سۆران
خدری
ره‌خنه‌و
پێشنیار سه‌باره‌ت
به هه‌مواره
کردنی یاسای
بواری که‌سێتی
له پارله‌مانی
کوردستان:
وه‌کوو
دیاره؛ هه‌موومان
ده‌زانین
کێشه‌ی مافی
ژنان ( یه‌کسانی
ژن و پیاو) له
پارله‌مانی
کوردستان یه‌کێکه
له قه‌یرانه
گه‌وره‌کانی
ناو ئه‌و
پارله‌مانه‌یه
له رۆژی ده‌ست
به کار بوون
یه‌وه.
سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی که
پارته‌کانی
باشووری
کوردستان له
به‌رنامه‌و
ده‌ستووری
حیزبی
خۆیاندا
ئاماژه‌یان
به مافه‌کانی
ژن کردووه به
شێوازێکی
تئیوری؛ به‌ڵام
به داخه‌وه
ئه‌مه‌ش ته‌نها
بۆ چه‌واشه
کردنی ژنانه
له‌و پارچه‌ی
کوردستان. دوو
حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار
له به‌رنامه‌و
ده‌ستووری
خۆیاندا باس
له یه‌کسانی
مافی ژن ده‌که‌ن؛
به‌ڵام به‌داخه‌وه
هه‌رچه‌ند که
ئه‌ندامانی
پارله‌مان
زۆربه‌ی زۆری
ئه‌ندامی ئه‌و
دوو حیزبه‌ن؛
"جێگه‌ی سه‌رسوورمان
" بوو پرۆژه
یاسای مافی ژن
ره‌دکرایه‌وه. بۆیه
له‌وه ده‌چێت
که ئه‌ندامانی
ئه‌م دوو
پارته له‌وانه‌یه
که ده‌ستوور
ئه‌ساسنامه‌ی
حیزبه‌که‌یان
نه‌خوێند
بێته‌وه؛ به‌ڵام
له به‌ر چه‌ند
فاکتۆرێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بووه که
بوون به ئه‌ندامی
ئه‌و پارته؛
نه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
به بیر‌و باوه‌ره‌وه
ئه‌و رێبازه‌یان
پێ ژوان بوو
بێت. چوونکه
ئه‌گه‌ر ته‌نها
ئه‌ندامانی
ئه‌و دوو
حیزبه ده‌نگیان
به‌و پرۆژه
یاسا بدایه
ئه‌وا سه‌د ده‌ر
سه‌د ئه‌و
پرۆژه
یاسایه
جێگیر ده‌بوو.
به‌ڵام وه‌کوو
ده‌رکه‌وت؛
له‌به‌ر هه‌ر
هوکارێک بوو؛
ئه‌ندامانی
پارله‌مان ده‌نگیان
به یاساکه
نه‌دا؛ وه ئه‌و
رۆژه 74 ئه‌ندام
پارله‌مان له
هۆڵی پارله‌ماندا
حازر بوون.
بۆیه ده‌کرێت
ئه‌و دوو
پارته‌ی ده‌سته‌ڵات
دار خۆیان بۆ
خۆیان نه‌یانویستووه
ئه‌و پرۆژه
یاسایه سه‌رکه‌وتوو
بێت؛ ئه‌ویش
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سی
خۆیان. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی
که بوایه له
پارله‌مان له
به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌واندا؛ ئه‌وا
ئه‌و دوو
حیزبه هه‌موو
ئه‌ندامه‌کانی
خۆیان بانگ ده‌کرده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان
بدایه.
چه‌ند ووته‌یه‌ک
پێش سه‌ره‌تا:
دیاره
پرۆژه یاسای
مافی ژن له
به‌ر هۆکاری
جێواز په‌سه‌ند
نه‌کرا؛ که
لایه‌نی
ئایینی؛ کۆمه‌ڵایه‌تی؛
ئابووری؛
سیاسی له خۆی
ده‌گرێت، به‌ڵام
به پێی ئه‌وه‌ی
که من
گوێم لێ بوو (
له رۆژی باس
کردنیدا له
پارله‌مان)
گرنگتریان
ئایینی و
سیاسی بوو. فاکتۆری
ئایینی: به
پێی ئه‌وه‌ی
که کۆمه‌ڵه‌گای
کورده‌واری
کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئایینی یه،
که به
شێوازێکی
کلاسیک‌و
سوونه‌تی
فێری ئیسڵام
کراون. به‌داخه‌وه
مامۆستا
ئایینی یه‌کان
سوود له‌مه
وه‌ر ده‌گرن،
وه ئه‌گه‌ر
هه‌ر بریارێک
له کۆمه‌ڵگا
ده‌رچیت ئه‌گه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی
مامۆستا
ئایینی یه‌کان
بخاته مه‌ترسی
یه‌وه؛ ئه‌وا
مامۆستا
ئایینی یه‌کان
له رێگه‌ی
ئایینه‌وه
لێی نه‌زدیک
ده‌بنه‌وه
بۆ دژایه‌تی
کردنی. بۆ
نموونه
یاسای هه‌مواره‌کردنی
باری که‌سێتی؛
که گووتیان
ئه‌مه دژایه‌تی
کردنی
قورئانی
پیرۆزه؛ به‌ند
کردنی فره
ژنی دژ به
بریاری
خودایه؛ وه
هه‌روه‌ها هه‌ندێ
شتی که ئه‌وان
سوودیان لێ وه‌رگرت
بۆ ئه‌وه‌ی که
یاسا که سه‌رنه‌گرێت.
به‌ڵام
مامۆستا
ئایینی یه‌کان
زۆر جار خۆیان
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان قورئان
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک
بێت ده‌یگۆرن
یا ته‌فسیری
ده‌که‌ن، ئه‌وه
به دژایه‌تی
کردنی ئایین
دانانین. بۆ
نموونه؛ ژن
ماره کردن؛
له‌سه‌ر مه‌لای
ئایینی ئه‌رکه
کاتێک که
کچێک له
کورێک ماره
ده‌کات؛ ده‌بێت
سێ جار بپڕسێت
له کچه‌که
ئایا به
ویستی خۆی
مێرد به‌م
کوره ده‌کات
یا نا؟ به‌ڵام
به‌داخه‌وه
مه‌لایان
لێره‌دا ئه‌م
ئه‌رکه جێ به‌جێ
ناکه‌ن؛ وه
راسته‌و خۆ
کچه‌که له
کوره‌که
ماره ده‌که‌ن.
وا هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنن
که باوک‌و
دایک ده‌توانن
هه‌موو
بریاره‌ک به‌ن
بۆ داهاتووی
منداڵه‌که‌یان؛
وه منداڵه‌کانیان
ده‌بێت به
خۆشحاڵی یه‌وه
قه‌بووڵی که‌ن.
یا نموونه‌ی
دووه‌م: کوشتن
له ئایینی
ئیسلامدا؛ به
پێی ئاییینی
ئیسلام
کوشتنی که‌سێک
له گوناحه
گه‌وره‌کان
ده‌ژمێرێت؛
به‌ڵام کاتێک
که
مامۆستایا
یایینی یه‌کان
کوشتنی تاکه
که‌سێک که به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وان
بپارێزێت؛ هه‌ڵ
ناسن بڵێن ئه‌مه
دژایه‌تی
کردنی خودایه،
خودا رێگه
نادات به
کوشتنی که‌سی
بێ تاوان، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سی
خۆیانی
تێدایه ئایه‌تی
قورئان به
شێوه‌یه‌کی
ته‌فسیر ده‌که‌ن
له‌گه‌ڵ
کوشتنه‌که‌دا
ده‌ی
گوونجێنن. به‌ڵام
وه‌کوو
بینیمان له
پارله‌مانی
کوردستان جه‌ختیان
له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌کرده‌وه
که ئه‌م
پرۆژه
یاسایه دژ به
خاڵه‌کانی
قوورئانه؛
چوونکه ئه‌گه‌ر
یاساکه سه‌رکه‌وتوو
بوایه ئه‌وا؛
ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کی گه‌وهره‌یان
له‌ده‌ست ده‌دا
( به‌رژه‌وه‌ندی
ئاره‌زووه
سکسی یه‌کانی
مرۆڤ). فاکتۆری
سیاسی: ئه‌وه‌یه
که ئه‌و که‌سانه‌ی
که ئه‌مرۆ
کوردستان به‌رێوه
ده‌به‌ن؛ هه‌مان
که‌سانن که
پێشتر بنه‌ماڵه‌کانیان
به فۆرمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
یا شێخایه‌تی
گه‌لی
کوردیان چه‌وساندوه‌ته‌وه.
