جه‌ینیزم ...
نمونه‌یه‌ك بۆ
ڕیشه‌کێشکردنی
تاوانی
کو‌شتن..... که‌مال
هه‌ورامی
له هه‌مان سه‌رده‌می
بودادا و له ده‌وروبه‌ری
سه‌ده‌ی پێنجه‌می
پێش زایندا ، ( ڤاراد
هامارما جناتیپورا
) له‌ته‌مه‌نی
سی ساڵیدا ماڵه‌وه‌ی
به‌جێهێشت و
به‌درێژایی
دوانزه ساڵ
له پێناوی ڕزگار
بون و گه‌یشتن
به هه‌قیقه‌ت
ژیانی ئاواره‌یی
هه‌ڵبژارد .
تاوه‌کو له‌ته‌مه‌نی
چل و دو ساڵیدا
ڕۆشنایی بینی
و بو به زانای
سه‌رکه‌وتوی (
جینا ) ، ئیتر
به ( ماهاڤیرا
) واته پاڵه‌وانی
گه‌وره
ناسرا. که
پاشتر شێوازی
زاڵبونی به‌سه‌ر
هه‌سته‌کاندا
له‌ڕێگای قه‌ده‌غه‌کردنی
په‌یتا په‌یتاوه‌خسته‌ڕو
، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ڕه‌وشتی خۆی
کرده نمونه
. پاشان ڕێبازی
ڕۆحانییه په‌تیه‌کانی
داڕشت و ماوه‌ی
سی ساڵیش خه‌ریکی
وانه وتنه‌وه‌ی
ئاینه‌که‌ی
بو . تاوه‌کو
له‌ساڵی 468 ی پ ،
ز ، له‌ته‌مه‌نی
حه‌فتا و دو
ساڵیدا له ( پاتنا
) کۆچی دوایی
کرد ..
له ئه‌مڕۆشدا
که‌سایه‌تی (
ماهاڤێرا ) ڕێبازی
بابه‌تێکه
له هنددا . که‌واته
جه‌ینیزم ئه‌و
ڕێبازه‌یه
له‌لایه‌ن ( جینا
) کانه‌وه
خراوه‌ته ڕو
. جیناکانیش
ئه‌وانه‌ن به‌جڵه‌وکردنی
شه‌هواته
دونیاییه‌کان
، واته جڵه‌وکردنی
پێنج هه‌سته‌وه‌ریه‌کان
به مه‌عریفه‌ی
باڵا گه‌یشتون
. هه‌روه‌ها
له جه‌ینیزمدا
، جیناکان به‌وه‌ش
پێناسه‌ده‌کرێن
که بریتین له‌وکه‌سانه‌ی
به‌له‌مێك له
پێکهاته مادییه‌کان
بۆ مرۆڤه‌کان
به‌مه‌به‌ستی
په‌ڕینه‌وه‌یان
له‌زه‌ریای ژیان
دروست ده‌که‌ن
و کۆمه‌کیان پێده‌که‌ن
..
جه‌ینیزم تا
ئێستاش یه‌کێکه
له بزاڤه مه‌عنه‌ویه
گه‌وره‌کان و
له‌ده‌وروبه‌ری
سه‌ده‌ی پێنجه‌می
پێش زایندا
هزری هندی فۆرمۆڵه
کرد..
گه‌وهه‌ری
فه‌لسه‌فه‌ی
جه‌ینیزم :
به‌پێی یه‌که‌مین
پرنسیب و تێڕوانینی
جه‌ینیزم مرۆڤ
بونه‌وه‌رێکی
دوالیزمه ،
واته هه‌م مادییه
و هه‌م مه‌عنه‌وی
. لێره‌شه‌وه
مرۆڤ وه‌ك
بونه‌وه‌رێکی
ته‌وا و پڕ ده‌رناکه‌وێت
. چونکه ڕۆح
ئه‌و شوێنه
په‌سه‌ند ده‌کات
که دیوه مادییه‌که‌ی
مرۆڤ بۆی دیاری
ده‌کات و به‌سه‌ریدا
ده‌یسه‌پێنیت
. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
پێنچ ڕه‌گه‌زی
بێ‌گیان { ماده
، فه‌زا ، زه‌مه‌ن
، ( دارما) هۆی
جوڵه ، (
ئادارما ) هۆی
جێگیری } ده‌کاته
هۆی سه‌رکه‌وتنی
شته بێگیانه‌کان
به‌سه‌ر ڕۆح‌دا
و وه‌ک ڕکه‌به‌ری
ڕۆح ئه‌ژمارده‌یان
بۆ ده‌کات . جێگای
ئاماژه‌یه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
بڕی ویستی مرۆڤه‌وه
( ئیراده ) وه
جێگایان بۆ خۆش
ده‌کات . ئه‌وانیش
له‌ڕێگای هه‌سته‌وه‌ریه‌کانه‌وه
کاریگه‌ری له‌سه‌ر
ڕۆح داده‌نێن
و ده‌رنجام مرۆڤ
ده‌چێته ژێرباری
به‌شه مادییه‌که‌ی
مرۆڤه‌وه .
