وه‌ك یه‌کێتی ده‌یویست
ڕاگرێت و هه‌م ده‌شیخواست نامه‌یه‌کی تاڵ به‌یه‌کێتی بدات و ته‌مێی بکات .
هاوکات له‌وه‌ش دڵنیا بو له‌هه‌ر شوێنکاتێکدا چاو له‌هێزه ده‌ره‌کیه‌کان
سور بکاته‌وه ، هاوکاری هێزه‌که‌ی پارتی ڕاده‌گرن . ئه‌و کاته‌ش
له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی یه‌کێتیدا خۆیان ناگرن و ده‌گه‌نه‌وه ئاستی خۆیان .
بۆیه له‌کاتی ڕودانی 31 ی ئابدا ئه‌مریکا هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بو جگه‌له‌وه‌ی
له‌سه‌ر زاری کلینتۆن سه‌رۆك کۆماری ئه‌مه‌ریکا به ( گه‌ر من بومایه
له‌جیاتی مه‌سعود به‌رزانی و ئه‌وه‌م بکردایه پێش ئه‌وه‌ی
بکه‌ومه به‌ر ده‌ست گه‌لی ئه‌مریکا پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌کانم
ده‌یانکوشتم ) نامه‌ی خۆی گه‌یانده پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی ، هه‌روه‌ك چۆن
پێناسه‌یه‌کیش بو بۆ ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی . به‌وه‌ش ڕوداوه‌که‌ی
وه‌ك ناپاکی گه‌وره‌یی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ناساند .
ده‌بو یه‌کیتی ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی
بکردایه ، له‌کاتێکدا گه‌ر سه‌رۆکی به‌ناو هه‌ڵبژێراوی دو خولی هه‌رێم !
خۆی واته‌نی ته‌کلیف له‌سه‌دام حوسێن بکات ، تاوه‌کو ئه‌ویش به‌سوپاسه‌وه
به‌ده‌م داواکاریه‌که‌یه‌وه بێت و به‌ناوی ئه‌وه‌ی گوایه کوردستان له
سوپای پاسدارانی ئێران پاکده‌کاته‌وه له‌شکرکێشی بێ ئه‌ندازه بۆ سواری
سه‌ری په‌رله‌مان و پایته‌ختی هه‌رێم بکات و ئه‌مریکا له‌کاتی پێویستدا
به‌وه‌ڵام نه‌یێت! ترازوی هێز
تێکده‌چێت و ده‌رنجام به‌وشێوه‌ی لێده‌رده‌چێت که هه‌مومان به‌چاوی خۆمان
بینیمان . ته‌واوی دامه‌زراوه حکومیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ( به‌شی
یه‌کێتی ) له هه‌فته‌یه‌کدا کۆتای‌یان پێ هات .
دواجار‌هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌سه‌ر سنور کۆبونه‌وه و ته‌نها به‌شی دانیشتنی
خۆیان خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌یان به‌ده‌سته‌وه مایه‌وه ، پاش
ئه‌وه‌ش ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئێران داگیرساند . یه‌کێتی به پاڵپشتی
تۆپخانه‌ی ئێران له‌ماوه‌ی چل ڕۆژدا گه‌ڕایه‌وه بۆ نزیك شوێنه‌کانی خۆی .
به‌جۆرێك له‌حساباتی ئه‌مه‌ریکادا له‌و شوێنه‌دا پێویست بو هێزه‌که‌ی
یه‌کێتتی بوه‌ستێنرێت تاوه‌کو له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیا و ژماره‌ی
دانیشتوانه‌وه نزیك به‌هاوسه‌نگی بێت . گه‌رنا یه‌کێتی خوازیار بو له‌وه‌ش
زیاتر مل بنێ و پێشی ده‌کرا ، به‌ڵام ئه‌مریکا هۆشداری زیاتری پێدا
که‌پێویسته له‌وه زیاتر جوڵه نه‌کات .
به‌وه‌ش له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه به‌هینده‌ی دیکه گرێ ده‌رونیه‌کانی
یه‌کێتی گرێیاوی بون و هه‌ستی به‌برینداری زیاتری خۆی ده‌کرد . بۆیه
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و ئاماژانه‌ی ئه‌مریکا ، که‌چی هه‌ر به‌دوای هه‌لدا
ده‌گه‌ڕا و هێزه‌کانی ڕێکده‌خسته‌وه ، تاوه‌کو له په‌لامارێکدا سیاسه‌تی
جهانی غافڵگیر بکات و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هێزه‌کانی پارتی بکاته‌وه
ئه‌وبه‌ری ئاو ، واته له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر بیانکاته ده‌ره‌وه . بۆ
ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ده‌یخواست له هێرشێکدا به‌ناوی ( گه‌رده‌لولی دوه‌می
تۆڵه ) به‌ختی خۆی تاقیبکاته‌وه . به پێی ئه‌و پلانه سه‌ربازیه‌ی
دایڕشتبو به‌هیوابو له میانه‌ی حه‌فتاو دو کاتژمێردا هێزه‌کانی پارتی به‌و
شێوه‌یه لێبکات که‌به‌رنامه‌ی داڕشتبو . به‌ڵام له‌وزۆرانه‌شیاندا له
دوانزه کاتژمێری یه‌که‌میدا فڕۆکه‌ی تورکیا هاته سه‌ر به‌ره‌کانی شه‌ڕ و
به هه‌ڵدانی چه‌ند موشيکێك دیسان له پشتگیریکردنی پارتی به‌مه‌به‌ستی
نه‌که‌وتنی ، هۆشداری بۆ وه‌ستانی یه‌کێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی
لێی تێبگات ، نارد . هه‌ر بۆیه به‌درێژایی چڵ ڕۆژی دیکه له‌گه‌ڵ
هه‌ر فشارێکی یه‌کێتیدا به‌ده‌یان فڕۆکه‌ی جه‌نگی
ده‌هاتن و سه‌نگه‌ری هێزه‌کانی یه‌کێتیان له‌به‌رژه‌وه‌ند پارتیدا
بوردومان ده‌کردن . تاوه‌کو له‌ده‌رنجامی سه‌رسه‌ختی یه‌کێتی و هێواش
تێگه‌یشتنی و له‌چرکه‌ساتی ئه‌گه‌ریی پسانی هێزه‌کانی پارتیدا ، پاش چل ڕۆژ
به‌هێزی ئاسمانی و زه‌مینی و به‌پاڵپشتی ده‌یان تانك و زرێپۆشی پێشکه‌وته
، هێرشکرایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی یه‌کێتی و به‌زۆر
گه‌ڕندیانه‌وه شوێنی خۆی . پاش ئه‌وه‌ش که‌هێزه‌کانی پارتی له‌شوێنه‌کانی
پێش هێرشه‌که‌ی یه‌کێتی وه‌ستێنران ، ئنجا
یه‌کێتی به‌ته‌واوی له‌وه گه‌یشت که له‌ڕێگای زۆرانگرتنه‌وه ،
به هیچ وه‌جێك به‌هاوکاری هێزی ده‌ره‌کی له‌توانایدا نییه له‌مه‌یدانی
زۆراندا پارتی تێکبشکێنێت و پشتی له‌زه‌وی بدات .
