پێشمه‌رگایه‌تی
، بازاڕێك بۆ
بازرگانی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کورد !! .....
که‌مال هه‌ورامی
هه‌رچه‌نده
به‌درێژایی
سه‌ده‌یه‌ك
له تێکۆشان و
گیانبازی نه‌وه
له‌دوای نه‌وه‌ی
کورد جگه له‌گیانبه‌ختی
و خۆ کردنه
قوربانی ، هیچ
ئاکامێکی به‌رجه‌سته‌کراوی
بۆ کورد نه‌هێنایه
پێش . به‌ڵام
درێژکردنه‌وه‌ی
کێشه ڕه‌واکه‌ی
کورد له‌سه‌ر
ده‌ستی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی
گیانیان به‌خت
کرد و به‌وانه‌شه‌وه
له‌و ڕێگایه‌دا
ته‌مه‌نیان پێشکه‌ش
کرد و به‌ڕێکه‌وت
شه‌هید نه‌بون
، له‌خۆیدا ده‌سکه‌وتێکی
زۆر گه‌وره و
پڕ بایه‌خی نه‌ته‌وه‌ی
کورده که‌هه‌رگیز
ناکرێت به‌هیند
نه‌گیرێت و فه‌رامۆش
بکرێت . به‌جۆرێك
له‌و باوه‌ڕه‌دام
هه‌رکه‌سێك
ئه‌و ڕاستیه
نه‌بینێت به‌شێوه‌یه‌ك
له‌شێوه‌کان
که‌م ئه‌ندام
و نابینایه .
هاوکات
هه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی ڕابردودا
زاره‌وه‌ی ( پێشمه‌رگه
) که‌وته نێو
ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕانه‌ی
کورده‌وه که
له‌باری مه‌عنه‌ویه‌وه
ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌وی
نه‌بێت گه‌ر بڵێم
: هاوشێوه‌ی
کارخانه‌یه‌ك
خۆبه‌خۆ تێکۆشه‌ری
به‌رهه‌مده‌هێنا
. چونکه له‌گه‌ڵ
تێه‌په‌ڕبونی
زه‌مه‌ن و جێخۆشکردنی
له‌نێو هه‌ناوی
کۆمه‌ڵگه‌دا
، بویه خه‌سڵه‌تێك
بۆ پێدانی مانای
( بون ) له ( بونی
) نه‌وه‌ی نوێی
کورددا . واته
لاوه‌کان ئه‌و
کاته‌ی هه‌ستیان
به‌بونی خۆیان
ده‌کرد که‌ببنه
پێشمه‌رگه .
بۆیه
ئه‌و زاراوه‌یه
به‌هینده‌ی
سه‌دان کادری
چالاکی هه‌ر
پارتێکی شۆڕشگێڕ
، کاریان له
بڵاوکردنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌ی
حزبیدا ، به‌مه‌ستی
کۆکردنه‌وه‌ی
هه‌وادار و لایه‌نگر
و جۆشدانی جه‌ماوه‌ر
بکردایه ، که‌چی
له‌به‌رامبه‌ردا
( پێشمه‌رگایه‌تی
) له‌وان زیاتر
جه‌ماوه‌ری جۆش
ده‌داو که‌مه‌نکێشی
پارته سیاسیه‌کانی
ده‌کردن .
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا بۆ
هه‌رکه‌سێك
که نۆکه‌رایه‌تی
دوژمنی به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشکرا ده‌کرد
و دوژمن له‌دژی
پێشمه‌رگه به‌کاری
ده‌هێنا ، له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه پێناسه‌یه‌کی
قێزه‌ونی پێده‌درا
و به ( جاش )
ناوزه‌ده ده‌کرا
. واته له به‌رامبه‌ردا
هینده
زاراوه‌ی (
جاشایه‌تی )
له‌نێو زهنیه‌تی
خه‌ڵکدا قێزه‌ون
و بێزراو کرا
بو ، گه‌ر که‌سێکیش
مه‌یلی بکردایه
نه‌ك به‌ته‌نها
له‌ترسی پێشمه‌رگه
و شۆڕش ، به‌ڵکو
له‌ترسی نیگا
قێزه‌ونه‌کانی
ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی
خێزانه‌که‌شی
وێرانی ئه‌وه‌ی
نه‌ده‌کرد به‌ئاسانی
ببێته ( جاش ) .
