گیتا یان
سرودی په‌روه‌ردگار
، ئاماژه‌یه‌ك
بۆ کارایی هزری
ناتوندوتیژی
.. که‌مال هه‌ورامی
جه‌سته
و هه‌ست له‌مرۆڤدا
، به بنچینه
ناژمێردرێن .
به‌ڵکو ڕۆحه‌که‌یه‌تی
، بنه‌مایێکی
نه‌گۆڕ و له‌ناونه‌چوی
هه‌یه .... کریشنا
ئێستاشی له‌سه‌ر
بێت ( گیتا یان
سرودی په‌روه‌ردگار
) پڕفرۆش‌ترین
و به نرخترین
کتێبی هندۆسه
. له‌سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
( ڕای بهادور
لال بانجات )
ده‌ڵێت : هێشتا
تاکه کتێبه
بۆ هندۆسه‌کان
. له‌کاتێکدا
له‌نێو که‌سایه‌تیه
ڕۆژئاوایه‌کانیشدا
خوێنه‌ر و ستایشکاری
زۆرن و ده‌یان
که‌سایه‌تی و
بیریار و فه‌یله‌سوفی
خۆرئاوایی خوێنه‌ری
ئه‌م کتێبه
بون و له‌به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌م کتێبه بێکاریگه‌ر
نه‌بوه له‌سه‌ریان
. له‌نێویاندا
بیریار و که‌سایه‌تی
و فه‌یله‌سوفی
به‌ناوبانگی
وه‌ك ( هێگڵ ـ
شوپنهاوه‌ر ـ
ئیمه‌رسون ـ
تورو ـ ئه‌لبێرت
شوایتزه‌ر ) و
زۆری دیکه هه‌ن
.
لێکۆڵه‌ره
مێژوو نوسه‌کان
، له‌سه‌ر مێژوی
نوسینی ئه‌م
کتێبه
دانسقه‌یه بۆ
کاتێکی دیاریکراوی
نزیك کۆك نین
به‌ڵکو مێژووکه‌ی
بۆ (400 ) ساڵی پ ، ز
تاوه‌کو 400 ز درێژ
ده‌که‌نه‌وه
. به جۆرێك سه‌رچاوه‌کان
نوسینی ته‌نیا
به‌شه‌کانی 23
تاوه‌کو 40 ی ئه‌م
کتێبه بۆده‌وروبه‌ری
ساڵی 150 ز ده‌گێڕنه‌وه
.
سه‌باره‌ت
به‌گرنگی تیوری
( ئاکاریی ) که
له‌م کتێبه‌دا
به‌یانکراوه
، زۆر له‌فه‌یله‌سوف
و زاناکان به‌وه‌گه‌یشتون
که گیتا به‌ته‌نیا
په‌یوه‌ست نییه
به‌شه‌ڕی
براکوژیێکه‌وه
له (
ماهابهارتا ) ڕویدابێت
، به‌ڵکو په‌یوه‌ستیان
کردۆته‌وه
به هه‌موو جه‌نگه‌کانه‌وه
. سه‌باره‌ت
به‌مه‌ش :
( شری ئوردیندو
) فه‌یله‌سوف
و زانای به‌ناوبانگی
هندی له‌کتێبی
چه‌ند نامه‌یه‌ك
له‌مه‌ڕ گیتا
، ده‌نوسێت و
ده‌ڵێت : ( ژیان
گۆڕه‌پانی جه‌نگ
و مه‌یدانی
مردنه ) . گاندیش
هه‌مان باوه‌ڕی
هه‌یه ،
چونکه ئه‌و
جه‌نگه‌ی له
ماهابهارتاداباسکراوه
به ( نمونه‌یه‌کی
بێژێده‌ری مێژوویی
ناو ده‌بات ) . (
ماهادێڤ داسای
) ش ، پشتگیری و
پاڵپشتی بۆ
چونه‌که‌ی
گاندی ده‌کات
. به‌بڕوای ئه‌و
( به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
ناتوانین گیتا
به‌وتووێژێکی
مێژوویی دابنێین
) . ( ڕادا کریشنا )
ی ڕاڤه‌کاری گیاتاش
له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی
ئه‌وانی دیکه‌دا
کۆکه و سه‌باره‌ت
به‌شوێنه‌واری
گیتا ده‌ڵێت : (
زیاتر له‌جاران
له‌ڕه‌نگدانه‌وه‌کانی
گۆڕه‌پانی جه‌نگ
دور ده‌که‌وینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له
وتووێژی نێوان
خوا‌و مرۆڤ نزیك
بکه‌وینه‌وه
) .