دواجار له‌میانه‌ی نێوان دوساڵدا ، یه‌کێتی له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه
هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ناپاکی نیشتمانی کرد . ده‌یخواست له‌که‌شێکی نه‌شه‌ڕ
نه ئاشتیدا دنه‌ی هه‌ردو دیوی سۆزداری و عه‌قڵانیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان
بدات ، تاوه‌کو له‌به‌رامبه‌ر ناپاکیدا هه‌ڵوێست
دژ به‌پارتی وه‌رگرن . که‌چی له‌و ده‌رنجامه‌وه که‌کۆمه‌ڵی
کورده‌واری به‌حزبی کرابو ( به‌شێکی تاوانی ئه‌و به‌حزبیکردنه‌ش ڕوبه‌ڕوی
خودی یه‌کێتی ده‌بێته‌وه ) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناکۆکیه‌کانی نێوان یه‌کێتی
و پارتی ڕیشه‌یه‌کی له‌مێژینه‌یان هه‌بو ،
به‌پێی تێپه‌ڕبونی مێژوش ئاسه‌واری ئه‌و ناکۆکیانه به‌نێو هه‌ناوی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ڕۆچو بون ، هاوکات چه‌ندینجاریش میوانداری له‌شکرکێشی
دوژمن کرابو ، به‌جۆرێك له‌دیدگای خه‌ڵکی کوردستاندا ئاسایی کرابویه‌وه .
هه‌مو ئه‌وانه له‌شکرکێشی سه‌دام حوسێنیشیان تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر له
زهنیه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا ئاسایی کردبویه‌وه . بۆیه له‌به‌رامبه‌ر
تاوانێکی له‌و شێوه‌یه‌شدا خه‌مساردانه سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا کرد و
که‌مترین هه‌ڵوێستی به‌کۆمه‌ڵیان وه‌رنه‌گرت .
به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی چاوه‌ڕی ده‌کرد له‌هیچ بارێکه‌وه ڕوی
نه‌دا . بۆیه گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نه‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له
ناوچه‌که‌دا بواری تێکچونی ترازوی هێز ده‌دات ، نه‌پارتی هیچ سنورێکی
بۆ ده‌ستێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا هه‌یه ،
نه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له‌به‌رامبه‌ر حه‌رامترین کرده‌ی پارتیدا
هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و پشتی تێده‌که‌ن ، له‌بارێکی وه‌هاشدا تێپه‌ڕاندنی
گرێده‌رونیه‌کانی کارێکی بێهوده‌یه .
واته 31 ی ئاب و ده‌رنجامه‌کانی هه‌م له‌سه‌رئاستی کۆمه‌ڵ و هه‌م له‌سه‌ر
ئاستی ناوچه‌که و جهانیش ، یه‌کیه‌تیان گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
له‌باشترین باری ئه‌و زۆرانگرتنه‌دا که‌سیان پشتیان له‌زه‌وی نادرێت و بۆ
هه‌میشه گاڵ ده‌که‌ون . سه‌باره‌ت به پارتیش ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆی
هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌باری سایکۆلۆژیه‌وه هه‌ستی به‌لاوازی ده‌کرد ،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌موان چاکتر خۆی ده‌ناسی و ده‌یزانی تاوه‌کو چ
ئاستێك دوژمنه‌کانی کورد و وڵاتان به هانایه‌وه دێن و ده‌ست ده‌خه‌نه
ژێر باڵی ، به‌تایبه‌ت پاش ئوه‌ی که به‌چڵ ڕۆژ له‌دواخاڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتیه‌وه که به‌ری یه‌کێتیان چۆڵکرد زۆر خراپ تێكشکا . به‌جۆرێك گه‌ر
ئه‌وجاره‌ش سدام حوسێن ڕێگای که‌رکوکی بۆ نه‌کردایه‌ته‌وه و به‌فریایی
نه‌که‌وتایه ، سه‌رۆکی پارتیش ڕزگار بونی ئاسان نه‌ده‌بو . بۆیه زوتر
تێگه‌یشت و به‌و شێوه‌یه‌ش مه‌منون بو . بۆ ئه‌و ده‌ستی ده‌ستیکردنه‌ی
پارتیش له‌ڕێکه‌وتنی ساڵ 1998 له‌واشتنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکادا ڕویدا ،
جگه له‌نازکردن هیچی دیکه نه‌بو .
ئێسته‌ش ئه‌و نازه هه‌ر ده‌کات و په‌یوه‌سته به‌پاشخانی فکری
سه‌رۆکه‌وه که له‌دیواخاندا فێری بوه .
گرێ ده‌رونییه‌کانیان ، به‌ده‌ور که‌ناڵێکلی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن ....
هه‌ڵبه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا گرێ ده‌رونیه‌کانیان ، له ده‌رنجامی مه‌یلی
گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هاوه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت
. ده‌سه‌ڵاتێك له‌بیرکردنه‌وه و زهنیه‌تی هه‌ردولادا ، که
له‌ده‌رنجامی شۆڕبونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیاندا پێی گه‌یشتبون
وه‌ك ( هۆکار و میکانیزمێك ) بۆ پێشکه‌شکردنی باشترین خزمه‌ت
به‌کۆمه‌ڵ ، له‌مانای گه‌وهه‌ری خۆی که‌وتبو .