هه‌ر بۆیه
بۆ دوژمنانی
کورد ئاسان بو
به‌مه‌به‌ستی
له‌ناو بردنی
پۆلێ پێشمه‌رگه
، ناوچه‌یه‌ك
بسوتێنن . به‌ڵام
هه‌رگیز پێیان
نه‌ده‌کرا نه
پێشمه‌رگایه‌تی
له‌ناخی کۆمه‌ڵگه‌دا
بکوژن و نه
جاشایه‌تی
ئاسایی بکه‌نه‌وه
. له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵی
زۆریاندا
تاوه‌کو
زاراوه‌ی پیرۆزی
پێشمه‌رگه ،
به‌زاره‌وه
به‌ده‌کانی
وه‌ك ( تێکده‌ر
، یاخی به‌باره
نه‌رێینه‌که‌یدا
، به‌کرێگیراوی
بیانی ... هتد )
ناشیرین و سوك
بکه‌ن . به‌ڵام
به‌هیچ وه‌جێك
له زهنیه‌تی
خه‌ڵکی
کوردستاندا
ئامانجیان نه‌پێکا
. سه‌باره‌ت
به‌ناوی به‌دی
جاشایه‌تیش تێده‌کۆشان
به زاراوه‌گه‌لی
وه‌ك ( مه‌فره‌زه‌ی
تایبه‌ت ، فه‌وجی
سوك ، سواره‌ی
سه‌لاحه‌دین
و سوپای گه‌ل
و .. هتد ) له‌زهنیه‌تی
خه‌ڵکی کوردا
ئاسایی بکه‌نه‌وه
. بۆ ئه‌مه‌شیان
هه‌رچه‌نده
له‌ناوه‌ڕاستی
هه‌شتاکاندا
به‌ڕێپێدانی
پارتێکی به‌ناو
سیاسی کورد له‌دژی
پارتێکی دیکه
کرایه دیارده
، به‌ڵام هه‌رگیز
دوژمن له‌ئاسایی
کردنه‌وه‌ی
جاشایه‌تی له‌زهنیه‌تی
خه‌ڵکی
کوردستاندا
سه‌رکه‌وت و
نه‌بو . لێره‌شه‌وه
دوژمن له‌به‌رده‌م
ئه‌و هێزه مه‌عنه‌ویه‌یی
خه‌ڵکی
کوردستاندا
که‌پێشکه‌ش
به‌هه‌ر که‌سێکیان
ده‌کرد له‌ڕیزی
تێکۆشان دژ به‌دوژمنان
ده‌جه‌نگا ، گیری
کردبو ..
به‌ڵام
جێگای داخه
وه‌ك زۆر شتی
دیکه ، ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کورد نه‌یتوانی
به‌شێوه‌یه‌کی
ته‌ندروست په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ
ئه‌م چه‌مکه
سیاسیه شۆڕشگێڕانه‌یه‌دا
بکات . بۆیه
نه‌ك به‌ته‌نها
ڕه‌نجی پێشمه‌رگه‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان
به‌خه‌ساردا
، بگره په‌یامێکی
خراپیشیان
ئاراسته‌ی هه‌مو
ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی
که‌له‌سه‌رده‌مێکدا
پێشمه‌رگه
بون ، کرد. به‌جۆرێك
پێیان وتن گه‌ر
ئێوه‌ش له‌ژیاندا
بونایه له‌جیاتی
هه‌مو پێزانینێك
زوخاومان ده‌رخوارد
ده‌دان . ئه‌مه‌ش
له‌کاتێکدا
به‌و خراپ هه‌ڵسوکه‌وتکردنه‌یان
چه‌مکی ( پێشمه‌رگایه‌تی
) له‌ناخی خه‌ڵکدا
زۆر خراپ جێ
له‌ق کرا . به‌جۆرێك
جێگای ستایشی
دوژمنانی
کورده .