که‌ره‌سه
ڕواڵه‌تیه‌کانی
گیتا ، له شێوه‌ی
چیرۆکێکی درێژدا
:
له‌مێژویه‌کی
زۆر کۆن و له‌هندستاندا
، هۆزێکی زۆر
گه‌وره‌ده‌بێت
.. پاش ئه‌وه‌ی
سه‌رۆک هۆزه‌که
ده‌مرێت ، له‌سه‌ر
گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات
و چۆنیه‌تی
دابه‌شکردنی
ماڵ و سامان
براو نه‌وه‌کان
دبێته کێشه
و هه‌رایان .
به‌تایبه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی
که ( پاند ) ی کوڕی
ده‌مرێت ، له‌و
کوڕه‌یه پێنج
کوڕه‌زای ده‌بێت
و گه‌وره‌که‌یان
ناوی ( ئه‌رجۆن
) ه ، سه‌نگه‌ر له‌کوڕێکی
تری به‌ناوی (
هیرتاشرا ) که‌ده‌کاته
مامیان ، له‌گه‌ڵ
نه‌وه‌کانیتری
کوڕی سێهه‌می
که نه‌وه‌د
بران و گه‌وره‌که‌یان
ناوی ( دورجود
هون ) ه ده‌گرن
. واته نه‌وه‌ی
کورێکی ده‌چنه
سه‌نگه‌ره‌وه
به‌دژی کوڕ‌و
نه‌وه‌کانی
ئه‌و دو کوڕه‌که‌ی
دیکه‌یه‌وه
...
هۆزیش به‌سه‌ریاندا
دابه‌ش ده‌بێت
و له‌شکر له‌سه‌ر
یه‌ك کۆده‌که‌نه‌وه
.. شه‌ڕێکی خوێناوی
براکوژی له‌نێوانیاندا
ده‌ست پێده‌کات
.. ( ڤیسا) ی زانا ،
نوسه‌ری کتێبه‌که
ده‌رفه‌تی بینینی
شه‌ڕه‌که‌ی بۆ
ده‌ڕه‌خسێت .. (
هیرتاشرا ) ی
مام که وه‌ك
پاشا له‌شوێنی
باوکی‌دا دانیشتوه
، له‌و کاته‌دا
کوێر بوه . به‌ڵام
ئه‌م کوێر
بونه‌ی زۆر پێخؤش
بوه تاوه‌کو
ئه‌و شه‌ڕی
براکوژیه نه‌بینێت.
کتێبه‌که له‌دیمه‌نێکی
شه‌ڕه‌که‌وه
ده‌ست پێده‌کات
.. ئه‌ویش له‌سه‌ر
زمانی ( سانجیا
) گالیسه‌که‌چی
شاوه ده‌بێت
که ( ڤیسا )
نوسه‌ری کتێبه‌که
داوی لێکردوه
به‌رده‌وام
هه‌واڵی گۆڕه‌پانی
شه‌ڕ بۆ پادشا
بگێڕێته‌وه .
بۆیه ده‌توانرێت
( سانجیا ) به گێڕه‌ره‌وه‌ی
چیرۆك و که‌سایه‌تی
یارمه‌تیده‌رئه‌ژمارده
بکرێت که خوێنه‌رانی
گیتا به‌هۆی
ئه‌وه‌وه به
ئامۆژگاریه‌کانی
( کریشنا و ئه‌رجۆنا
) ئاشنا ده‌بن .