واته له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات
له‌مانای گه‌وهه‌ری خۆیدا هۆکاره ، بۆڕێکخستنی کۆی جوڵه‌و
په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی تواناکانیان و
به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئیراده‌یان به‌ئاراسته‌ی ژیانێکی باشتر
به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌چوارچێوه‌ی
نه‌خشه‌یێکیی سیاسی و کارگێڕیدا کاروباره‌کانی وڵات به‌جۆرێك ڕێکده‌خرێت
که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاکوکۆی کۆمه‌ڵی له‌ئێستا و ئاینده‌دا
تێدا ڕه‌چاو بکرێت . له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌باشترین
باریدا به‌ته‌نها له کۆی
ژیانی خه‌ڵك له ئێستادا به‌رپرسیار نییه ، به‌ڵکو له‌ژیانی ئاینده‌ی
کۆمه‌ڵیش به‌رپرسیاره . که‌چی له‌بیرکردنه‌وه‌ی به‌کرده‌وه‌ی هه‌ردو پارتی
ده‌سه‌ڵاتداردا ، ده‌سه‌ڵات بویه ئاکام . له‌بارێکی وه‌هاشدا گه‌ل و وڵات
بونه ( میکانیزم و هۆکار) بۆ خزمه‌تکردنی حزب و سه‌رکردایه‌تی حزب . بۆ
ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ڕایه‌ڵ و په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌جۆرێك ڕێکخران ،
که‌ته‌واوی توانایان له‌خزمه‌تکردنی حزبدا کۆتایی پێبێت . به‌و شێوه‌یه‌ش
له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا مانایه‌ك بۆ نه‌ته‌وه نه‌مایه‌وه گه‌ر له‌خزمه‌ت
حزبدا نه‌بێت ، هه‌روه‌ك چۆن نیشتمانیش تاوه‌کو ئه‌و شوێنه مانای هه‌بو
که‌یه‌کێك له‌حزبه‌کان له نێویدا مانای هه‌بێت .
له‌و ده‌رنجامه‌شه‌وه خۆ به‌خۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه به‌پێی سنوری
ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان له ناوه‌ڕاستدا دوله‌ت کرا . به‌جۆرێك سنوری
نێوانیان به‌کرده‌وه دیاری کرد ، گومرگیان خسته سه‌رکالاکان ، دوهێزی
سه‌ربازی و ده‌زگای سیخوڕیان دامه‌زراند ، هه‌روه‌ك چۆن دوئاڵایان تێدا
هه‌ڵدا و هه‌ریه‌که‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان سه‌رکرده‌ی خۆی
ڕاگه‌یاند و دواجار به‌دودیدی جیاوازه‌وه سه‌رنجیان ده‌خسته سه‌ر
هاوڵاتتیان ، ئێستاشی له سه‌ر‌بێت هه‌ردولا ئاواره‌یان هه‌یه ، بێسه‌رو
شوێن کراویان هه‌یه .
له‌و ڕوانگه‌شه‌وه ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشاری نێو ده‌وڵه‌تی و هیلاکبونیان له‌زۆرانگرتندا
گه‌یشتنه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که‌له‌واشنتۆندا مۆر کرا . بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش به‌شێوه‌یه‌کی ڕوکه‌شانه ته‌واوی دامه‌زراوه حکومیه‌کانیان
له‌به‌رچاوی میدیاکانه‌وه قوتکرده‌وه و له‌سه‌ر هه‌ر ته‌لارێکیش ناوی
ده‌زگایێکی حکومیان نوسی . به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا هیچ نه‌بون جگه له‌وه‌ی
سێبه‌ری حزب بون ، به‌جۆرێك بڕیاری سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌ری هه‌ر ئه‌و
بڕیارانه بون که‌له‌لایه‌ن هه‌ردو حزبه‌وه ده‌رده‌چون .
واته شه‌ڕه‌کان له‌وێنه‌یێکی دیکه‌دا به‌رده‌وام بون و جه‌سته‌ی
هه‌وادارانی یه‌کتریان کرده مه‌یدانی خاڵیکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانیان .
هه‌ربۆیه به‌درێژایی پێنج ساڵ سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی ته‌بایی و پیشاندانی
وێنه‌ی کۆبونه‌ووه‌کان و دروستکردنی ده‌یان لیژنه‌ی ڕوکه‌شانه بۆ ئاسایی
کردنه‌وه‌ی بارودۆخی نێوانیان به‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا هیچ به‌ره‌و
پێشه‌وه‌چونێك ڕوی نه‌دا . ئه‌وه‌نده‌ی له‌پشتی ڕاگه‌یاندنه‌وه خه‌ریکی
ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆیان بون ، به‌هیچ ئه‌وه‌نده که‌مترین هه‌نگاوی
به‌کرده‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستان به‌جۆرێك
سیمای شارستانی حکومه‌تی پێوه دیار بێت ، نه‌نا .
به‌شی سێهه‌م
چرکه‌ساته هه‌ستیاره‌کان ، به قوربانی گرێده‌رونیه‌کان ده‌کرێن ..
یه‌که‌م
چرکه ساته‌کانی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ،
له‌ساڵی 2003 ی ز دا ، سه‌باره‌ت به‌گێڕانه‌وه‌ی مافه نیشتمانیی و
نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد ، ( به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که ئێستا ناوچه
جێناکۆکه‌کانیان پێده‌وترێت ) زۆر هه‌ستیار و گرنگ بون . به‌جۆرێك گرنگی
کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، وه‌ك نه‌ته‌وه و کوردستان وه‌ك نیشتمان و
ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی وه‌ك هێزێکی ئاماده‌کراو له هاوکێشه‌ی سیاسی
هاوپه‌یماناندا ، له‌لوتکه‌دا بو .
به هه‌مو پێوه‌ره عه‌قڵانیه
سیاسیه‌کان ، له‌هیچ سه‌رده‌مێکی مێژویدا بارته‌قای ئه‌و سه‌رده‌مه ،
پایه‌یی کورد له‌هاوکێشه‌ی ناوچه‌که و جهاندا به‌هێز و گرنگ نه‌بوه .
ئه‌و هه‌له مێژوییانه دانسقه‌ن و زۆر به‌دگمه‌ن له‌مێژوی گه‌لاندا ، بۆ
گه‌لێك دێنه پێش و زۆر به دره‌نگ خۆیان دوباره‌ده‌که‌نه‌وه . گه‌لانی
هوشیار و یاریچیه سیاسیه باشه‌کانیان هه‌رگیز به‌هه‌ده‌ریان ناده‌ن .
له‌ڕێگایانه‌وه سه‌رله‌به‌ری ژیانی ئه‌و گه‌لانه بۆ قۆناخێکی دیکه‌ی
پێشکه‌وتن و گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندن ده‌گوازنه‌وه . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
گه‌مه‌چییه سیاسیه خراپه‌کان په‌ی به‌و چرکه‌ساته هه‌ستیاره مێژویانه
نابه‌ن . ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك قۆناخێك و زه‌مینه‌یه‌ك که زیاتر خه‌ریکی خۆیان
ده‌بن سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر ، به نیو ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له‌ی
گه‌له‌که‌یان به‌هیند وه‌رناگرن . واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رگه‌رمی
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌لکه‌یان بن ، سه‌رگه‌رمی کێشه تایبه‌تیه‌کانی
خۆیان ده‌بن . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پایه‌گای کۆمه‌ڵه‌که‌یان له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌که و جهان سه‌قامگیر
بکه‌ن ، سه‌رگه‌رمی به‌هێزکردنی پایه‌کانی خۆیان و گروپه‌کانیان ده‌بن .