ئه‌مانه‌ش هه‌ر
رۆڵه‌ی ئه‌وانن؛
که هه‌ندێکیان
باپیره‌کانیان
ساحێبی 10 تا 15 ژن
بووه. بۆیه
نه‌وه‌کانیشیان
ئه‌مرۆ هه‌ر
ئه‌و سیسته‌مه
به‌رێوه ده‌به‌ن؛
به‌ڵام له
قاڵبێکی که‌دا
به ناوی " دیمۆکراسی"
یا "ئازادی".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری
کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئایینی سیاسی
سوونه‌تی و
کلاسیکی یه؛
ده‌بێت
پارێزه‌رانی
مافی ژن به
شێوازێکی که
ئه‌و پرۆژه
یاسایه
دابرژێننه‌وه؛
که هه‌ندێ که‌س
نه‌توانێت
دژایه‌تی
بکات به ناوی
ئایینه‌وه یا
به‌هه‌ر هۆیه‌کی
که بێت.
سه‌ره‌تا:
پێش ئه‌وه‌ی
که پێشنیاری
یاساکه
بنووسم پێم
باشه که هه‌ندێ
ره‌خنه له
ئه‌ندامانی
داکۆکی کردن
له مافی ژن
له پارله‌مانی
کوردستان
بگرم سه‌باره‌ت
به دارشتنی
یاسا که؛ به
تایبه‌ت، به‌رێز
په‌خشان خانم:
که زۆر جه‌خت
له‌سه‌ر یه‌کسانی
ده‌کاته‌وه.
ئێمه ده‌بێت
که له خۆمان
بپرسین ئه‌و
خاڵانه‌ی که
پێشان ده‌ده‌ن
که هه‌موو
مرۆڤه‌کان وه‌کوو
یه‌ک یه‌کسانن
چین؟ یا مه‌به‌ست
له یه‌کسانی
چی یه؟ بۆ
نموونه: ده‌ڵیین
ده‌بێت هه‌موو
که‌س یه‌کسان
بێت: به‌ڵام
ئایا هه‌موو
مرۆڤه‌کان به‌راستییه‌کسانن؛
هه‌ندێ مرۆڤ
هه‌ن زیره‌کن؛
جوانن؛ باڵا
به‌رزن؛ سپی
پێستن؛ هه‌ندێکیش
به پێجه‌وانه‌وه.
ئایا ده‌بێت
له‌م روانگه‌وه
باس له یه‌کسانی
بکه‌ین. بێ
گمان نه؟ ده‌توانین
به یه‌ک رسته
یه‌کسانی
مرۆڤه‌کان
پێناسه که‌ین؛
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که: که هه‌موو
مرۆڤه‌کان له
هه‌ر به‌شێکی
ئه‌م
دوونیایه بن
یه‌ک
ئۆکسیجین هه‌ڵ
ده‌مژن. جه
کرێکارێکی
ساده بیت، یا
سه‌رۆک کۆمار
هه‌ردووکیان
پێویستی یان
به هه‌ڵمژینی
ئۆکسیجین هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی که
بتوانن بژین،
ئه‌و
ئۆکسیجینه‌ش
له که‌سێکه‌وه
بۆ که‌سێکی که
جێوازی نی یه.
بۆیه لێردا
ده‌توانین
بڵیێن له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
سه‌رجاوه‌ی
مانه‌وه‌مان
یه‌که؛ په‌س ئه‌مه
گه‌وه‌ره‌ترین
ده‌لیله که
مرۆڤه‌کان وه‌کوو
یه‌ک یه‌کسانن.
به‌ڵام
به داخه‌وه
له چاو پێکه‌وتنێکی
ته‌له‌فزیونیدا
له زاگرۆس
تڤی؛ په‌خشان
خانم ئاماژه‌یان
به دوو خاڵ
کرد که له‌گه‌ڵ
سرووشتی یه‌کسان
یه‌ک نین. یه‌که‌م:
ته‌ڵاق: به‌رێزیان
گووتیان
داوامان
کردووه که
ته‌ڵاق بکه‌وێته
ده‌ست ژن. ئه‌مه
خۆی بۆ خۆی له
یاسای یه‌کسان
نا یه‌کسانی
پێشان ده‌دات.
وه‌کوو ئه‌وه‌یه
که دوو نه‌فه‌ر
شه‌ر بکه‌ن،
یه‌کێکیان ده‌مانچه‌یه‌کی
پێ بێت، ئه‌وی
دیکه‌ش ده‌ستی
خاڵی بێت؛
داوه‌ره‌که
به که‌سی یه‌که‌م
بڵێیت؛ ئێوه
هێزتان یه‌کسان
نی یه بۆیه
ده‌بێت ده‌مانچه‌که
به‌یت به که‌سی
به‌رانبه‌رت.
لێره‌دا هه‌ر
نا یه‌کسانی
هه‌یه،
چوونکه ده‌مانچه
که‌ی له که‌سی
یه‌ک وه‌رگرتووه
داویه‌تی به
که‌سی دووه‌م.
په‌خشان
خانمیش ئه‌م
شێوازه‌ی به‌که‌ر
هێناوه؛ که
ته‌ڵاق بکه‌وێته
ژیر ده‌ست ژن
جا ئه‌و کاته
ژن و پیاو یه‌کسان
ده‌بن. ئه‌م
زۆر هه‌ڵه‌یه
له بواری
یاساییه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی که
یه‌کسانی
بپارێزین هه‌ردوو
که‌س ده‌بێت
وه‌کوو یه‌ک
ماف و هێزیان
هه‌بێت له ده‌رکردنی
بریاره‌وه
که ره‌بتی هه‌یه
به ژیانی هه‌ردووکیانه‌وه.
ئێمه به هیچ
شێوه‌یه‌ک
نابێت ووشه‌ی
ته‌ڵاق به‌کار
بهێنین له
دارشتنی
یاساکه‌دا؛
بۆ ئه‌وه‌ی که
بتوانین یه‌کسانی
بپارێزین؛ یا
نابێت بڵیین
که ته‌ڵاق ده‌بێت
له ده‌ستی ژن
یا پیاودا
بێت. بۆیه ده‌بێت
یاسا که به‌م
شێوازه
دابرژێت بۆ ئه‌وه‌ی
که یه‌کسانی
بپارێزین ( ژن
و پیاو واته
هاوسه‌ری
یاسایی؛ به
پێی یاسا
بۆیان هه‌یه
له یه‌کتر
جیا ببنه‌وه؛
له هه‌ر کات
و سه‌رده‌مێکدا
ویستیان؛ به‌و
مانایه‌ی له
هه‌ر کاتێکدا
گه‌یشتن به‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی
که له‌گه‌ڵ
یه‌کتر
ناتوانن بژین
وه‌کوو هاوسه‌ری
یاسایی) به‌م
شێوازه ده‌توانین
بڵێین یه‌کسانیمان
پاراستووه،
چوونکه هیچ
کام له هاوسه‌ره‌که‌ن
ده‌سته‌ڵاتی
زیادتر له‌وی
که نی یه. ئه‌م
شێوازه‌ش له‌وانه
یه رێژه‌ی
جیا بوونه‌وه
زیاد بکات، بۆیه
ده‌بێت هه‌ندێ
مه‌رجی که‌ش
هه‌ن دابنرێن
بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و دوو که‌سه
هیچکامیان
زووڵمی لێ نه‌کرێت.