چونکه ئه‌وه‌ی
ئه‌وان پێیان
نه‌ده‌کرا و
له‌به‌رده‌میدا
ده‌سته پاچه
بون به‌داخه‌وه
که‌ده‌سه‌ڵاتی
خۆماڵی کوردی
بۆی ته‌واو
کردن .
له‌و گۆشه
نیگایه‌شه‌وه
پێشمه‌رگایه‌تی
بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
ئێستا له‌ژیاندا
ماون هیند
خراپ که‌وتۆته‌وه
که له نێو
خه‌ڵکیدا
باسکردنی بۆته
مایه‌یی شه‌رم
و شوره‌یی ،
هه‌ر بۆیه پێشمه‌رگه
دێرینه‌کان
له‌ئێستادا
به‌شه‌رمه‌وه
باس له باشترین
به‌شی ته‌مه‌نیان
که پێشمه‌رگه
بون ده‌که‌ن .
ئاخر
پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان له‌سه‌ر
ئاستێکی به‌ربڵاو
ده‌بینن که
نه‌ك هه‌ر یه‌ك
ئه‌ژمارده بۆ
پێشمه‌رگه و
جاش ده‌کرێت ،
به‌ڵکو له‌زۆر
شوێندا زله‌جاشه‌کان
به‌رپرسیاری
پێشمه‌رگه گیانبازه‌کانن
، موچه‌ی
کوژراوه‌کانیان
له‌موچه‌ی شه‌هیده‌کان
زیاتره ، هه‌روه‌ك
چۆن ڕێزی خۆیان
و که‌سوکاریان
له‌ڕێزی پێشمه‌رگه
و که‌سوکاریان
زیاتره . به‌جۆرێك
بۆ بینینی سه‌رکرده‌کان
له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه
ده‌یان ده‌رگای
کڵۆم دراو له‌پێشیانه
، که‌چی بۆ
زله‌جاشه‌کان
هه‌میشه ده‌رگایان
کراوه و له‌سه‌ر
پشته . به‌چاوی
خۆیان ده‌بینن
کوژراوی زله‌جاشه‌کان
به‌ئاڵای
کوردستانه‌وه
ده‌پێچن و که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندنیان
چه‌ند ڕۆژێك
سه‌رگه‌رمی پیاهه‌ڵدانیانه
که‌چی که‌سێکی
وه‌ك ( عوسمان
موکڵیش ) شه‌هید
ده‌بێت ، به‌ڕسته‌یه‌ك
( به‌هۆی
دوژمنایه‌تی
عه‌شایریه‌وه
له‌نێو بازاڕی
پێنجوێندا شه‌هید
کرا ) ته‌واو
ده‌بێت . ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی
هه‌ڵسوکه‌وتی
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك
که به‌په‌نجه‌کانی
ده‌ست ده‌ژمێردرێن
، زۆر نه‌شیاوه
. ئیتر
خه‌ڵکی
کوردستان
ناهه‌قی نییه
جیاکاریه‌ك
له‌نێوان
مانای پیرۆزی
پێشمه‌رگه و
مانای قێزه‌ونی
جاش نه‌کات و
بۆ زۆر جاریش
له مانادا جێگۆڕکێیان
پێ بکات .. !
له‌و ڕوانگه‌شه‌وه
که سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی
کورد له‌وێنه‌ی
پێشمه‌رگه‌دا
به‌درێژیی
بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی ڕه‌نجی
زیاد له‌پێویستیان
پێشکه‌ش
کردوه که‌چی بزوتنه‌وه‌کان
به‌ئاکام نه‌گه‌یشتون
، ئه‌وا هه‌مو
تێکۆشه‌ره‌کانیش
که به‌ڕێکه‌وت
له‌مه‌یدانی
خه‌باتدا شه‌هید
نه‌بون ، هیواکانیان
بونه‌ته خه‌م
و حه‌سره‌ت و
پایزی ته‌مه‌نیان
پێ به‌ڕێکردوه
. له‌و ڕێگایه‌شه‌وه
زوربه‌یان خه‌ون
و خه‌مه‌کانیان
بردۆته ژێر گڵ
.