کریشنا وه‌ك
هاوده‌م و گالیسکه‌چی
ئه‌رجۆنا دێته
ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه
. به‌ڵام له
هه‌مان ده‌ستپێکی
کتێبه‌که‌دا
وه‌کو خوایه‌کی
باشتر و نیشانه‌ی
هێزی بونه‌وه‌ر
ده‌رده‌که‌وێت
که جار به‌جار
دێته سه‌ر زه‌وی
تاوه‌کو له‌کاتی
پشێویدا سیستم
به‌رقه‌رار
بکات .
ئیتر گیتا به‌ڕێنمایه
تیوری و پراکتیکه‌کانی
کریشنا له‌مه‌ڕ
کار‌و خۆناسی
له‌شێوه‌ی
وتووێژ له‌گه‌ڵ
ئه‌رجونادا
ده‌ست پێده‌کات
.
ناوه‌رۆکی
فه‌لسه‌فی گیتا
ـ سرودی په‌روه‌ردگار
:
گیتا ، له‌شێوازی
جۆرێکی لێکۆڵینه‌وه‌دا
، وه‌ك وتووێژێکی
پڕ له‌مشتومڕ
خۆی ده‌خاته ڕوو
. له‌هه‌ر قۆناخێکیدا
کریشنا ، له‌و
کێشمانکێشه
مه‌عنه‌ویه‌دا
زیاتر ڕۆحی (
ئه‌رجۆنا ) بێدارده‌کاته‌وه
و ئازاری ده‌دات
. ئه‌مه‌ش به‌گرتنه‌به‌ری
میتۆدێکی تایبه‌ت
، ڕێنمایه‌کانی
پێشکه‌ش ده‌کات
و له‌و ڕێگایه‌وه
ده‌خوازێت
چاره‌سه‌ری
گرفته ده‌رونیه‌کانی
بکات و باری تێکچوی
هاوسه‌نگ
بکاته‌وه . لێره‌شه‌وه
کار ده‌گاته
ئه‌وه‌ی که
داوای لێبکات
که‌س نه‌کوژێت
. ئه‌گه‌رچی
داوایه‌کی له‌مجۆره
بۆ که‌سێکی جه‌نگاوه‌ر
به‌تایبه‌ت بۆ
جه‌نگاوه‌رێکی
سه‌رکرده که
سه‌رکردایه‌تی
کوشتن ده‌کات
کارێکی ئاسان
نییه ، به‌ڵام
ئامۆژگاری گیتا
له‌و ده‌ستپێچه‌وه
بۆ مرۆڤه‌کان
ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت
به‌نیگه‌رانی
نه‌ده‌ن .
چونکه نیگه‌رانی
و هه‌راسانی
سه‌رچاوه‌ی
خه‌م و نه‌هامه‌تیه‌کانی
مرۆڤن . بۆیه
پێویسته هزر
ئارام و
ئاسوده بێت .
له بڕوای کریشنادا
جه‌سته و هه‌ست
له‌مرۆڤدا به
بنچینه ناژمێردرێن
، به‌ڵکو ڕۆحه‌که‌ی
بنه‌مایه‌کی
نه‌گۆر و له‌ناو
نه‌چوی هه‌یه
. هه‌ربۆیه بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
ده‌ڵێت : ( ئه‌وه‌ی
له‌وباوه‌ڕه‌دا
بێت که‌سێك ،
که‌سێکی دیکه
ده‌کوژێت ، بیرکردنه‌وه
له‌وه‌ی که‌سیك
ده‌کوژرێت سه‌رتاپا
هه‌ڵه‌یه ،
نه‌که‌سێك ده‌کوژێت
و نه‌که‌سێکیش
ده‌کوژرێت . )
چونکه له‌بارێکی
ئاوهادا ئه‌وه
ته‌نها جه‌سته‌یه
له‌کار ده‌که‌وێت
که ڕۆڵێکی
بنچینه‌یی له
پێکهاته‌ی مرۆڤدا
نییه ، به‌ڵکو
ڕۆح بنه‌مایه‌و
ناکوژرێت و له‌ناو
نه‌چوه .