یا به شێوه‌یه‌کی
که بڵێین؛ ئه‌و
داوا کاری یه‌ی
چ له لایان
ژنه‌وه
بکرێت یا له
لایان پیاوه‌وه
ده‌بێت مه‌نتقی
بێت؛ بۆ
نموونه ده‌کرێت
تێستی بۆ
دابنرێت: ئایا
مرۆڤێکی باوه‌ر
پێ کراو ( ژن یا
پیاو) ئه‌گه‌ر
له جێگه‌ی ئه‌م
که‌سه‌دا
بێت؛داوایه‌کی
وه‌های ده‌کرد
له دادگا که
له هاوسه‌ره‌که‌ی
( ژن یا پیاو)
جیا ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر
ئه‌م تێسته‌ش
دابنرێت ئه‌وا
مافی ئازادی
بریاری تاکه
که‌س پێشل ده‌کات؛
که ئه‌مه‌ش
دژ به یاسای
مافی مرۆڤی
نێو ده‌وڵه‌تی
یه: که ده‌ڵێت
( بۆ هیج که‌س
یا لایه‌نێک
نیه ده‌ست
تێوه‌ردا له
ژیانی تاکه‌که‌سی
هیچ که‌سێکی
که). ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت یه‌کسانی
بپارێزین وه‌کوو
گه‌لێک
خوازیاری
دیمۆکراسی ده‌بێت
توێژینه‌یه‌کی
زۆر بکه‌ین له‌سه‌ر
ئه‌وه
یاسایانه‌ی
که ده‌مانه‌وێت
ببنه هۆی
ئاڵوگۆر له
ناو کۆمه‌ڵه‌گاکه‌ماندا.
بۆیه ده‌توانم
بڵێم پرۆژه
یاساکه‌ی
مافی ژنان که‌م
و کوورتی زۆری
هه‌بوو له
بواری
یاساییه‌وه؛
ئه‌مه‌ش له
به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌و که‌سانه‌دا
بوو که دژ به
یه‌کسانی ژن و
پیاو بوون.
ره‌خنه‌ی
دووه‌م له
به‌رێز په‌خشان
خانم وه
مهاباد قه‌ره‌داغی
سه‌باره‌ت به
ماره‌یی ژنه:
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که بوونی
ماره‌یی یا
هێشتنه‌وه‌ی
ماره‌یی تێوه‌ره‌کانی
یه‌کسانی
پێشێل ده‌کات.
ده‌کرێت بڵێی
بۆچی؟ له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌روه‌کوو
چۆن که ژن و
پیاو له هه‌موو
شتێکدا ده‌بێت
یه‌کسان بن؛
هه‌روه‌هاش
ده‌بێت له
پێکه‌وه‌نانی
ژیانی هاوسه‌ری
و به‌رپرسیاره‌تیش
یه‌کسان بن.
لێره‌دا
بوونی ماره‌یی،
نا یه‌کسانی
یه؛ چوونکه
گوشارێکی
ئابووری زۆر
ده‌که‌وێته
سه‌ر پیاو، ته‌نها
بۆ یه‌وه‌ی
ماره‌ی ژنه‌که
به ده‌ست
بهێنێت؛ به‌ڵام
ژنه‌که ئه‌م
گووشاره
ئابووری یه‌ی
له سه‌ر نی
یه. ئێمه
کاتێک باس له
یه‌کسانی ده‌که‌ین
ده‌بێت ژن و
پیاو له هه‌موو
شتێکدا به‌رپرسیار
بن. ئه‌مه
نادروسته بۆ
ژنان که بڵێن
ئه‌و پیاوه،
وه ده‌بێت ئه‌م
شته بکات، یا
ده‌بێت ماره‌یی
بکات. یه‌کسانی
هه‌م خاڵی نه‌گه‌تیڤی
هه‌یه وه هه‌م
پۆسه‌تیڤ؛ جا
بۆیه ژن و
پیاو ده‌بێت
له هه‌ردووکیاندا
وه‌کوو یه‌ک
به‌رپرسیار
بن وه وه‌ڵام
گۆ بن. ئه‌گه‌ر
بڵێن ئه‌مه
رێ‌و ره‌سمی
کۆمه‌ڵگایه،
که ده‌بێت
پیاو ماره‌یی
بکات؛ له
یاسادا ئه‌م
شتانه
ناخوات، وه
هیچ نرخێکی نی
یه. بۆیه له
یاسادا کوودی
که‌لتووری
جێگه‌ی نی یه.
وه ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر
بوونی ماره‌ی
سوور بن، به
پێی ئه‌وه‌ی
که ئه‌مه
باوه له ناو
کۆمه‌ڵگادا؛
پیاوانیش ده‌توانن
بڵێن که
نابێت یه‌کسانی
هه‌بێت
چوونکه ئه‌مه‌ش
به‌شێکه له
که‌لتووری
ئێمه. خاڵی
دووه‌م سه‌باره‌ت
به ماره‌یی
له ئایینی
ئیسلامدا:
ماره‌یی فه‌رز
نی یه به پێ
ئه‌م حه‌دیسه
( التمس ولو
کان خاتم من
الحدید) که‌واته
ماره‌ی ته‌نها
هه‌دی یه‌یه
بۆیه نابێت
به یاسا فه‌رز
بکرێت، یا
بکرێت به
برگه‌یه‌ک له
ده‌ستوور. هه‌دی
یه‌ش له هیچ
یاسایه‌کی
وڵاتانی پێش
که‌وتوو له
دادگا
ناتوانرێت
شکایه‌تی له‌سه‌ر
بکرێت.
ته‌نها له
حاڵه‌تێکدا
نه‌بێت که ده‌توانی
شکایه‌ت که‌یت
له‌و کاته‌دا
که ( که‌سێک
به‌ڵێنت پێ
بدات که هه‌دی
یه‌یه‌کت پێ
بدات ئه‌گه‌ر
تۆ کارێکی
دیاری کراوی
بۆ بکه‌یت
"کاره‌که‌ش
ده‌بێت یاسای
بێت" له‌م حاڵه‌تدا
ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر
به‌ڵێنه‌که‌ی
ئه‌و کاره‌که‌ت
بۆ جێ به جێ
کرد؛ ئه‌وا له‌و
کاته‌دا ئه‌گه‌ر
به‌رانبه‌ره‌که‌ت
به‌ڵێنه‌که‌ی
نه‌برده سه‌ر
که هه‌دی یه‌که‌ت
پێ بات؛ تۆ ده‌توانی
له دادگا
شکایه‌تی لێ
بکه‌یت وه هه‌دی
یه‌کای لێ
بسێنیت).
بۆیه داوا
ده‌که‌م که
پارێزه‌رانی
مافی ژن به
جوانی بیر له
وورده خاڵه‌کان
بکه‌نه‌وه؛
که ژن نه‌خاته
ژێر پرسیار؛
چونکه یه‌کسانی
به تئیۆری و
زۆر روون و
ئاسانه به‌ڵام
له راستیدا
له‌وه‌ی که
بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه
زۆر قوورسترو
ئه‌سته‌متره.
به‌شی
یه‌که‌م:
پێشنیار:
پێشه‌کی
پێویسته که
ئێمه هه‌موو
رێگا چاره‌سه‌ره‌کان
بگرینه به‌ر
بۆ بن برن
کردنی دیارده‌یه‌کی
نادروست له
کۆمه‌ڵگادا،
ئه‌گه‌ر
هاتوو به‌و
ریگایانه
چاره‌سه‌ر نه‌کرا
ئه‌و دیارده‌یه؛
جا برگه‌ی بۆ
دابنێین له
ده‌ستوردا،
وه یا بیکه‌ین
به تاوان به
گوێره‌ی یاسا.
چوونکه ئه‌وه‌ش
درووست نی یه
تۆ هه‌موو
شتێک به ماده‌و
برگه‌ی
یاسایی بن
برکه‌یت یا هه‌ڵسووکه‌وتی
له‌گه‌ڵ بکه‌یت.
