( که‌ژاڵ
خانم ئه‌م
وتاره‌ی له
پرسه‌ی
مامۆستا جه‌لال
دا خوێنده‌وه_
ماڵپه‌ری هه‌ورامان)
ئاماده‌بوانی
به‌ڕێز..
خانه‌واده
و كه‌سوكار
ئه‌مجاره‌یان
ئاماده‌و ده‌ست
له‌سه‌ر دڵی
گه‌رمی به‌تاسه
وهه‌نیسكی
كۆچی بێواده
و زووی كه‌سێكی
نزیك له
خۆمانین..ئه‌و
كه چه‌ندین
ساڵه غه‌ریبی
و یادگاری و
هاوزمانی و
خۆشی وناخۆشی
پێكه‌وه كۆی
كردبوینه‌وه.
...
با چاو به
گریان سوربكه‌ین
و قژ بۆ ڕنینه‌وه
به‌ربده‌ینه‌وه.
ئه‌مجاره‌ش
كه‌سێكی نزیك
چون نزیكی
گیان له جه‌سته‌وه
و په‌یوه‌ستی
چاو به
برژانگه‌وه
له‌م دنیایه
به جێی
هێشتین و له‌م
به‌سته‌ڵه‌ك
و شه‌خته‌به‌ندانه‌دا
گۆڕغه‌ریب ئه‌بیت
و به ئاهو حه‌سره‌تی
گه‌ڕانه‌وه
بۆ یه‌كه‌مین
مه‌نزڵگا سه‌ری
هه‌تا هه‌تایی
نایه‌وه.
كه‌سێك
زه‌مانێكی
دوورودرێژ
بوو یه‌ك سفره
و خوان كۆی ئه‌كردینه‌وه
هه‌ر لێره‌یش
له‌چه‌ندین
جه‌ژنی پڕ
ئاهه‌نگ دا ئه‌و
گوڵی مه‌جلیس
و میوان نه‌وازی
ئه‌م جه‌معه
بوو، له گشت
جه‌ژنی له
دایك بوونی
مناڵه‌كانمان
و نه‌وه‌كانماندا
باوه‌شی گه‌رمی
وه‌ك دڵی پڕ
به سۆزی
ئاواڵا
بوو،زۆربه‌ی
جاریش باوه‌شێنی
گێرمه‌و كێشه‌كانمان
بوو له‌مپه‌ڕی
بێ لایه‌نی
ئاوی ساردی سه‌ر
ئاگر بوو.
مامۆستا
جه‌لال ئه‌و
كه‌سه نزیكه
له هه‌ریه‌كه‌مان
كه هه‌میشه
له هه‌گبه‌یدا
گه‌رمو گوڕی
نیشتمانی ده‌رئه‌هێنا
له‌ئه‌ستێڵكی
ئه‌م قوتبه‌دادڵی
سارد‌و سڕی سه‌كنا
ئه‌داین و
ئاگردانی
ژووری ساردی
نامۆیی بوو.
مامۆستا
جه‌لال ئه‌ی
ئه‌و كه‌سه‌ی
زام و داخێكی
به سۆت نا به
دڵی بچوكمانه‌وه
تا گه‌وره‌مان،
تا زه ئیتر
كێ له دوای
تۆ وه‌فاداریمان
پێ ببه‌خشێ؟
تازه
ئیتر ژیان بێ
تۆ مانای چییه؟چه‌ند
بێ تامه!
له دوای
هه‌شت مانگ
زۆرانبازی له‌گه‌ڵ
دێوی شیرپه‌نجه‌دا
ته‌لاشت كرد
دات به ئه‌رزا
!
تۆ پاڵه‌وانی
ووره بوی ،ده‌ست
به‌رداری
ژیان نه‌بووی
تا دوا نه‌فه‌س
عاشقی هاوین و
سه‌وزایی
بووی.
ئه‌فسوس..
ئه‌فسوس.. بۆ
دواین جار تۆ
كۆڵت دا و
هیوات به
ژیان چیتر نه‌ما..بۆ
به ته‌نیا به
جێت هێشتین بێ
پشت و په‌نا.
هه‌ڵبه‌ت
مه‌رگی
ناواده‌ی
مامۆستا جه‌لال
هاوزه‌مان
كۆچی چه‌پكێك
یادگاری ترش و
شیرینی ئێمه‌ش
بوو كه مه‌حاڵه
له بیر‌و
ویژدانمان ده‌ربچێت.
ئازیزانی
مامۆستا جه‌لال..وه‌رن
پێكه‌وه به
ده‌سماڵی وه‌فا
كۆچی مامۆستا
جه‌لال بۆنه‌یه‌ك
بیت كه بیكه‌ینه
ڕۆژێك بۆ
یادكردنه‌وه‌و
ئاشتبوونه‌وه
گه‌ردی سه‌ر
ئه‌م دڵه خه‌مبارانه‌ی
پێ بسڕین..مه‌گه‌ر
ته‌نها به‌م
شیوه‌یه دڵ نه‌وایی
خانه‌واده‌و
یارانی پێ بده‌ینه‌وه
به‌م كۆسته
گه‌وره‌یه
به‌م بۆشاییه
ترسناكه سه‌بوریان
بێته‌وه خه‌می
دڵی ئه‌وان
بڕه‌ویته‌وه
..یادگاری كاڵ
بێته‌وه
سره‌وتی
جوانه‌مه‌گه
بیت.
زیندوو
بیت یادت
..مامۆسا جه‌لال
گه‌شاوه
بی گوڵی باخه‌كه‌ی
لارینا … سوپاس
كه‌ژاڵ
بۆسكانی
٢٢
ئاگوستی ٢٠٠٨
kajal@w.cn