هه‌ر له‌ڕێگای
ئه‌و باڵاده‌ستی
کاریگه‌ری بێگیانه‌کانه‌وه
ده‌خوازێت له‌ڕێگای
خه‌فه‌کردن و
کۆنترۆڵکردنی
لادانی هه‌سته‌وه‌ریه‌کانه‌وه
ڕۆح له‌ژێر
کاریگه‌ری به‌شه
مادییه‌که‌ی
مرۆڤ ده‌ریبهێنێت
و ڕزگاری بکات
. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
یاسایێکی
ئاکاریی وه‌ك
چاره‌سه‌ر پێشکه‌ش
ده‌کات . واته
له‌کاتێکدا
که مرۆڤ له
توانایدا نییه
کۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌ی
کاریگه‌ریه‌کان
که ( پێنج کاریگه‌ریه
بێگیانه‌کانن
) بکات ده‌خوازێت
له‌ڕێگای به‌ربه‌ستکردن
و گۆڕینی ڕێڕه‌وی
گه‌یاندنه‌کانیانه‌وه
که ( هه‌سته‌وه‌ره‌کانن
) چاره‌سه‌ری
ئه‌و گرفته
بکات . له‌به‌رامبه‌ریشدا
مرۆڤ له ڕێگای
ئه‌م کرده‌یه‌وه
به مه‌عریفه‌ی
باڵا ده‌گات . هاوکات
له‌سۆنگه‌ی
ئه‌و باوه‌ڕه‌شه‌وه
که ڕۆح هه‌رچه‌نده
پیس ده‌بێت به‌ڵام
نه‌مره و بۆ
سه‌رمه‌د بونیشی
، پێویسته
له دوا جاردا
خۆی پاکژ
بکاته‌وه ،
سه‌باره‌ت به‌مه‌رگ
بڕوای به دۆناو
دۆن هه‌یه .
بنه‌مای یاسا
ئاکاریه‌کانی
جه‌ین له پێنج
ڕانمایی یاخود
فه‌رماندا
کورتده‌کرێنه‌وه
: یه‌که‌م قه‌ده‌غه‌کردن
یاسای حه‌تمی
ناتوندوتیژیه
. بۆ په‌یڕه‌وانی
جه‌ینیزم ( نه‌کوشتن
) یاسای باڵایه
. که‌واته هه‌مو
ڕۆحانیێکی جه‌ین
پێویسته خۆی
له‌کوشتنی هه‌مو
بونه‌وه‌رێك
بپارێزێت ،
چونکه له جه‌ینیزمدا
کو‌شتن و
ئازاردان و له‌ناوبردنی
گیانه‌وه‌ران
گه‌وره‌ترین
تاوانه . ئه‌م
نه‌ریته ئاینیه‌ش
له‌و ڕاستیه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت
که بۆ هه‌ر ڕوپه‌ڕه‌یه‌کی
کتێبی پیرۆزیاندا
زیاتر له جارێك
و له‌چه‌ند ده‌قێکدا
دژی هه‌مو جۆره
کوشتنێك ده‌وه‌ستێته‌وه
. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
له ڕوانگه‌ی
( ئاکرانگا_
سوترا ) وه نه‌ك
هه‌ر ناکرێت هیچ
گیانله‌به‌رێك
بکوژرێت به‌ڵکو
ناشبێت فه‌رمانی
کوشتنی بدرێت
و نه‌ده‌شبێت
بشکرێته کۆیله
و نه‌هێرشی
بکرێته سه‌ر
.