چوونکه یاسا
وه‌کوو دیاره
ئازادی یه‌کانی
مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه،
سنوورداریان
ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی
که باشتر
روون بێت
بۆمان ده‌بێیت
بزانین که
یاسا یا ده‌ستوور
بۆچی یه؟ یا
گرنگی هه‌بوونی
ده‌ستوورو
یاسا چی یه؟
یه‌کێک له
خاڵه گرنگه‌کانی
هه‌بوونی
یاسا ( سنوور
دار کردنی ده‌سته‌ڵاتی
ده‌سته‌ڵاتدارانه،
یا که‌م کردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌و که‌سانه‌ی
که له‌سه‌ر
حکوومه‌تن،
یا حکوومه‌ت
به‌رێوه ده‌به‌ن)
خاڵی گرنگی
دووه‌م: (
مکانیزمێکه
بۆ به‌رێوه
بردنی کۆمه‌ڵه‌گا،
واته
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
یه گشتی یه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌گا). با
ئێمه ئه‌م
پرسیاره له
خۆمان بکه‌ین.
ئایا ده‌ستووری
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ئه‌م
دوو خاڵه‌ی
تێدا ده‌بینرێت،
یا نه؟ ئه‌گه‌ر
ئه‌م دوو خاڵه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی
تێدا بێت ئه‌وا
هه‌ر سایایه‌ک
ده‌رچێت سه‌رکه‌وتوو
ده‌بێت، وه
ئه‌گه‌ر
تێیدا نه‌بێت
ئه‌وا پێویست
ناکات بۆ خۆ
ماندوو کردن،
چوونکه ئه‌گه‌ر
یاساکه‌ش په‌سه‌ند
بکرێت به
شێوه‌یه‌کی
عادڵانه چێ
به جێ ناکرێت
و ده‌بێته
هۆی دروست
بوون نا عه‌داله‌تی
له نێو کۆمه‌ڵگادا.
بۆ ئه‌وه‌ی
که ئێمه
بتوانین ئه‌م
پرۆژه
یاسایی جێ که‌ینه‌وه
له ده‌ستووری
کوردستاندا؛
ده‌کرێت به
شێوه‌یه‌کی
که دابرژێت
که دژایه‌تی
ئایینی
ئیسلام نه‌کات؛
وه هه‌ندێ که‌س
ئه‌وه نه‌که‌ن
به چه‌کی ده‌ستیان
بۆ دژایه‌تی
کردنی ئه‌م
پرۆژه
یاسایی یه.
پێشنیاری یه‌که‌م:
له باتی ئه‌وه‌ی
له پرۆژه
یاسا که‌دا
بنووسین که
پیاو بۆی نی
یه دوو ژنی
هه‌بێت له یه‌ک
کاتدا ( که به
پیێ بیری هه‌ندێکه‌س
دژایه‌تی
کردنی ئایینی
ئیسلامه ) وه
بۆ ئه‌وه‌ی
دژایه‌تی
ئایین نه‌که‌ین؛
وه ریگه له‌و
که‌سانه
بگرین که
ئایینیان
کردووه به
چه‌کی ده‌ستیان
بۆ دژایه‌تی
کردنی ئه‌م
یاسایه ده‌توانین
به‌م شێوه‌یه
یاساکه
بنووسین ( 1- بۆ
هیچ دایک و
باوکێک نی یه
کچه‌که‌یان
به مێرد به‌ن
به پیاوێک که
ژنی هه‌بێت؛
واته هاوسه‌ری
یاسایی) لێره‌دا
یاسایی ته‌نها
مه‌به‌ست له‌وه
نی یه که ئه‌و
ژن و پیاوه
وه‌ره‌قه‌ی
دادگایان هه‌بێت
وه به
شێوازێکی فه‌رمی
وه‌کوو هاوسه‌ر
ناسرابن له‌لایان
دادگاوه، مه‌به‌ست
له "یاسایی"
لێره‌دا
یاسای کۆمه‌ڵه‌گاش
ده‌گرێته‌وه،
واته کۆمه‌ڵگا
کێ به هاوسه‌ری
یاسایی حیساب
ده‌کات، یا وه‌کوو
ژن ه مێرد سه‌یریان
ده‌کات.
چوونکه ئه‌گه‌ر
یاسایی ته‌نها
به پێی به‌ڵگه‌ی
دادگا بێت، ئه‌وا
پیاو ده‌توانێت
ژنیشی هه‌بێت
به‌بێ ئه‌وه‌ی
وه‌ره‌قه‌ی
فه‌رمی دادگی
هه‌بێت. به
پێی که‌لتوورو
ئایین ماره‌ی
ده‌کات و پێویستی
به وه‌ره‌قه‌ی
دادگا ناکات.
لێره‌شدا
ناتوانین
رێگه له فره
ژنی بگرین.
چه‌سپاندنی
یاسایه‌کی وه‌ها
به‌سه‌ر دایک
و باوک‌دا له
باوره‌مدا سه‌رکه‌وتوو
نابێت. چوونکه
زۆر کچ هه‌ن
که دایک و
باوکیان نی یه،
یا هه‌ر به
هه‌تیوی به‌خێو
کراون. له‌م
حاڵه‌ته‌دا
ده‌بێت کێ سزا
بدرێت. یا ئه‌گه‌ر
کچه‌که دایک
و باکیشی هه‌بێت
ده‌توانێت وه‌کیل
بگرێت وه
مێرد کات به
پیاوێک ژنی هه‌بێت.
بۆیه ئه‌م
رێگه‌یه به‌ته‌واوی
چاره‌سه‌ری
ئه‌و کێشه‌یه
ناکات؛ یاسا
به شێوه‌یه‌کی
عادڵانه جێ
به جێ
ناکرێت. سه‌ره‌رای
که‌موو
کوورتی ئه‌م
یاسایه؛ که‌س
ناتوانێت
دژایه‌تی
بکات به ناوی
ئایینه‌وه،
چوونکه له
دینی ئیسلام؛
نه‌گووتراوه
که دایک و
باوک ده‌بێت
کچه‌کانیان
به مێرد به‌ن
به پیاوێکی
ژندار. له
ئایینی
ئیسلامدا
گووتراوه که
پیاو بۆی هه‌یه
له یه‌ک ژن
زۆرتری هه‌بێت.
پێشنیاری
دووه‌م:
له باتی ئه‌وه‌ی
که بنووسین
که پیاوی
ژندار بۆی نی
یه ژنێکی که
بهێنێت؛ ده‌کرێت
به پێچه‌وانه‌وه
بێت که
بنووسین ( بۆ
هیچ ژنێک نی
یه مێرد به
پیاوێک بکات
که ژنی هه‌بێت)
لێره‌دا
یاساکه به‌سه‌ر
ژناندا ده‌چه‌سپێت؛
بۆیه هه‌ندێ
شت هه‌یه که
ده‌بێت پێی
زیاد بکرێت.
بۆ نموونه: هه‌ر
له‌به‌ر
هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی
زۆر له ژنانی
کۆمه‌ڵه‌گای
کورده‌واری
ده‌ستره‌سی
یان به زۆر
شت نی یه.... ئه‌گه‌ر
کچێک مێرد به
پیاوێک کات وه
ئاگای له‌م
یاسایه نه‌بوو
بێت. لێره‌دا
ده‌بێت کێ سزا
بدرێت؛ ئه‌گه‌ر
کچه‌که سزا
بدرێت ئه‌وا
ناعه‌داڵه‌تی
دروست ده‌کات....لێره‌دا
ده‌بێت پیاوه‌که
سزا بدرێت؛
چوونکه پیاو
ده‌ستره‌سی
یان به شت
زۆرتره. وه
ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که به‌م
یاسایه‌ی
زانی بێت؛ به‌ڵام
له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
سکسی خۆی هه‌ر
ئه‌و کاره‌ی
کرد بێت، ئه‌وا
سه‌د ده‌ر سه‌د
سزاکه ده‌بێت
به‌سه‌ریدا
بچه‌سپێت. به‌ڵام
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که
بڵێت که
ئاگای له‌و
یاسایه نه‌بووه؛
لێره‌دا ده‌بێت
چی بکه‌ین که
عه‌داله‌ت جێ
به جێ بکرێت.
