|
راگه‌یاندنی په‌رله‌مان
چه‌ند
رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ورامان،
داوایان له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، له‌ده‌ستووری هه‌ریَمی كوردستاندا
ئاماژه
به‌دیالیَكتی هه‌ورامان
بكریَت، له‌و باره‌یه‌شه‌وه یاداشتیَكیان پیَشكه‌شكرد،
بۆئه‌وه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایسپاردن داواكانیان
بده‌نه لیژنه‌ی ده‌ستوور، تاوه‌كو له‌هه‌مواركردن و پیَداچوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا
سوودی
لیَوه‌ربگرن.
دویَنیَ
عه‌دنان
موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
پیَشوازیكرد له‌وه‌فدیَكی رۆشنبیرانی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه‌پیَكهاتبوو
له سه‌نگه‌ر هه‌ورامی و جه‌لیل عه‌باسی، كه به‌ناوی زیاتر
له (1000) رۆشنبیرء كه‌سایه‌تیی ء (6) ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامان
له‌ناوه‌ءه‌ء ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، یاداشتیَكیان پیَشكه‌ش
به‌لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستان
كرد، داوایانكرد دیالیَكتی هه‌ورامی وه‌ك دیالیَكتیَكی زیندووی زمانی كوردی،
له‌ده‌ستووری كوردستان ئاماژه‌ی بۆ بكریَت.
لای خۆیه‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بایه‌خه‌وه باسی فیداكاریی و
قوربانیدانی خه‌ڵكی تیَكۆشه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامانی كردء رایسپاردن یاداشته‌كه‌یان
پیَشكه‌ش به‌لیژنه‌ی ده‌ستوور بكه‌ن. پاشان وه‌فده‌كه سه‌ردانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریان
كردء
یاداشته‌كه‌ی پیَشكه‌شكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیَشوازیكرد له‌وه‌فدیَكی ریَكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (W.H.O) كه له‌ژماره‌یه‌ك
دكتۆرء
شاره‌زای بواری رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده
پیَكهاتبوو، له‌دیداریَكدا باس له‌چالاكییه‌كانی ریَكخراوه‌كه
له‌كوردستان كراء
له‌مباره‌یه‌وه
د.بوسه‌ینه راپۆرتیَكی له‌باره‌ی ئه‌و خول ء وۆرك شۆپانه پیَشكه‌شكرد،
كه
له‌هه‌ولیَر
كردوویانه‌ته‌وه بۆ كارمه‌ندان، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌ریَكی ئه‌نفلۆنزای باڵنده
له‌كوردستان. وه‌فده‌كه ئاماژه‌یدا به‌و پرۆژانه، كه‌برِیاره له‌بواری هۆشیاركردنه‌وه‌و دروستكردنی تاقیگه‌ء
دابینكردنی هۆكاره‌كانی پاراستن له‌چه‌ند
رۆژی
داهاتوودا
به‌رِیَوه‌بچیَت. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌گرنگی رۆڵی ریَكخراوه‌كه
كرد، بۆ
هۆشیاركردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نفلۆنزا.
|