به جۆرێك کاتێك به‌ئاگا دێنه‌وه زه‌مه‌ن تێپه‌ڕیوه . هاوکێشه
سیاسیه‌کان به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان ، ڕێکخراوه‌ته‌وه .
پاشان به‌تێپه‌ڕبونی ئه‌و هه‌له مێژوییانه و ده‌رکه‌وتنی هاوکێشه‌ی سیاسی
نوێش له‌ناوچه‌که و جهاندا ، ئه‌گه‌ریی ئه‌وه هه‌یه زه‌مه‌نێکی نادیار
به ئه‌ندازه‌ی درێژی ته‌مه‌نێك و زیاتر ، ده‌رنه‌که‌ونه‌وه .
وه‌ك ده‌شزانرێت بونی گه‌لێکی
هوشیاری زیندو ، له‌به‌رهه‌مهێنانی سه‌رکردایه‌تیێکی سیاسی کارادا ، زۆر
گرنگ و پێویسته . هه‌روه‌ك چۆن له پێچه‌وانه‌که‌یشیدا بێکاره نییه و
ڕۆڵی کارا ده‌گێڕێت . به‌ڵام له‌دابه‌شبونی ئاستی به‌رپرسیاریدا به‌شی شێر
به‌ر سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌وێت . واته ئه‌وه سه‌رکردایه‌تی سیاسیه له‌کۆی
ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رپرسیاره ، نه‌ك خه‌ڵك
له جوڵه و کرده‌کانی سه‌رکردایه‌تی به‌رپرسیار بکرێت . له‌و
ڕوانگه‌شه‌وه کورد ناتوانێت
ئه‌وهه‌له وه‌ك ئه‌وه‌ی دێته پێش ، له‌به‌رژه‌وه‌ند خۆیدا جێگیر بکات ،
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رپرسیار ده‌کرێت . قه‌باره‌ی
ئه‌م به‌رپرسیاره‌تیه‌ش کاتێك وه‌ك خۆی به دیار ده‌که‌وێت ، وێنه‌یه‌کی
زه‌ینی ئه‌و که‌شه سیاسیه له‌وسه‌رده‌مه‌دا ، وێنا بکرێته‌وه . بۆیه
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم که‌مێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه بوه‌ستم:
وه‌ك ده‌زانرێت ، ئه‌مریکا که
له‌خۆیدا جێگای سه‌رنجه . له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕاسته‌وخۆش سه‌رکردایه‌تی
شه‌ڕێکی گرنگی له‌عێراقدا ده‌کرد . سروشتی شه‌ڕه‌که ، شه‌ڕی دژه تیرۆر بو
. بۆیه جێگای بایه‌خ و سه‌رنجی ته‌واوی دنیا بو . به‌جۆرێك ژماره‌یه‌کی
زۆر له وڵاتان به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌رهێڵی ڕاسته‌وخۆی شه‌ڕه‌که
بون . هاوکات کوردیش له‌نێو ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تیه‌دا بو . له‌و
ڕوانگه‌شه‌وه خۆبه‌خۆ به‌پێی هه‌ڵکه‌وته‌ی کوردستان له‌عێراقدا ، ده‌بونه
پاڵپشتی و کێشه‌کانی جێگای بایه‌خ و سه‌رنجیان بون . ڕێك له‌وکاته‌شدا
تورکیا ڕه‌زامه‌ندی پیشان نه‌دا سوپای ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان
له‌سنوره‌که‌یه‌وه تێپه‌رێت . به‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ند کوردا که‌وته
هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوییه‌وه . له‌و گۆشه‌نیگایه‌شه‌وه به‌هینده‌ی دیکه ،
کوردستان له‌باری ژیۆپۆلیتیکیه‌وه له ئه‌ژمارده‌کانی ئه‌مه‌ریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانیدا گرنگی وه‌رگرت . هه‌روه‌ك چۆن به‌و پێیه‌ی ئه‌مریکا
گواستنه‌وه‌ی به‌شی پێویستی هێزه‌که‌ی ، بۆ کوردستان
ئاسان نه‌بو . تاوه‌کو به‌مه‌به‌ستی خێرا کردنی هێرشه‌که‌ی ،
به‌ره‌ی شه‌ڕی باکور بکاته‌وه . بۆیه هێزی پێشمه‌رگه که‌هێزێکی
تاڕاده‌یه‌ك ئاماده‌باش و له‌به‌رده‌ستدا بو ، زیاتر بویه جێگای سه‌رنج و
بایه‌خ .
هاوکات وه‌ك ده‌شزانرێت به‌درێژایی
مێژوی دروستبونی تورکیا ،
به‌مه‌به‌ستی دواکه‌وتنی داواکانی کورد له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا و ناوچه‌که ، هێزی فشار بوه
. له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا له‌و کاته‌دا
نواندی ، نه‌ك هه‌ر ده‌م و چاوی له‌چه‌ند دیوێکه‌وه ناشیرین بو بگره
مه‌یلی ته‌زاندنیشی به‌هۆی کێشه‌ی کورده‌وه هه‌بو . یان لانیکه‌م کورد
ده‌یتوانی زیره‌کانه سود له‌وهه‌ڵه گه‌وره‌یه‌یی تورکیا وه‌رگرێت .
هه‌رچی سه‌باره‌ت به ( ئێران و سوریا ) شه ، بۆخۆیان له به‌ره‌ی دژه
ئه‌مریکادا بون . واته هیچ ئه‌ژمارده‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر بۆ فشاره
دیبلۆماسیه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌کورد نه‌ده‌کرا ، بگره ئه‌مریکا
زۆری مه‌به‌ست بو ده‌ستی هه‌مو هیزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانیشیان له
دژایه‌تیکردنیاندا بگرێت و هاوکاریان بکات . واته به‌جارێك هه‌مو ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که‌دوژمنی له‌مێژینه‌ی کورد بون و ساڵانه له‌سه‌ر ئاستی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا به‌دژی کورد کۆبونه‌یان ڕێکده‌خست ، که‌له
هه‌مو مه‌سه‌له‌یه‌كدا ناکۆك و ته‌نیا له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی کورد بو کۆکبون
. به‌جارێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا خرابونه ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی هاوکێشه سیاسیه‌کانه‌وه
..