لێره‌دا بۆ
درۆ‌و راستی
پیاوه‌که
پێویستیمان
به تێستێک هه‌یه
که بۆمان ده‌رکه‌وێت
که ئایا
پیاوه‌که به‌راستی
ئاگای له‌م
یاسایه نه‌بووه:
( ئایا
مرۆڤێکی
ئاسای له
جێگه‌ی ئه‌م
پیاوه ئاگای
له‌م یاسایه
هه‌یه یاکوو
نه‌خێر، وه
هه‌روه‌ها ده‌بێت
هه‌ندێ خاڵی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و که‌سایه‌تی
پیاوه‌که هه‌ن
بگرینه به‌ر
چاو بۆ ئه‌وه‌ی
بۆمان ده‌رکه‌وێت
راستی و درۆی
پیاوه‌که).
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
هاتوو ئه‌و
کچه‌ی که
مێرد به
پیاوێکی
ژندار ده‌کات؛
پێش مێرد
کردنی نه‌یزانی
بێت که پیاوه‌که
ژنی هه‌یه؛
لێره‌دا ده‌بێت
کێ سزا بدرێت،
وه چۆن ده‌توانین
یه‌م یاسایه
جێ به جێ که‌ین.
1- ئه‌گه‌ر
کجێک مێرد به
پیاوێکی
ژندار کات؛ که
پێش مێردکرنی ئاگای
له‌وه نه‌بوو
بێت که پیاوه‌که
ژنداره، ئه‌وا
تاوه‌کوو
کاتێک
ئاگادار ده‌بێته‌وه
ژنه‌که بێ
گووناحه؛ به‌ڵام
له‌و کاته‌دا
که راستی بۆ
ده‌رکه‌وت که
پیاوه‌که
ژنی که‌شی هه‌یه؛
ئه‌گه‌ر
راسته‌خۆ
شکایه‌تی
پیاوه‌که نه‌کات
له دادگا؛ ئه‌وا
ژنه‌که ده‌بێت
سزا بدرێت؛
چوونکه ئه‌گه‌ر
ئه‌وه نه‌کات
ئه‌وه راده‌گه‌یینێت
که ژنه‌که
یاسای بۆ گرنگ
نی یه، وه
ئه‌و ئه‌رکه‌ی
که یاسا به‌سه‌ریدا
چه‌سپاندووه
جێ به جێ نه‌کردووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
شکایه‌تی له
پیاوه‌که
کرد ئه‌وا ژنه‌که
بێ گوناحه وه
پیاوه‌که
سزا ده‌درێت.
وه پیاوه‌که
ده‌بێت له سه‌ر
دوو تاوانی
جێواز سزا
بدرێت. 1- درۆ
کردن و چه‌واشه
کردنی یاسا‌و
ده‌ستوور بۆ
به‌رژه‌وندی
خۆی. 2- گاڵته
کردن به که‌سایه‌تی
مرۆڤێک ( ژن) بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی
ئاره‌زووی
سکسی خۆی. بۆیه
ده‌بێت ئه‌و
پیاوه‌ی که
یاری به که‌سایه‌تی
ژن ده‌کات له‌م
حاڵه‌ته‌دا، جه‌ریمه‌یه‌کی
ماڵی زۆر
بکرێت، وه
زندانیش
بکرێت، وه هه‌روه‌ها
هه‌موو
پێداویستی یه‌کانی
ئه‌و ژنه ده‌بێت
دابین کات،
تاوه‌کوو ئه‌و
ژنه ده‌رواته
سه‌ر کار، یا
ژیانێکی که
پێکه‌وه‌ده‌نێت.
لێره‌دا ده‌توانین
رێگه‌ش له
پیاوان بگرین
که سوود له
یاساکه وه‌رنه‌گرن
و بڵێن " ئه‌م
یاسایه ته‌نها
به‌سه‌ر ژن‌دا
ده‌چه‌سپێت،
بۆیه ژنێک ده‌هێنین
وه کاتێکیش
پێ یان زانین
ئه‌وا ژنه‌که
سزا ده‌ده‌ریت. ئه‌م
یاسایه‌ش دژ
به ئایینی
ئیسلام نی یه؛
هه‌روه‌کوو
چۆن گووتمان
قوورئان ده‌ڵێت
" پیاو ده‌توانێت
له یه‌ک ژن
زۆرتری هه‌بێت"
له
قوورئاندا نی
یه که فه‌رز
کرابێت له‌سه‌ر
ژن که مێرد
به پیاوی
ژندار بکات،
بۆیه لێره‌دا
ئێمه ده‌توانین
بڵێین دژایه‌تی
ئایینی
ئیسلامان نه‌کردوه؛
به‌ڵکوو به
شێوه‌یه‌ک
یاساکه‌مان
دارشتووه که
دژایه‌تی
ئایین نه‌کات
وه رێز له
بیر‌و باوه‌ری
کۆمه‌ڵگا
بگرێت. لێره‌شدا
ده‌بێت
ئاماژه به‌وه
بکرێت که ئه‌م
یاسایه به
سه‌ر هه‌موو
ژنێکدا ده‌چه‌سپێت؛
چ دانیشتووی
هه‌رێمی
کوردستان بێت
یا ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمی
کوردستان؛
گرنگ ئه‌وه‌یه
ئه‌و که‌سه‌ی
که له هه‌رێم
داده‌نیشێت
به پێی یاسای
حکوومه‌تی هه‌رێم
هه‌ڵسووکه‌وتی
له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
به‌شی
دووه‌م:
ئاکامی چاک و
خه‌راپی ئه‌م
یاسایه:
ئاکامی چاک:1- ئه‌وه‌یه
که ئه‌و نایه‌کسانی
یه‌ی که
نێوان ژن و
پیاودا له
کۆمه‌ڵگای
ئیمه‌دا هه‌یه؛
که هۆکاره‌که‌ی
ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ که‌لتوورو ئایین.
ده‌کرێت له
رێگه‌ی ئه‌م
یاسایه‌وه
له ناو
ببرێت؛ وه ئه‌و
بۆشایی یه‌ی
که له ناخی
ژن‌دا دروست
کراوه هه‌ر
به منداڵی؛
که گوایه
ناتوانێت به
بێ پیاو بژیت،
یا ژیانی بۆ
ناکرێت؛ ئه‌و
بۆشایی یه پر
ده‌کاته‌وه.
وه ئه‌گه‌ر
مێردی هه‌بێت
یا نه ده‌توانێت
ژیانی بکات.
به‌ڵام ده‌بێت
حکوومه‌تی هه‌رێم
فه‌زا بۆ جێگر
بوونی ئه‌م
یاسایه
دروست کات. بۆ
نموونه
سیسته‌مێکی
وه‌ها که ژن
له بواری
ئابووری یه‌وه
سه‌ربه‌خۆ
بێت.
2-به
په‌سه‌ند
کردنی ئه‌م
یاسایه
دیارده‌ی نه‌خۆشی
ده‌روونی که‌م
ده‌بێته‌وه
به تایبه‌ت
له نێو
منداڵاندا. بۆ
نموونه ئه‌و
منداڵانه‌ی
که باوکیان
له یه‌ک ژن
زۆرتریان هه‌یه؛
دیارده‌ی نه‌خۆشی
ده‌روونی له‌واند
زۆرتره تاوه‌کوو
منداڵێکی
ئاسایی که
باوکی یه‌ک
ژنی هه‌یه.