گه‌وهه‌ری ڕێنمایه‌کانی
گیتا توانای
په‌سه‌ندکردنی
کرده‌یه به‌بێ
نیگه‌ران بون
له‌مه‌ڕ به‌ری
ئه‌و کرده‌یه
. هه‌ر له‌مگۆشه‌نیگاوه‌یه
داوا له خوێنه‌رانی
ده‌کات له‌ڕێگای وازهێنانیان
له هه‌موجۆره
به‌رژه‌وه‌ندخوازیێکی
که‌سی ڕێگای
به‌رزی مه‌عنه‌ویه‌ت
هه‌ڵبژێرن .
ده‌رنجام ،
له‌زه‌نجیره‌ی
ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی
له‌نێوان کریشنا
و ئه‌رجۆنا له‌مه‌یدانی
شه‌ڕدا ڕوده‌ده‌ن
کۆی ناوه‌رۆکی
گیتا پێکده‌هێنن
. هه‌ر له‌میانه‌ی
ئه‌و وتووێژانه‌دا
کرۆکی ئه‌و ئه‌وینه‌ی
که توانای جڵه‌وکردنی
شه‌هواته‌کان
به‌مرۆڤی جه‌نگاوه‌ر
ده‌به‌خشێت
تاوه‌کو مرۆڤی
کۆنترۆڵبو ( یۆگی
) لێده‌ربچێت
، به گرنگیه‌وه
باس ده‌کرێن .
زۆر گرنگه
له‌سێبه‌ری
ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا
ئه‌رجۆنا فێر
ده‌بێت که به‌چ
شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر
هه‌ست و کرده‌کانیدا
به‌بێئه‌وه‌ی
مه‌یدانی شه‌ر
جێبهێڵێت ، زاڵ‌بێت
. به‌و جۆره‌ش
ئه‌رجۆنا له‌دواجاردا
به‌ته‌واوی
ده‌گۆڕێت .
ئه‌نجامگیری
:
وه‌ك ده‌رکه‌وت
ناوه‌رۆکی گیتا
، به‌ته‌نها
مه‌سه‌له‌یه‌ك
نییه توندوتیژی
ڕه‌تبکاته‌وه
به‌ڵکو گرنگی
له‌وه‌دایه
باس له فه‌لسه‌فه‌یه‌ك
ده‌کات و ده‌یهێنێته
پێش که‌بنچینه‌ی
ناتوندوتیژی
به‌هێزو جێگیر
ده‌کات . له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا وه‌ك
باسکرا ئه‌رجۆنا
فێر ده‌بێت که‌چۆن
به‌سه‌ر هه‌ست
و کرده‌کانیدا
زاڵ‌بێت ، به‌بێ
ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی
جه‌نگ جێبهیڵێت
.له‌کاتێکدا
که‌هه‌مو
وتووێژه‌کانی
نێوان کریشنا
و ئه‌رجۆنا له
گۆڕه‌پانی جه‌نگدا
ڕوده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌ش مانا
و مه‌غزاو مه‌دلولی
تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه ..
بۆ خوێنه‌ر زۆر
گرنگه که هه‌میشه
ئه‌وه‌ی له‌یاد
بێت زه‌مینه‌ی
دیالۆگه‌کانی
نێو گیتا شه‌ڕگه‌کانه
. شه‌ڕیش به‌مانی
شکستهێنانی
هه‌مو دیالۆگه‌کانی
پێش شه‌ڕ دێت .