ئه‌رێ به‌درێژای مێژوی کورد له‌ناوچه‌که‌دا ، ڕێکه‌وتوه به‌و شێوه‌یه
کاریگه‌ری دوژمنکارانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که هیچ
ئه‌ژمارده‌یه‌کیان بۆ نه‌کرێت ؟! بۆ هه‌تا چاوی ژیری بڕ بکات ئه‌گه‌رێکی
له‌وجۆره بۆ کورد پێشبینی ده‌کرێت !! پاشان ، داخۆ ڕۆژێك ، ساڵێك بێته
پێشه‌وه بارته‌قای ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌که‌مین زلهێزی دنیا ( ئه‌مریکا )
پێویستی به‌کورد هه‌بێت ! تاوه‌کو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی خوازیار بێت
بۆی بێته سه‌ر مێزی دانوسانی جددی و به‌وردی سه‌رنجبخاته سه‌ر کێشه‌ی
کورد و داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کانی!!
بۆ تێگه‌یشتن له که‌شێکی سیاسی له‌باری له‌و شێوه‌یه‌دا ، کامه
ماریفه‌تی سیاسی ده‌ویست ! گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له‌سه‌ر ئه‌و مێزی
دانوسانه ، کێشه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌وان بهێنایه سه‌ر نوسین و خاڵی
بخستایه‌ته سه‌ر پیته‌کان ؟!
به‌نمونه ، له‌م چه‌ند خاڵه‌دا
بیانوتایه :
* ــ پێویسته سیستمی دوای
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌عس له عێراقدا ، فیدراڵی جوگرافی بێت .
* ــ سه‌باره‌ت به‌ناوچه
داگیر‌و ڕاگوێزراوه‌کان ، پێویسته له ( یه‌که‌وه تاوه‌کو دوایی
) ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاکی دایکیان و سنوری حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان .
* ــ سه‌باره‌ت به شاری
که‌رکوکیش ، به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری داگیرکاری ، پێویسته
ده‌ستبه‌جێ عه‌ره‌به هاورده‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان و که‌رکوك
جێبهێڵن . پاش تێپه‌ڕینی یه‌که‌م ساڵی ئازادی عێراق ، هه‌ڵبژاردن له‌نێو
شاره‌که‌دا بکرێت و خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی له‌پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا
بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدات . ئه‌مه‌ش شایسته به‌دواکه‌وتن نییه .
* ــ سه‌باره‌ت به‌شاری
موسڵیش ، پاش ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی یه‌که‌مدا هه‌مو شوێنه کوردنشینه‌کانی
سنوری پارێزگه‌که ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم ، جۆرێك رێوشوێنی
سیاسی پێشنیار بکرایه که‌مافی کورده‌کانی نێو پارێزگاکه‌ی ده‌پاراست .
له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و خاڵانه‌شدا ، ئاماده‌ی به‌خشینی ئه‌م
خاڵانه‌شیان بۆ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش بکردایه
:
*ــ کوردستان به‌خاک و هێزی
پێشمه‌رگه‌یه‌وه ، هاوشێوه‌ی هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی هاوپه‌یمانی دنیا ،
له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی ئێوه‌دا ده‌بێت .
* ـــ پاش ڕزگارکردنی عێراق ،
کاراکته‌رێکی کارای بونادنانه‌وه‌ی سیاسی عێراق ده‌بین .
* ـــ له ناوچه‌که‌دا
پارێزه‌رێکی دورماوه‌ی ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان ده‌بین .
* ـــ تێده‌کوشین وێنه‌یه‌کی
جوانی دیموکراسی له‌ناوچه‌که‌دا پێشکه‌ش بکه‌ین ، به‌مه‌ش وێنه‌یه‌کی جوانی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێوه له ناوچه‌که‌دا وێنا ده‌که‌ینه‌وه .
سه‌ره‌تا به‌په‌سه‌ندی ده‌زانم بڵێم ، ئه‌و خاڵه گریمانه‌ییانه‌ی سه‌ر
ئه‌و مێزی دانوسانه که‌مترین تێچونی ئاوه‌زی سیاسیان پێویسته ، ئه‌وه
که‌شفکردنی هیچ نهینیکی گه‌وره نییه ، تاوه‌کو له‌ئاست ئاوه‌زی سیاسی
که‌سه ئاساییه‌کانی کوردا نه‌بێت . پاشان ڕه‌نگه گه‌ر له‌وڵات و گه‌لێکی
زیندودا داوه‌ری گشتی به‌تۆمه‌تی که‌مته‌رخه‌می وه‌زیفه‌یه‌کی گرنگی
نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌وسه‌رده‌مه‌دا ڕاپێچی دادگا
بکات و بڵێت ، لانیکه‌می ئه‌وخاڵانه‌تان بۆ نه‌کردوه ؟
ـــ ڕه‌نگه له‌وه‌ڵامدا بڵێن : ئاخر ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ده‌بو
له‌به‌رامبه‌ردا پێشکه‌شی بکه‌ین سه‌ربه‌خۆ بونی ده‌خستینه ژێر
پرسیاره‌وه . بۆ بێده‌رد و به‌ڵابن ! خۆ بێبه‌رامبه‌ر جگه له‌خاڵی
چواره‌م که‌له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه و له‌نێو پانتایی ئاوه‌زی ئێوه‌دا ناگونجێ
و جێی نابێته‌وه . هه‌موتان جێبه‌جێ کردوه !
گه‌ر به‌وه‌ڵامێکی ساده‌ی له‌وجۆره ، ته‌سکه کۆڵانی خۆ دزینه‌وه‌یان
له‌ئاستی به‌ر پرسیارێتیدا لێبگریت ، ئه‌وا هیچ دور نییه بڵێن ئێمه
داوامان کردوه ، ئه‌مه‌ریکاش له‌و کاته‌دا داواکانی ئێمه‌ی په‌سه‌ند
کردوه به‌ڵام دواجار لێی په‌شیمان بۆته‌وه . گه‌ر له‌وه‌ڵامدا داوه‌ری
گشتی پێیان بڵێت : ئاخر ئه‌وه هینده مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسان نییه ، ئه‌وه
دانیشتن و داواکاری چاره‌نوسازی گه‌لێکه . پێویسته دیکۆمێنت کرابێت ،
فه‌رمون پێشکه‌ش به‌ڕای گشتی کوردی بکه‌ن .
له بارێکی وه‌هادا ، دڵنیام گه‌ر مه‌سه‌له ئه‌مریکا نه‌بێت ، داواکاریێکی
له‌و جۆره په‌یوه‌ست بێت به‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نیوان خۆیان و خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه ، هه‌مو ئه‌وکه‌سانه‌ش له‌ژیاندا نه‌ماون ، ئه‌وا به‌ئاسان
فایلێکیان دروست ده‌کرد . وه‌ك هه‌مو ئه‌وفایلانه‌ی که بۆ هه‌رکه‌سێك
مه‌به‌ستیان بێت دروستی ده‌که‌ن .