ئه‌م دیارده‌ش
به زۆرتر له
ناو کچاندا
زۆره که
باوکیان دوو
ژنیان هه‌یه؛
چوونکه ئه‌و ژینگه‌ی
که تێیدا گه‌وره
ده‌بن وا ده‌کات
که هه‌موو
کات بیر له‌وه
کاته‌وه، وه
ئه‌و پرسیاره
له خۆیان که‌ن
هه‌ر له سه‌رده‌می
جوانی یه‌وه؛
که ئایا ئه‌گه‌ر
رۆژێک ئه‌وانیش
مێردیان کردوو
ژیانی هاوسه‌ری
یان پێکهێنا؛
مێرده‌کانی
ئه‌وانیش وه‌کوو
باوکیان
ژنیان به‌سه‌ردا
ده‌هێنێت یا
نه؟ ئه‌م
بیرکردنه‌وه‌ش
ده‌بێته هۆی
ئه‌وه که ئه‌و
منداڵانه وه‌کوو
مرۆڤێکی
ئاسای بیر نه‌که‌نه‌وه
له ده‌ورووپشته‌که‌یان،
یا ببێته هۆی
ئه‌وه‌ی که
رێگه له پێش
که‌وتنیان
بگرێت. به په‌سه‌ند
کردنی ئه‌و
یاسایه ئه‌وا
نه‌خۆشی ده‌روونی
که‌م ده‌بێته‌وه،
وه کۆمه‌ڵه‌گایه‌کی
باشترمان وه
ده‌ست ده‌که‌وێت.
ئاکامی خه‌راپ:
لێره‌دا
ده‌توانین
ئاماژه بکه‌ین
به هه‌ندێ
خاڵی نه‌گه‌تیڤ؛
به‌ڵام ئه‌مه‌ش
ئه‌وه
راناگه‌یینێت
که شه‌رعی یه‌ت
به پیاو ببه‌خشێت
که ژنێکی که
بهێنێت. چوونکه
هه‌ندێ له‌و
که‌سانه‌ی که
دژایه‌تی ئه‌م
یاسایانه‌یان
ده‌کرد؛ چه‌ند
خاڵێکیان
خسته به‌رده‌ست.
بۆ نموونه ده‌یان
گووت، ده‌بێت
ئه‌گه‌ر پیاو
ژنه‌که‌ی
منداڵی نه‌بێت
یا ژنه‌که‌ی
نه‌خۆش بێت،
ده‌بێت رێگه‌ی
پێ بدرێت که
ژن بهێنێت.
1-وه‌کوو
دیاره ئه‌گه‌ر
ئه‌م یاسا په‌سه‌ند
بکرێت ئه‌وا
ئه‌و پیاوانه‌ی
که ژنه‌که‌یان
منداڵی
نابێت؛ بی به‌ش
ده‌بێت له‌و
ئاره‌زوویه.
به‌ڵام ده‌بێت
ئێمه چه‌ند
پرسیارێک له
خۆمان بکه‌ین
که ئایا ئه‌و
پیاوانه‌ی که
ژنه‌که‌یان
منداڵی
نابێت؛ ته‌نها
له به‌ر
منداڵ ژن
دێنن؛ یا ئاره‌زووی
سکسی پیاوه‌که‌یه
که ده‌یه‌وێت
ئه‌وه بکات
به به‌هانه.
ئه‌گه‌ر ته‌نها
له به‌ر
منداڵ بێت وه
پیاوه‌که
راست کات، ئه‌وا
چه‌ند
فاکۆرێک هه‌ن
که ده‌بێت
بگرێنه به‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و ژن و
پیاوه منداڵ
دار بن. ئه‌گه‌ر
ته‌نها له‌به‌ر
منداڵ بێت، ئه‌وا
ئه‌و پیاوه
ده‌توانێت
منداڵێک له
هه‌تیوخانه
وه‌ربگرێت وه
به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی بیکا
به منداڵی
خۆی. لێره‌دا
هه‌م ئه‌رکێکی
ئایینه‌که‌ی
به جێ هێناوه
وه هه‌م
کارێکی
مۆرڤانه‌ی ئه‌نجام
داوه. چوونکه
له ئایین
ئیسڵام به
خێو کردنی هه‌تیو
وه‌کوو ئه‌وه‌یه
که سه‌د حه‌جت
کرد بێت؛ وه
منداڵیکی بێ
سه‌رپه‌رستت؛
له بێکه‌سی و
بی سه‌په‌رستی
رزگار کردوه.
وه ئه‌گه‌ر
ئه‌م خاڵه‌ی
قه‌بووڵ نه‌کرد
ئه‌وا رێگه‌یه‌کی
که هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی که
ژنه‌که‌ی
منداڵدار
بکات. ئه‌ویش
له رێگه‌ی
پژشکی یه‌وه.
ته‌کنه‌لۆجیا
ئه‌مرۆ وه‌های
کردووه که
هه‌موو شتێکی
بۆ ئاسان
کردووین. ده‌کرێت
له رێگه‌ی
پژشکی یه‌وه؛
ده‌کرێت تۆمی
ژنێکی که له
منداڵدانی
ژنه‌که‌دا
بچێنرێت که
له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ
بوونی تۆمی
پیاوه‌که
جنین دروست ده‌بێت
وه ده‌بێت به
منداڵ. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که ئه‌م
رێگانه‌ی پێ
قه‌بووڵ نه‌بوو
ئه‌وا ده‌بێت
له ژنه‌که‌ی
جدا بێته‌وه؛
ئه‌مجا برا
ژنێکی که
بهێنێت. وه
ئه‌مه‌ش وا ده‌کات
که دیارده‌ی
ته‌ڵاق زۆر
بێت له
کوردستان؛ وه
شێرازه‌ی
کۆمه‌ڵگا تێک
چێت. چوونکه
ئه‌مرۆ له
کوردستان
سیسته‌مێکی
وه‌ها نی یه
که چاودێری
له‌و ژنانه
بکات که له
مێرده‌که‌یان
جدا ده‌بنه‌وه.
وه له‌وانه‌یه
دیارده‌ی له‌ش
فرۆشی له ناو
کۆمه‌ڵگادا
زۆر بکات.
پرسیاری
دووه‌م ئه‌وه‌یه:
ئایا ئه‌گه‌ر
پیاو ئه‌و
مافه‌ی هه‌بێت
که ئه‌گه‌ر
ژنه‌که‌ی
منداڵی نه‌بێت
ژن بێنێت، ئه‌ی
ژنه‌که چی؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که
منداڵی نه‌بوو
"نه‌زۆک"
بوو، ئایا ده‌بێت
ژنه‌که‌ش ئه‌و
مافه‌ی هه‌بێت
که مێردێکی
که کات. لێره‌دا
ده‌بێت
توێژینه‌وه‌ی
زۆر بکرێت که
یه‌کسانی
پێسێل نه‌کرێت،
بکرێت به
شێوه‌یه‌کی
عادڵانه
کۆمه‌ڵگا به
رێگه‌ی یاسا
مافه‌کانی
خۆیان
بپارێزن وه
زووڵم له هیچ
که‌س نه‌کرێت.
2-خاڵی دووه‌م
که باسیان له‌سه‌ر
کرد له پارله‌مان
که له حاڵه‌تێکدا
رێگه بدرێت
به پیاو ژن
بهێنێت ئه‌وه
بوو که: ئه‌گه‌ر
ژنه‌که نه‌خۆش
بوو: به‌و
مانایه‌ی که
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی
یه‌کی وه‌های
بوو که نه‌توانێت
وه‌کوو ژنێکی
ئاسایی هه‌ڵسوو
که‌وتکات له‌گه‌ڵ
مێرده‌که‌ی
له بواری
کۆمه‌ڵایه‌تی
و جنسی یه‌وه.
ئایا ده‌بێت
له‌م حاله‌دا
رێگه به
پیاو بدرێت که
ژن بهێنێت.
لێره‌دا دوو
حاڵه‌ت هه‌یه:
ئه‌گه‌ر له‌به‌ر
نه‌خۆشی
پیاوه‌که ژن
بهێنێت؛ که
ژنه‌که‌ی
ئاسایی نی یه؛
وه له بواری
غه‌ریزه‌ی
سکسی یه‌وه
رازی ناکات.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت؛
چ ئیتر پیاوه‌که
پێوێست ناکات
ژنه نه‌خۆشه‌که‌ی
بهێلێته‌وه،
چوونکه هیچ
هۆیه‌کی
تایبه‌ت نیه که
په‌یوه‌ندی
نێوهان ژن
پیاوه‌که
بهێڵێته‌وه.