واته ئه‌وکاتانه‌ی
که‌بیر و هۆشی
مرۆڤ له‌چاره‌سه‌رکردنی
کێشه و گرفته‌کاندا
به‌بنبه‌ست
ده‌گات ، ئیتر
له‌بارێکی
ئاوهادا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
کێشه‌و گرفته‌کان
په‌نا ده‌بردرێته
به‌رهێز و چه‌که
ئاگر پرژێنه‌کان
و به‌وه‌ڵام دێن
. کاتێك که مه‌یدانی
شه‌ڕگه‌کان
گه‌رم
ده‌بێت و توندوتیژی
له‌لوتکه‌دایه
، که‌چی
جارێکی‌تر دیالۆگ
دێته‌سه‌ر خه‌ت
و لوله‌ی چه‌که
ئاگر پژێنه‌کان
ده‌مکوت ده‌کات
. ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت
که‌دیالۆگ له‌خودی
خۆیدا گه‌ر به‌پێی
لۆژیک و له‌ڕوانگه‌ی
میتۆدێکی
دروسته‌وه
به‌ڕێوه بچێت
توشی شکست نابێت
. ئه‌مه له‌کاتێکدا
زۆرجار لیره
و له‌وێ گوێبیستی
ئه‌وه ده‌بین
که فڵانه یان
فیسار دیالۆگ
سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ستنه‌هێناوه
و توشی شکست
بون ، به‌ڵام
له‌ڕاستیدا پێویسته
ئه‌وه
بزاندرێت که
ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا‌دیالۆگ
نه‌بوه یان نییه
به‌ڵکو ئه‌وه
به‌کارهێنانی
جۆرێکیتری هێزه
و پشت به
وروژاندنی دیوه
شه‌هوه‌تیه‌کانی
مرۆڤ ده‌به‌ستێت
و به‌رژه‌وه‌ندی
ته‌سکی لایه‌نێکی
دیاریکراو ی نێو
ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه
ناوی لێنراوه
دیالۆ گ له‌به‌رچاو
ده‌گیرێت . هه‌ر
له‌مڕوانگه‌یه‌شه‌وه
ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه
نێو یاده‌وه‌ری
خوێنه‌ر و پێمان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت
که ئه‌گه‌ر چی
هه‌مو دیالۆگێك
له‌قسه‌کردنه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت
، به‌ڵام مه‌رج
نییه هه‌مو
قسه‌یه‌ك دیالۆگ
به‌رهه‌مبهێنێت
. چونکه قسه
ئه‌و باره فسیۆلۆژیه‌یه
که مرۆڤ له
ته‌مه‌نی
منداڵی‌دا فێری
ده‌بێت ، به‌ڵام
دیالۆگ
گوزارشت له‌باری
شارستانی مرۆڤ
ده‌کات که پێویسته
فێری بێت و پێی
بگات .
له‌کاتێکدا
که‌زه‌مینه‌ی
دیالۆگی نێوان
( کریشنا و ئه‌رجۆنا
) گۆڕه‌پانی
شه‌ڕگه‌یه و
دروست له‌و
کاته‌دایه
که هۆش له‌و
په‌ڕی په‌رێشانی
و زمان له‌باری
لاڵیدایه و
گوێ به‌ته‌نها
ده‌نگدانه‌وه‌ی
ده‌نگه وێرانکه‌ره‌کانی
ژیان ده‌بیستێ
، که‌چی دیالۆگ
به‌هێزو کاریگه‌ری
خۆیه‌وه له‌ڕوانگه‌ی
لۆژیکه‌وه ،
وه‌ك هێزێکی
باڵا و کاریگه‌ر
و به هێزتر
له به‌وه‌ڵامهاتنی
چه‌که
ئاگرپژێنه‌کان
به‌وه‌ڵام دێت
و به‌شێوه‌یه‌کی
ئارام ده‌مبه‌ستیان
ده‌کات و شه‌ڕگه‌کانیش
له گۆڕه‌پانی
مه‌رگ و هه‌تککردنی
ژیانه‌وه ده‌گۆڕێت
بۆ ئه‌وینێك
که‌ژیان مانا
و چێژی ڕاسته‌قینه
به خودی مرۆڤه‌کان
پێشکه‌ش بکات
. واته سه‌رنجمان
بۆ شوێنێکی هێزی
مرۆیی ڕاده‌کێشێت
و به هێمێنی
پێمانده‌ڵێت :
به‌هێزی مرۆڤ
له ئارامیه‌که‌یدایه
نه‌ك له‌توندوتیژیه‌که‌یدا
، که زۆرینه‌ی
مرۆڤه‌کان وه‌ك
پێویست هه‌ستی
پێناکه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریدا
نابینان .