به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئه‌وه‌یان
پێناکرێت و به‌داواکاری دیکۆمێنتیش ئه‌و دزه‌ڕێگه‌یان لێده‌گیرێت ، هیچ دور
نییه به‌وه‌هم و له‌سه‌ر خه‌یاڵ له‌جیاتی ئه‌مریکا ده‌ست
به‌وه‌ڵامدانه‌وه نه‌که‌ن و بڵێن : گه‌ر ئێمه داواکاری له‌و جۆره‌مان
بکردایه ئه‌وا هێرشه‌که‌ی ڕاده‌وه‌ستاند و حکومه‌تی به‌عسی نه‌ده‌ڕوخاند .
ئێمه‌ش مه‌ترسی دوباره‌بونه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال و ژه‌هرباراندنی
گه‌له‌که‌مان ده‌کرده‌وه . بۆیه هه‌مو ئاسانکاریێکمان بێبه‌رامبه‌ر بۆ
کرد تاوه‌کو له‌هێرشه‌که‌ی په‌شیمان نه‌بێته‌وه و له‌سه‌دام حوسێن
ڕزگارمان بکات .
گه‌ر له‌وه‌ڵامدا پێیان بڵێیت : بۆ سیاسه‌تمه‌داره به‌ڵاکانی کورد ،
هینده هوشیاریتان له‌زانسته سیاسی و سه‌ربازییه‌کاندا هه‌یه ! بۆ پێتان
وایه سوپای ئه‌مه‌ریکا که‌له واشنتۆنی ئه‌مریکاوه جوڵه‌ی کردوه له‌به‌ر
چاوی کاڵ و ڕه‌شی کورد بوه !هینده زانیاری سیاسیتان هه‌یه و له‌جهانی
سیاسه‌ت گه‌یشتون !! قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی پاساو به‌مه‌ستی خۆ
ده‌ربازکردن نییه به‌ڵکو قسه‌ی ئێمه ئاستی که‌مته‌رخه‌می به‌رپرسارێتی
ئێوه‌یه له‌هه‌لومه‌رجێکی له‌وشێوه‌یه‌دا . پرسیار ئه‌وه‌یه ئێوه
به‌دیکۆمێنت داوی له‌و جۆره‌تان کرد ، تا ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا بڵێت گه‌ر
جارێکی دیکه باس له‌و جۆره شتانه بکه‌ن ئیمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و
له‌بڕیاره‌کانی خۆمان په‌شیمان ده‌بینه‌وه ! گه‌ر شتی له‌و جۆره هه‌یه
فه‌رمون بیخه‌نه ڕوو .
له‌دواجاردا زه‌مین و زه‌مان له‌بار بو ، فشاری ده‌ره‌کی له‌وکاته‌دا
به‌هیچ وه‌جێك ئاماده‌یی نییه ، میراتگری حکومه‌تی عێراقی ئه‌مریکایه ،
که‌تۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیدا . ته‌نها هێزێك له‌سه‌ر زه‌وی عێراق
ئاماده‌یی هه‌بێت ، کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی . واته به‌هه‌مو پێوه‌رێك
هه‌رگیز کورد ئه‌وه‌نده ئه‌ستێره‌ی سیاسی به‌به‌رزی نه‌دره‌وشاوه‌ته‌وه ،
که‌چی له‌گه‌ڵ داخێکی زۆردا ، کێشه‌ڕه‌واکه‌ی که‌مترین جوڵه‌ی به‌ره‌و
پێشه‌وه نه‌کرد .
پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که له‌مێژودا هۆکاری به‌ره‌وپێشه‌وه
نه‌چونی خواسته‌کانی کورد گرێدراوی دوژمنانی ده‌ره‌کی و نابه‌رابه‌ری
پارسه‌نگی هێز له‌نێوان کورد و دوژمنه‌کانیدا ده‌که‌ینه‌وه ئه‌ی بۆ
ئه‌مجاره‌یان کێ به‌رپرسیاره ؟؟ پاشان له‌هه‌لومه‌رجێکی له‌وجۆره‌دا کورد
به‌مافه سیاسیه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ناگات ، ئه‌ی ده‌بێت له‌چ
هه‌لومه‌رجێکی دیکه‌دا پێیان شاد بێت ؟؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له‌مکاته‌دا بۆ خوێنه‌ر خۆی جێده‌هێڵم ...
دوه‌م
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا ،
ئه‌و که‌شه سیاسیه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ کورد هاته پیش و له‌زه‌مینه‌ی
واقعدا ئاماده‌یی هه‌بو ، که‌مترین بڕی زانستی پێویست بو . به ئه‌ندازه‌ی
بڕی زانینی هه‌مو مرۆڤێکی پێگه‌یشتوی ئاسایی ..
واته ناکرێت له‌و باوه‌ڕه‌دا بین سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، لانیکه‌م
هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵ بون ، دروستتر هه‌ریه‌که‌یان
به‌حساب کۆی ژیانی له‌سیاسه‌تدا به خه‌رجداوه ، که‌چی ئاوه‌ز و ده‌رکیان
به‌و که‌شه له‌باره سیاسیه نه‌کرد بێت .
به‌ڵکو به له‌به‌رچاوگرتنی مێژوی سیاسیان ، وه‌ستان له‌سه‌ر جۆری
په‌یوه‌ندیان له‌درێژایی مێژودا ، هه‌روه‌ك
تێڕامان له ڕوداوه تێپه‌ڕیوه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی
ئاسه‌واره ده‌رونییه‌کانیان ، ئه‌وا ئاسان به‌و ڕاستیه ده‌گه‌ین که‌بونی
هه‌ریه‌که‌یان بۆ ئه‌وی دیکه‌یان ، بۆته گرێیکی ده‌رونی . هه‌ر بۆیه
به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر ، ڕه‌وایه‌تیان به‌هه‌مو شتێك داوه ،
جاگه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌شی تێدا کرابێته قوربانی . ئه‌مه له‌کاتێکدا
به‌و دیوه‌که‌یدا مانه‌وه‌ی هه‌ریه‌کێکیان به‌م شێوه‌یه گرێنتی مانه‌وه‌ی
ئه‌وی دیکه‌یان ده‌کات .هه‌روه‌ك چۆن تێپه‌ڕاندنی یه‌کێکیان خۆبه‌خۆ
تێپه‌ڕاندنی ئه‌وی دیکه‌شیان ده‌کات . ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
تێڕوانینه‌یه گوایه به‌لاوازبونی یه‌کێکیان ترازوی هێز لاسه‌نگ ده‌بێت و
ئه‌وی دیکه‌یان به‌جارێك بڕستی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بڕێت . به‌جۆرێك هه‌مو
ئه‌و ده‌نگه‌ناڕه‌زایانه‌ش که‌هه‌ن سه‌رکوتیان ده‌کات . ئه‌م جۆره
بیرکردنه‌وه‌یه تاوه‌کو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردو ئه‌گه‌ریی ڕاستده‌رچونی
هه‌بو . له‌کاتێکدا که‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژهه‌لاتی
ناوه‌ڕاستدا دکتاتۆری و دکتاتۆریه‌تی ئه‌ورپای ڕۆژهه‌ڵاتی بره‌وی هه‌بو .