گرنگترین
هۆکاری ژیان
کردنی پیاوه‌که
له‌گه‌ڵ ژنه‌که
"سکس" بووه؛
ئێستا که ژنه‌که
ئه‌و توانایی
یه‌ی نی یه
که ئه‌و ئاره‌زووی
پیاوه وه‌دی
بهێنیت. بۆچی
پیاوه‌که ئه‌وه
ده‌کات به به‌هانه
که ژنێکی که
بهێنێت؟ بۆچی
له ژنی یه‌که‌م
جدا نابێته‌وه؛
دوای بروات
ژنێکی که
بهێنێت. لێره‌دا
ئه‌م حاڵه‌ته
نا عه‌داله‌تی
دروست ده‌کات،
که ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی
که ژنێک له
ژیانێکی چه‌ند
ساڵه
داببرێت؛ که
هۆکاری
دابرانی
شتێکی سروشتی
بووه. چوونکه
ئه‌و ژنه‌ی که
تووشی نه‌خۆشو
وا ده‌بێت؛
بێگۆمان ویست
خۆی نه‌بووه.
به‌ڵکوو
دیارده‌یه‌کی
جنێتیکی و
سرووشتی یه.
بۆ ئه‌وه‌ی که
زووڵم له ژنه‌که
نه‌کرێت، ده‌بێت
پیاوه‌که
ژنه‌که‌ی
باته لای
پسپۆری تایبه‌تی
ئه‌و نه‌خۆشی
یه، وه ئه‌گه‌ر
دکتۆری پسپۆر
به پێی به‌ڵگه
سه‌له‌ماندی
که ئه‌م ژنه
چاره‌سه‌ری
بۆ ناکرێت؛ ئه‌وا
پیاوه‌که ده‌توانێت
واز له ژنی
یه‌که‌م
بهێنێت وه
بروات ژنێکی
که بهێنێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که له
بواری
ئابووری یه‌وه
ده‌سته‌ڵاتی
نه‌بوو ژنه
نه‌خۆشه‌که‌ی
باته لای
پسپۆر بۆ چاره‌سه‌ر
لێره‌دا ده‌بێت
کێ به‌رپرسیار
بێت. لێره‌دا
ده‌بێت
حکوومه‌تی هه‌رێم
ئه‌و ئه‌رکه
جێ به جێ کات
له جێگه‌ی
مێرده‌که‌ی.
به‌هه‌ر حاڵ
ئه‌مه‌ش له‌هامان
کاتدا دیارده‌یه‌کی
ناخۆشه؛ وه
دووباره ده‌بێته
هۆی زۆر بوونی
رێژه‌ی ته‌ڵاق
له کۆمه‌ڵگادا.
وه هه‌روه‌ها
دیارده‌ی نه‌خۆشی
ده‌روونی؛ به
تایبه‌ت بۆ ئه‌و
خێزانانه‌ی
که منداڵیان
هه‌یه، به‌ڵام
دایک‌و
باوکیان له‌به‌ر
نه‌خۆشی جیا
بوونه‌ته‌وه.
دووباره ئه‌م
پرسیاره ده‌که‌مه‌وه؛
ئایا ئه‌گه‌ر
پیاوه‌که نه‌خۆش
بوو؛ ئایا ده‌بێت
ئه‌و مافه‌ش
به ژن بدرێت
که مێردێکی
که بکات؛ وه
ده‌ست له ماڵ
و منداڵ هه‌ڵبگرێت،
ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
مێرده‌که‌ی
توانای به‌راوردکردنی
غه‌ریزه‌ی
سکسی نیه؟
لێره‌دا
پێویسته
سیسته‌مێک هه‌بێت
که نه شیش
بسووتێت وه
نه که‌باب.
یا ده‌بێت
خۆمان له هه‌ندێ
کوودی که‌لتووری
هه‌یه رزگار
بکه‌ین که ته‌نها
به پیێ ئایین
رێگه ده‌درێت
به ژن و پیاو
به یه‌که‌وه
بژین.
به‌شی
سێ یه‌م:
لێره‌دا بۆ
من روون نی یه
که ئایا
رێکخراوی
داکۆکی کردن
له مافی ژن
له پارله‌مانی
کوردستان؛ ده‌یانه‌وێت
دیارده‌ی فره
ژنی به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی
یاسایی قه‌ده‌غه
که‌ن؛ یا بیکه‌ن
به که‌لتوور
که چ یاسایی
"فه‌رمی"
بێت، یا سوونه‌تی
" وه‌کوو چۆن
له کۆن باو
با پیرانمان
ژنیان ده‌هێنا
به بێ ئه‌وه‌ی
ناو نووسی که‌ن
له دادگا یا
له
دیپارتمێنتێکی
حکوومه‌تیدا"
هه‌ر وه‌کوو
یه‌ک هه‌ڵسوو
که‌وتی له‌گه‌ڵ
بکرێت به پێی
یاسا.
بۆ نموونه
له رۆژئاوا
له مێژه
دیارده‌ی فره
ژنی به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی نه‌ماوه،
واته پیاو به
پێی یاسا ته‌نها
ده‌توانێت یه‌ک
ژن ناونووس
کات له
"رێجستره‌یشن
ئۆفیس" به‌ڵام
ده‌توانێت له‌گه‌ڵ
که‌سێکی که‌دا
بژی، به بێ
ئه‌وه‌ی
حکوومه‌ت
بتوانێت
پرسیاری لێ
کات که ئه‌م
ژنه کێیه که
له‌گه‌ڵیدا
ده‌ژێت. ڵێره‌دا
دیارده‌ی فره
ژنی ته‌نها به
فه‌رمی قه‌ده‌غه‌یه.
ئایا له
کوردستانیش
ده‌یانه‌وێت
کۆپی رۆژئاوا
بکه‌ن یا نه‌خێر؟
چوونکه ئه‌گه‌ر
بیانه‌وێت
کۆپی رۆژئاوا
که‌ن ئه‌وا
دیارده‌ی فره
ژنی جاره‌سه‌ر
ناکرێت، وه
ئه‌و یاسایه‌ی
که له به‌شی
پێشنیاردا
باسم کردووه
کێشه‌یه‌کی
گه‌وره
درووست ده‌کات
بۆ ژنان و
پیاوان؛
چوونکه له
پێشنیاره‌که‌دا
هاتووه هه‌رکاتێت
که ژنه‌که
بۆی ده‌رکه‌وت
مێرده‌که‌ی
ژنێکی که‌شی
هه‌یه، ده‌بێت
راسته‌خۆ له
دادگا شکایه‌تی
لێ بکات، ئه‌گه‌ر
نه به پێی
یاسا سزا ده‌درێت.
سه‌رئه‌نجام:
دوای گرتنه
به‌ری چه‌ند
رێگه‌یه‌ک بۆ
چاره‌سه‌ری
فره‌ژنی له
هه‌رێمی
کوردستان؛
بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک
بێت ئه‌م
دیارده‌یه
به شێوه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتوو
له کوردستان
بن بر ناکرێت.
وه هه‌روه‌ها
هه‌موو رێگه‌کان
هه‌م ئاکامی
پۆسه‌تیڤیان
هه‌یه وه هه‌م
ئاکامی نه‌گه‌تیڤ. وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵگای
کووردی له
باشووری
کوردستان له
بواری که‌لتووری؛ئایینی؛سیاسی؛فه‌رهه‌نگی،ئابووری
ئاڵ‌و گۆرێکی
وه‌های به‌سه‌ر
نه‌هاتووه؛
که رێگه خۆش
که‌ر بێت بۆ
چه‌سپاندنی
یاسا، بۆیه
ده‌توانم
بڵێم که ئه‌م
یاسایه به
شێوه‌یه‌کی
ئاسان جێ به
جێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر
بێت‌و په‌سه‌ندیش
بکرێت. ئه‌مه‌ش
له‌به‌ر دوو
هۆکاری گرنگ.