هه‌ر بۆیه
ئه‌وه به‌ته‌نها
ئه‌م ژماره پێشمه‌رگه
دێرینانه که‌مه‌ی
ئێستایه ، زه‌مه‌ن
له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا
هه‌ڵسوڕا و له‌گۆڕنانی
دوژمنی سه‌رسه‌ختی
خۆیان به‌و شێوه‌یه
بینی که‌چویه
نێو زبڵدانی مێژوه‌وه
. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌رژه‌وه‌ندی
ئابوری و دبلۆماسی
و ڕۆحی سیاسه‌تی
سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ
تێکۆشانیاندا
دروست هاته‌وه
و ده‌رنجام جۆرێك
له‌ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له‌به‌شێکی
کوردستاندا
هاته به‌رهه‌م
. له‌م دیدگایه‌شه‌وه
پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
له‌ئێستادا ،
له‌به‌رده‌م
به‌رپرسیاریه‌تێکی
مێژویی و نه‌ته‌وه‌یی
زۆر گرنگدان .
چونکه خۆبه‌خۆ
بونه‌ته میراتگری
کولتوری ( پێشمه‌رگه
) له‌مێژودا ،
به‌جۆرێك سه‌رجه‌می
هه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتێك
گه‌ر به‌دروستی
له‌گه‌ڵیاندا
بکرێت کرده‌یه‌که
له‌گه‌ڵ
مانا‌و مه‌غزای
پێشمه‌رگه و
پێشمه‌رگایه‌تیدا
دروست دێته‌وه
. ئه‌مه‌ش به‌مانای
ئه‌وپه‌ڕی
هوشیاری دێت بۆ
په‌یوه‌ندیکردن
له‌گه‌ڵ چه‌مکی
( پێشمه‌رگایه‌تی
) دا و له‌خۆیدا
ڕێزگرتنه له‌تێکۆشانی
هه‌ر که‌سێك
که پێشمه‌رگه
بوه . هه‌روه‌ك
چۆن به پێچه‌وانه‌شه‌وه
هه‌ر کرده‌یێکی
ناشیا و ناپه‌سه‌ند
به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه
که‌ده‌کرێت ،
جگه له‌وه‌ی
تاوانێکه به‌رامبه‌ر
به‌گشت تێکۆشه‌ران
له ئێستادا
ده‌کرێت ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا بێڕێزی
و ئازاردانی ویژدانی
هه‌مو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌یه
که ڕۆژێك له
ڕۆژان پێشمه‌رگه
بون . کرده‌یه‌کی
له‌و جۆره‌ش
جگه له‌وه‌ی
له‌دیدێکی ته‌سکه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت
هیچ ڕاڤه‌یه‌کی
دیکه هه‌ڵناگرێت
.
له‌ده‌رنجامی
ئه‌و تێڕوانینه‌شه‌وه
ئه‌وه ساخده‌بێته‌وه
که پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی
ئێستا ، ئه‌رکێکی
ئه‌خلاقی و مرۆیی
و نه‌ته‌وه‌ییان
له‌ئه‌ستۆیه
که پێویسته
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ڕازی نه‌بن ئه‌و
هه‌مو بێڕێزیه
به‌رامبه‌ر
به‌خۆیان و
هاوڕێکانیان
بکرێت . له‌وه‌ش
دڵنیا بن که
هیچ پاساوێکی
سیاسی بۆ
ئازاردانیان ڕه‌وا
نییه .. بۆیه
پێویسته له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ر
چوارساڵ جارێك
یان ئه‌و
کاتانه‌ی پێویستیان
پییان هه‌یه
له‌هۆڵێکدا کۆیان
ده‌که‌نه‌وه
و گه‌مه‌یان پێده‌که‌ن
و ده‌یانخه‌نه
مه‌زادی سیاسیه‌وه
، به‌ده‌نگی
دلێر هاوار
بکه‌ن و بڵێن
چیکه ئه‌م هه‌مو
بێڕێزیه به‌سه
! ئێمه بۆ مافی
ڕه‌وای گه‌لێك
له سه‌ختترین
ڕۆژگاردا ( به‌ڵێ
) مان کردوه ،
بۆ هیچ که‌سێك
نییه به بیانوی
جۆراو جۆر و
له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی حزبایه‌تیدا
( نه‌خێر ) له‌به‌رامبه‌رماندا
بکات .... !!