هه‌روه‌ك چۆن ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واریش ئه‌وه‌ی پێ هه‌رس ده‌کرا .
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا که‌ڕۆحه‌که‌ی دیمۆکراسی و پاراستنی مافه‌کانی
مرۆڤه ، هه‌روه‌ك چۆن گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
خه‌ڵکی کوردستان له‌بارێکی دیکه‌دایه ، به‌رقه‌راربونی
ده‌سه‌ڵاتێکی دکتاتۆری ئاسته‌مه تاوه‌کو ئاستی مه‌حاڵ . به‌ڵام سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی که‌له‌دیوێکه‌وه خزمه‌ت به‌مانه‌وه‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن ، بیهێنه
نێو یاده‌وریتان که پانتایێکی به‌رفراوانی هه‌ردولایان تا ده‌گاته
ژماره‌یه‌کی به‌رفراوان له‌که‌سه سه‌رسه‌خته‌کانیان بون و مانه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ره‌کانیان هێشتونیه‌ته‌وه ، گه‌رنا ده‌رك به‌و هه‌مو
نادادوه‌ریه ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له‌کۆدا پێده‌زانن که پارته‌کیان
له‌ئاستی پێویستی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نییه ، به‌ڵام کورده‌واری
واته‌نی ( له‌داخی به‌رامبه‌ره‌که‌یدا ) نه‌ك هه‌ر تێکۆشانی له‌نێو
پارته‌که‌ی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌کات ، بگره چاوپۆشیش له‌گه‌وره‌ترین
تاوانێك بیکات ، ده‌کات . بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دام تێپه‌ڕاندنی یه‌کێکیان
نه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به‌وی دیکه‌یان نییه به‌ڵکو تێپه‌ڕندنی ئه‌وی
دیکه‌شیانه .هه‌ستده‌که‌م له ئێستاشدا ، بۆ خۆیان
زۆر به‌باشی هه‌ستی
ئه‌مه ده‌که‌ن . ( له‌کاتی خۆیدا ئاماژه‌ی پێده‌که‌م ) .
به‌هه‌رحاڵ له‌و کاته‌دا ،
ته‌واوی سیاسه‌تی خۆیان و جوڵه و کرده سیاسیه‌کانیان به‌رمه‌بنای گرێ
ده‌رونیه‌کانیان بونیاد نابو .
گرفت له‌وه‌دایه گه‌ر( که‌سێك ، گروپێکی تایبه‌ت ، پارتێك ، وڵاتێك )
له‌سه‌ره‌تادا له‌دوره‌وه چوبێته ژێرباری ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته ته‌شریفاته
ڕوکه‌شانه‌یان که‌له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا به‌به‌رچاوی ڕاگه‌یاندنه‌وه
نمایشیان ده‌کرد ، ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ی لێیان نزیکبۆته‌وه زۆر زو
له‌جه‌وهه‌ریان تێگه‌یشتوه ، هه‌ر له‌وێشه‌وه زۆر مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه
، لێیدراوه . نه‌خوازه ئه‌و کاته‌ی ( سیای ئه‌مریکی ) به‌مه‌ستی
هه‌نوکه‌یی دێته ناوچه‌که‌وه ، زیاتر و زوتر لێیان تێده‌گات . له‌و
باره‌شه‌وه گه‌مه‌یه‌کی
هێجگار زۆر له‌نێو درزه فراوانه‌کانیدا ده‌کات .
جێگای سه‌رنجه ، وه‌ك ده‌زانرێت و پێشترتیش ئاماژه‌ی پێدرا ، کوردستان
به‌خاك و خه‌ڵکیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی پراکتیزه‌یی
به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌ش کرد بو ، تانانه‌ت ناوچه ڕزگار
نه‌کراوه‌کانیشیان له‌دیدگایاندا دابه‌ش کرد بو . به‌پێی سنوری جوگرافی و
نزیکی‌یان له‌و ناوچانه و زۆر و که‌می جێنفوسیان ، پارێزگای که‌رکوك به
خودی شاری که‌رکوکیشه‌وه ، به‌ر یه‌کێتی که‌وتبو . هه‌روه‌ك چۆن
ناوچه‌کانی پارێزگای موسڵیش به‌ر پارتی ده‌که‌وتن .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دابه‌شکاریه‌ش له‌بیر کردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ردا ئاماده‌یی
هه‌بو . واته هه‌ر به‌نمونه که له‌بیرکردنه‌وه‌ی یه‌کێیتیدا که‌رکوکی
له‌پشکی خۆیدا دانابو . به‌هه‌مان شێوه‌ش لای پارتیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه
سه‌رنجی ده‌خرایه‌سه‌ر .
دیاره ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌موسڵ بۆ یه‌کێتی هه‌ر ڕاست بو.
ئیتر که‌رکوك تاوه‌کو ئه‌وشوێنه‌ی بۆ پارتی مانای هه‌بو ،
کاروباری حزبی به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی نفوسی یه‌کێتی تێدا بکات
. واته له‌کۆدا که‌رکوك بۆ پارتی جێگای بایه‌خی ڕسته‌قینه‌ی نه‌بو . بۆیه
له‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا
ڕزگار بونی که‌رکوك و
ده‌وروبه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سنوری هه‌رێمی کوردستان نه‌ك بۆ پارتی
گرنگ نه‌بو ، بگره به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددیشی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانی .
ئه‌مه‌ش بۆ یه‌کێتی سه‌باره‌ت
به‌موسڵ دروست بو .