واته ئازایه‌تی
و جه‌ربه‌زه‌یی
و جه‌سوری مرۆڤ
له هێمنی و
نه‌رمو نیانیدایه
نه‌ك به‌هه‌ڵه
گوزارشتکراوه
و زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان
ده‌یبه‌ستنه‌وه
به ده‌رهاویشته‌کانی
توندوتیژیه‌وه
. ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێکه
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که له‌و باوه‌ڕه‌دان
نه‌رمونیانی
واتای ترسنۆکی
و به سه‌نگه‌ر
چۆڵکردن
گوزارشتی ده‌که‌ن
..
له‌هه‌مان
کاتدا له‌و ڕوانگه‌شه‌وه
که‌شه‌ڕگه‌کان
گۆڕه‌پانی مه‌رگ
و هه‌تکردنی ژیانه
، که‌چی جارێکی‌تر
جاڕی ژیانی لێده‌درێته‌وه
، شه‌ڕیش له
بنه‌ڕه‌تدا و
له‌خودی خۆیدا
کرده‌یه‌کی
ناپه‌سه‌ند و
خراپه ، که‌چی
له‌سێبه‌ریدا
دیالۆگ وه‌ك
کرده‌یه‌کی
په‌سه‌ند و
باش به‌رهه‌مده‌هێنێت
وه‌ڵامێکه بۆ
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
که پێی وایه
له‌خراپه‌وه
خراپه‌و له‌چاکه‌وه
چاکه وێنا ده‌بێته‌وه
. لانیکه‌م
گومان له‌سه‌ر
ئه‌م باوه‌ڕه
دروستده‌کات
و ده‌ڵێت : مه‌رج
نییه و گه‌ر
هۆشی مرۆڤ به‌کار
بێت پێی ده‌کرێت
له‌و په‌ڕی
خراپه‌وه
ئاراسته‌کان
به‌مه‌به‌ستی
چاکه بگۆڕێت
.
درێژه‌ی هه‌یه
...
چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌کی
، گیتا ، سرودی
په‌روه‌ردگار
:
یه‌که‌م:
ناتوندوتیژی
، جێگیریی ، ڕۆح
، ڕازیبون ،
په‌شیمانی ، خێر
، ناوبانگ ،
هه‌مو شێوه جۆراوجۆره‌کانی
بونی پێش منی
تێدایه . 5 : 10 .
دوه‌م : خاکه‌ڕایی ،
ڕاستگۆیی ،
دانبه‌خۆگرتن
، ده‌ستپاکی ،
ڕێزگرتن له‌مامۆستا
، خاوێنی ، بڕوای
یه‌قین ، خۆدورگرتن
له‌خراپه . 7 : 13
سێهه‌م : ناتوندوتیژی
، ڕاستی ،
دانبه‌خۆگرتن
، لێبوردن ،
ئارامی ، ڕاستگۆیی
، دڵسۆزی ، که‌س
ئازارنه‌دان
، مهره‌بانی ،
شه‌رم ،
ئاسوده‌یی ،
خه‌یاڵ . 2 : 16
چواره‌م : ئاینی
خواکان ، مامۆستاکان
و زاناکان ،
خاوێنی ، داد
، داوێن پاکی
و ڕێزگرتن له‌ژیان
، ئه‌وانه وه‌رزشی
کارن . 14 : 17