داره‌وه‌ن
ژیان له‌تۆ ده‌مژێ له‌دڵی دانه‌وێڵه‌ی خاکه‌که‌تدا به‌تۆۆه وه‌ستاوه قامه‌تم و دیسان به‌تۆۆه ده‌بووژێ نه‌مامی داره‌وه‌نه پیره‌که‌ی هه‌ورانم ، منی داره‌وه‌ن که جه‌سته‌م به ماچی نامه‌حره‌م و پڕکینه‌ی ده‌می ته‌ۆر و ته‌شوه وه‌شێنانی دژبه‌ران خۆێناویه، به‌ڵام ریشه‌م هه‌ر له‌ناخی دڵی ڕه‌قی زه‌وی و تۆختانه به‌رده‌کانی هه‌ورامانی سه‌ربه‌رز هه‌ر بنج ده‌پێکێ و ده‌بووژی ،هه‌رچه‌نده له‌مێژه لق و پۆپم گه‌ڵاو وه‌چم چرۆ و شیره‌ی جه‌رگم فریکه و به‌رهه‌مه مێژوویه‌که‌م ده‌بڕدرێت و ده‌سووتێنرێت بۆ گه‌رمی دیواخانی سته‌مکاران و لێو به‌پیاڵه و ده‌ست به‌جامی مه‌ستانی لێو به‌خه‌نده ! منی داره‌وه‌ن باس له جووانی گڕه شینه‌که‌م ده‌که‌ن و شیره‌ی جه‌رگیشم که به بنێشت به‌ناوبانگه بۆ جاویین بۆ خۆشکردنی تام و هازی ده‌روون ، گه‌ڵاۆ و وه‌چم هه‌ر ده‌بێته به‌رکوڵوو قاوه‌تی مه‌روماڵات، فریکه قه‌زوانیشم یان تێکه‌ل به ماست و دۆیه یان ترشیی یان ته‌سبێحی ده‌ستی شه‌وبێداران یا خۆ بۆ هه‌راوهورای په‌نجه‌ی هه‌وه‌سکاران. به‌ڵام منی داره‌وه‌ن مێژووم مێژووی سه‌رهه‌ڵدانه که‌چی به‌شم هه‌ر بڕین و هه‌ر سووتان و هه‌رقرتانه .
ئه‌مه
به‌سه‌رهاتی
منی داره‌وه‌نه
منی تاسه‌مه‌نده
، مێژووی بیره‌وه‌ری
گشت داروگۆڵستانم
له دڵه زامی ده‌روونم
به کۆڵه ! مێژووی
خاکم له‌بیره
لق و پۆم یانه‌و
لانه‌ی هه‌ڵفرینه!به‌ڵام
چاره‌نووسم جێ
سه‌رسوورمانه
هه‌چه‌ند کۆسپ
و ته‌گه‌ره‌ی
دۆژمنانه، ده‌ڵێن
پیره وه‌ن شایانی
سووتانه و كڵپه‌ی
داری به‌س بۆ سۆبه‌ی
زستان و وه‌شت
و وارانه ! به‌ڵام
من ماوم و هه‌رده‌مێنم
چوون ڕیشه‌م ڕیشه‌ی
نه‌فه‌وتان و
سه‌رهه‌ڵدانه.
داخی دڵی
من لای بۆلبۆلی
هه‌ورامان
کاکه ئۆسمانه
که ده‌ڵیت
"ئاورم تێبه‌ربوو
چوون پیره‌داران ناکۆژێمه‌وه
به‌به‌فر و
باران ؟"
داره‌وه‌نه‌که‌ی
بریندار و له‌ش
پڕزامه‌که‌ی
کوردستانم ،
منیش هاوارت لێده‌که‌م ئه‌ی پیره‌دار
ئه‌ی سۆمبڵی
کوردی هه‌ژار
تۆ دیاری حۆرمه‌تی
لێم مه‌تۆره
لێم ببووره
چوون له نه‌بوونت
ئیشتمان ده‌چێته
خه‌و
سه‌نگه‌ره‌کان
وێرانده‌بن رزگاری
تۆی هه‌وا
هه‌رتۆی باخ
هه‌ر تۆی په‌ڵه‌وه‌ر
منم له‌قه‌فه‌سدا
به‌سراوه‌ی
ئاوودانم له
شه‌ومدا تێپه‌ر
بکه تماشای
حاڵم بکه
رزگارمکه
له سێبه‌ری
شوومی شه‌وه‌زه‌نگا.
...................................
ئازیزا
و وه‌شه‌ویسا
ئێمه لق و چرۆ
ئیی پیره داریه‌نمێ
با به ئه‌ده‌ب
و په‌روه‌رده
به وشیاری و
زانست و سه‌قامگیری
په‌رچیین و
پارێزگاری ئی
فه‌رهه‌نگه
دێرینه‌یه
که‌رمێ تا چینه‌یه
زیاته‌ر ئی فه‌رهه‌نگه په‌ر
وله‌و ئه‌ده‌بیاتی
به ده‌سوو
ناحه‌زا نه‌پرووزێۆ
و که‌سایه‌تی
و ره‌سه‌نیه‌توو
ئێمه‌یچ که
زوانا پاشێل
نه‌کریۆ.
ئه‌حسه‌ن
نه‌قشبه‌ندی