گومانی تێدا نییه هه‌مو هێزێکی سه‌ربازی له‌کاتی هێرش و په‌لاماردا
تێده‌کۆشێت سه‌رجه‌م خاڵه به‌هێز و خێراکانی سه‌رکه‌وتن کۆ بکاته‌وه ،
له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واوی خاڵه لاوازه‌کانی دوژمنیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ڕه‌چاو ده‌کات . دابه‌شبونی هێزه کوردیه‌کانیش به‌و شێوه‌یه هه‌م له‌باری
ڕۆحییه‌وه هه‌م له‌باری ناسینی زه‌وی و خه‌ڵکه‌وه ، بۆ هێرشه‌که‌ی
ئه‌مه‌ریکا مایه‌یی سه‌رنج بون .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێزه‌کانی پارتی به‌ڕوی موسڵدا به‌کار هێنا ،
هه‌روه‌ك چۆن هێزه‌کانی یه‌کێتیش به‌ڕوی که‌رکوکدا
هه‌رچه‌نده گومان هه‌ڵناگرێت ، که‌داواکاری یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و
شێوازی دابه‌شبونه هه بوه ، چونکه ئه‌وان له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی فێر
بون شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ن ، ئه‌وه‌نده متمانه‌یان له‌سه‌ر یه‌کتر
نه‌بو ، تاوه‌کو هاوته‌نشت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ دوژمنێکدا بکه‌ن . به‌ڵام وه‌ك
ده‌شزانرێت به‌و پێیه‌ی زۆرجار له‌شه‌ڕدا و له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا جۆره
یاسایێکی شه‌ڕ موماره‌سه ده‌کرێت ، که ته‌واو له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی
شه‌ڕ جیاوازه . به‌تایبه‌ت بۆ یه‌کێتی و پارتی که هێزی ته‌واو نیزامی
نه‌بون . واته زۆرجار ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایانه‌ی شه‌ڕیشیان
هه‌یه .
له‌و گۆشه نیگایه‌شه‌وه که
هه‌میشه ( گورزی زۆرلێکراو له‌گورزی زۆردار به‌هێزتره ) حکومه‌تی عێراقیش
له‌دیدگای ته‌واوی کوردا به‌رده‌وام
زۆردار و داگیرکارو خوێن مژ بوه . نه‌خوازه هێزی پێشمه‌رگه
به‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌له‌که‌ی و خوێن
ڕێژی دوژمنه‌که‌یدا ژیاوه . بۆیه
ده‌کرا ئه‌وه‌ی به‌سی ساڵ حکومه‌تی عێراقی له‌ناوچه
داگیرکراوه‌کاندا پراکتیزه‌ی کرد بو ، له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع به‌سێ ڕۆژ
به‌پێی پلان هه‌ڵوه‌شه‌ندرێته‌وه .
له‌و باره‌شه‌وه ئه‌مریکا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هێزه کوردییه‌کانی سه‌ر
پشك کرد . به‌ڵام ( وه‌ك
ده‌ڵێن و بڵاو بویه‌وه )
له‌کاتێكدا هێزه‌کانی یه‌کێتی ده‌ڕۆنه نێو شاری که‌رکوکه‌وه ، پارتی
هاواری لێبه‌رزده‌بێته‌وه . سکاڵای ئازادکردنی که‌رکوك له‌ڕێگای هێزه‌کانی
یه‌کێتیه‌وه‌لای ئه‌مریکا ده‌کات . به‌جۆرێك گه‌ر تێیدا نه‌گه‌ڕێنه‌وه
دواوه ، به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌که‌یه‌وه ،
هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات !!
له‌کاتێکدا ده‌کرا ، به‌سود وه‌رگرتن له‌چرکه‌ساته هه‌ستیاره‌کان ڕه‌وشێکی
تازه بکرێته ئه‌مری واقع ، که‌چی کرایه قوربانی گرێ ده‌رونییه‌کان .
هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌و مانایه نییه گه‌ر ئه‌و سکاڵاوسکاڵاکاریه
نه‌بوایه ئه‌وا هه‌مو کێشه‌کان به‌ویستی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کران . ڕاسته
سکاڵاکردنه‌که له خۆیدا کرده‌یه‌کی زیاد له پێویست شه‌رمئاوه‌ره و
شایسته به‌تێپه‌ڕاندن نییه ، به‌ڵام وه‌ك له دواجاردا ده‌رکه‌وت پاش
ئه‌وه‌ی چونه نێو شاره‌کانه‌وه هینده‌ی وێڵی دوای بۆیاخی په‌مپ بون بۆ
گرتنی فڵان و فیساره خان‌و بۆ به‌رپرسه حزبیه‌کان ، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڕیده‌ی
دوای گوریس بون بۆ دابه‌شکردنی زه‌ویه گرانبه‌هاکان به‌سه‌ر خۆیاندا ،
ئه‌وه‌نده له‌خه‌می ئاوه‌ره‌کانی ناوچه‌کاندا نه‌بون . به‌نیو ئه‌وه‌نده‌ش
سه‌رگه‌رمی پیاده‌کردنی به‌رنامه‌یه‌کی به‌رنامه بۆداڕێژراوی سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واره‌کانی ( ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیل ) نه‌بون . خه‌ریک نه‌بون
له‌کرده‌کانیاندا وێنه‌یه‌کی جوانی پێکه‌وه‌ژیان بۆ دانیشتوانه
ڕه‌سه‌نه‌که وێنا بکه‌نه‌وه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له‌بنه‌ڕه‌تدا
هیچکامیان به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوه .
له‌ئاکامدا به زیاده‌ڕه‌وی نازانم که ده‌ڵێم : ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد و
کێشه ڕه‌واکه‌ی ، وه‌ك ئه‌و منداڵه چه‌تونه دێته به‌رچاوم که دینارێکی
پێیه به‌ده‌ستی خۆی ده‌یخاته ژێربه‌ردێکه‌وه و شه‌ڕی دیارنه‌مانی به
منداڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌فرۆشێت به‌وه‌ی گوایه ئه‌وان بردویانه !!
بۆیه ده‌ڵێم بێده‌رد و به‌ڵابن ! شه‌ڕ به‌کورد مه‌فرۆشن له‌کاتێکدا
به‌ده‌ستی خۆتان کێشه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانتان له تابوت نا ،
هه‌ر به‌ده‌ستی خۆشتان خه‌ریکن دوا بزمار له‌تابوته‌که‌ش ده‌ده‌ن . به
ئاستێك ده‌رکێشانه‌وه‌ی ئه‌و بزمارانه هه‌رگیز کارێکی ئاسان نییه ،
به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه . ده‌کرێت کورد ماوه‌یه‌کی درێژتریش باجی ئه‌و
هه‌ڵه گه‌وره کاره‌ساتبارانه بدات . بڕوام وایه ئێستاش له‌چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌یه‌کی ته‌ندروستدا ده‌کرێت کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بکرێت
، تاوه‌کو کورد بتوانێت موماره‌سه‌ی مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
بکات . به‌ڵام به‌گومانم ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی
ئێوه‌دا ئاماده‌یی هه‌بێت ، چونکه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌رکه‌وتنی سه‌ره
داوه‌کان به‌دی ناکرێت ..
درێژه‌ی هه‌یه ...
درێژه‌ی هه‌یه
|
|
|||||||||||||||