یه‌که‌م: سیسته‌می
به‌رێوه‌بردنی
حکوومه‌ت له
کورستان:
کاتێک که
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک
به یه‌که‌وه
ده‌ژین بێ
گومان
پێویستی یان
به ده‌ستوورو
یاسا هه‌یه،
که به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی و
میکانیزمی
ژیانی ئه‌و که‌سانه
هه‌ڵبسوورێنت،
وه
پارێزگاری له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
بکات. وه هه‌روه‌ها
وه‌کوو چۆن
پێش تر ئاماژه‌م
پێ کرد، خاڵی
گرنگی بۆ هه‌بوونی
یاسا که‌م
کرده‌نه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
ده‌سته‌ڵاتدارانه.
واته ده‌سته‌ڵات
داران ته‌نها
پافیان هه‌بێت
به پێی یاسا
هه‌ڵسووکه‌وت
که‌ن، نه‌ک به‌و
شێوه‌ی که
خۆیان ده‌یانه‌وێت،
وه ئه‌گه‌ر
ده‌سته‌ڵاتداران
له یاسا
چوونه ده‌ره‌وه؛
ده‌بێت به
پێی یاسا سزا
بدرێن. به‌ڵام
وه‌کوو دیاره
له باشووری
کوردستان ته‌نها
سزا به‌سه‌ر
خه‌ڵکی فه‌قیرو
هه‌ژاردا ده‌چه‌سپێت،
وه یاسا له‌وێ
به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سته‌ڵاتداران
ده‌پارێزێت
نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی
که عه‌داڵه‌ت
جێ به جێ کات.
بۆ نموونه:
له یاسای
تاواندا
"دزی" به پێی
ئه‌م یاسایه
ئه‌گه‌ر " که‌سێک
دزی بکات؛ یا
ماڵی که‌سێکی
که ببات به‌و
نییه‌ته‌ی که
خاوه‌نه‌که‌ی
بۆ هه‌میشه
لێی بێ به‌ش
کات؛ ئه‌وا ئه‌و
کرده‌وه‌یه
دزییه‌و وه
ده‌بێت سزا
بدرێت" به‌ڵام
ئه‌م یاسایه
ته‌نها بۆ خه‌ڵکی
هه‌ژاره"
چۆن" ئه‌گه‌ر
که‌سێکی هه‌ژار
له‌به‌ر
برسییه‌تی و
نه‌داری و هه‌ژاری
دزی یه‌ک بکات
بۆ ئه‌وه‌ی که
سکی خۆی و
منداڵه‌کانی
پێ پرکات؛ ئه‌وا
سزا ده‌درێت.
به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتداران
سه‌ره‌رای ئه‌و
هه‌موو دزی یه‌ی
که ده‌یکه‌ن؛
تاوه‌کوو ئێستا
هیچکامێکیان
دادگای نه‌کراون.
بۆیه ئه‌گه‌ر
یاسای مافی
ژنانیش په‌سه‌ند
بکرێت، ته‌نها
به‌سه‌ر چینی
هه‌ژارو چه‌وساوه‌دا
ده‌چه‌سپێت.
چوونکه
پرسیار که‌ین
له خۆمان ئه‌مرۆ
ئه‌و که‌سانه
کێن له
کوردستان که
دوو ژنیان هه‌یه:
ئایا کۆڵبه‌رێکی
هه‌ژار ده‌توانێت
خۆی به خێو
کات تاوه‌کوو
بروات ژنێکی
که بهێنێت؛
بێ گوومان نه؟
ئه‌و که‌سانه‌ی
که ئه‌مرۆ له
کوردستان
دووژنیان هه‌یه؛
به‌رپرسه‌کان
خۆیانن. بۆیه
له‌به‌ر
شێوازی سیسته‌می
حکوومه‌ت له
کوردستان ئه‌سته‌مه
ئه‌م یاسایه
جێ به جێ
بکرێت به
شێوازێکی یه‌کسان.
دووه‌م: سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری
له کوردستان:
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
له کوردستان
نه‌له‌سه‌ر
شێوازی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری
رۆژئاوایه
وه نه له
سه‌ر سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری
رۆژهه‌ڵاته.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
له کوردستان
له فۆرمێکدا
ده‌روات که
زۆر گۆماناوی
یه؛ وه ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی که
حیساب بۆ
یاسا‌و ده‌ستوور
نه‌کرێت. یا
به شێوه‌یه‌کی
روون تر، له
وڵاتانی سه‌رمایه‌دار
یاسا به شێوه‌یه‌ک
داده‌رژێت که
به‌رژه‌وه‌ندی
چینی سه‌رمایه‌دار
بپارێزێت؛
بۆیه ئه‌مرۆ
که ده‌سته‌ڵاتی
کوردی ده‌سته‌ڵاتێک
سه‌رمایه‌داری
یه بێ گوومان
یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان داده‌رژن:
ووته‌یه‌ک هه‌یه
له نێو خه‌ڵکی
کوردا که ده‌ڵێن
( پیاوی کورد
کاتێک که بوو
به خاوه‌نی
پاره یا پیاو
ده‌کوژێت یا
ژن ده‌هێنێت). له
کوردستانیش
سه‌رمایه‌داره‌کان
ئه‌و که‌سانه‌ن
که حکوومه‌ت ده‌که‌ن
ده‌سته‌ڵاتیان
هه‌یه. بۆیه
ئه‌گه‌ر ئه‌م
یاسایه‌ش په‌سه‌ند
بکڕێت ته‌نها
به‌سه‌ر چینی
هه‌ژاردا
پرکتیکه ده‌کرێت؛
وه ده‌بێته
رۆمانه‌که‌ی (
باخچه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان؛
له نووسینی
جۆرج ئۆروێڵ؛
خه‌ڵکی
ئینگلیز) .
له
کۆتاییدا به
نه‌زه‌ری من
ئه‌م دیارده‌ی
فره‌ژنی یه
له ئه‌م حاڵه‌ته‌ی
باروودۆخی
سیاسی و؛
ئابووری‌و؛
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان به
یاسا بن بر
ناکرێت؛ له‌به‌ر
ئه‌و
هۆکارانه‌ی
که باسمان
لێکرد. بۆیه
پێویسته ئه‌م
دیارده‌یه
به په‌روه‌رده
بگۆرین؛
سیسته‌می په‌روه‌رده
له کوردستان
به ته‌واوی
ئاڵ‌و گۆری به‌سه‌ردا
بێت، وه په‌روه‌رده‌یه‌کی
تایبه‌ت له
قووتباخانه‌کاندا
بکه‌نه‌وه
بۆ په‌روه‌رده
کرده‌نی
منداڵان سه‌باره‌ت
به‌م دیارده
ناشیرینه.
کاتێک که
کۆمه‌ڵگا
ئاگادار
کرایه‌وه،
ئه‌و کاته فه‌زایه‌کی
باشترت هه‌یه
بۆ ده‌رکردنی
یاسا سه‌باره‌ت
به‌م دیارده‌یه؛
وه خه‌ڵکه‌که
باشتر رێز له
یاسا ده‌گرن.
وه‌کوو دیاره
مادام له
کوردستان
یاسا سه‌روه‌ر
نیه؛ هیچ کات
ئه‌م یاسایه
سه‌رکه‌وتوو
نابێت. چوونکه
دیاره یاسا
ته‌نها به
تیئۆری له
کوردسستان سه‌روه‌ره
ئه‌ویش بۆ چه‌واشه‌کردنی
خه‌ڵکی یه له
ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان.
هیوادارم هه‌ر
که‌سێک ره‌خنه‌ی
هه‌یه، یاوه‌کوو
تێبینی به‌م
ئیمه‌یله په‌وه‌ندیم
پێوه کات......