به‌و شێوه‌یه
له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی
جه‌ین پێویسته
ڕێز له هه‌مو
شێوه‌کانی ژیان
{ مرۆڤ ، گیانه‌وه‌ر
، گیا ، ئاو ،
ته‌نانه‌ت ئاگریش
} بگرن . به‌و پێیه‌ش
ئاگر کردنه‌وه
له جه‌ینیزمدا
قه‌ده‌غه‌یه
، چونکه بۆ
کوژاندنه‌وه‌ی
هاوشێوه‌ی
کوشتنی بونه‌وه‌ر
سه‌رنجی ده‌خه‌نه‌سه‌ر
.
له ڕۆشنای
فه‌لسه‌فه‌ی
جه‌ینزمدا ، بۆ
گه‌یشتن به‌چاکه
و موماره‌سه‌کردنی
چاکه خوازی ،
ڕیشه‌کێشکردنی
هه‌مو جۆره
توندوتیژیێکه
به‌رامبه‌ر
به‌هه‌مو گیانه‌وه‌رێك هه‌روه‌ك
چۆن پێویسته
خۆت بپارێزیت
له‌درۆکردن و
چێژه شه‌هواتیه‌کانی
جه‌سته و
بتوانیت چاوپۆشی
له هه‌مو
خاوه‌ندارێتی
کردنێك بکه‌یت
..
جه‌ینزمه
ئسوڵیه‌کان :
زاهیدی جین: ئاواره‌یی
ده‌گرێته‌به‌ر
، خاوه‌نی هیچ
شتێك نییه ،
هه‌رگیز ئاگر
ناکایه‌وه ،
ته‌نیا ئاوی
هه‌ڵقوڵاوی
کانیاوه‌کان
ده‌خواته‌وه
، ئازاری هیچ
بونه‌وه‌رێك
نادات ته‌نانه‌ت
به‌پێی په‌تی ڕێگا
ده‌بڕێت نه‌کا
زه‌وی ئازاری
پێبگات ، هه‌رگیز
هیچ هۆیه‌ك بۆ
جێگۆڕکێ به‌کار
ناهێنێت ..
ئاکامگیری:
یه‌که‌م : پێکهاته
و سه‌ره‌کی مرۆڤ
که جیای ده‌کاته‌وه
له‌هه‌مو
ئاژه‌ڵه‌کان
، ڕۆحه . ڕۆحیش
له‌بنه‌ڕه‌تدا
پاکژه ، نه‌مره
. مردن ته‌نها
پرۆسه‌یه‌که
و به‌سه‌ر جه‌سته‌دا
ڕو ده‌دات ،
شوێن گۆڕکێ به‌ڕۆح
ده‌کات .
دوه‌م : جه‌سته
به هه‌مو پێکهاته‌کانیه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
سه‌رچاوه‌ی هیلاککردن
و زۆر جار پیسکردنی
ڕۆحه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
کارایه و له‌ڕێگایه‌وه
مرۆڤ به مه‌عریفه‌ی
باڵا ده‌گات .
سێهه‌م : به‌مه‌به‌ستی
هاوسه‌نگکردنی
مرۆڤ یاسایێکی
ئاکاری و
سروشتی پاکژ
به‌رمه‌بنای ڕۆحی
په‌تی پێشنیار
ده‌کات .
چه‌ند ڕانماییێکی
جه‌ینیزم :
یه‌که‌م: هه‌موو
( بوویه‌ك ) له‌ئازار
بێزاره ، که‌واته
نابێت بیانکوژی
. کامڵی و زانایی
، نه‌کوشتنی زینده‌وه‌رانه
..( کریتانگا 3 و 1
و 10 ) ..
دوه‌م : ئه‌و
مرۆڤه زانایه‌یی
بیری ڕۆشه‌ن بۆته‌وه
، پێویسته خۆی
له‌تاوان دور
بگرێت . ئه‌و
کاته ئه‌و
خراپانه ده‌بینێت
که‌له
کوشتنه‌وه
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن
.. ( سوترکارینگا
، 21 و 10 و1 )
سێیه‌م : ئه‌وه‌ی
گیانه‌وه‌ران
ئازار ده‌دات
، تێناگات و خۆی
له‌تاوان به‌دور
ناگرێت . (
ئاکرانگا 6 و6 و 10
)
چواره‌م : ئه‌ی
مامۆستا ! یه‌که‌مین
به‌ڵێنی گه‌وره
خۆ به‌دور
گرتنه له
ئازاردانی
بونه‌وه‌ران
، من خۆم له‌هه‌موو
جؤره
ئازاردانێکی
بونه‌وه‌ره
گه‌وره و
ورده‌کان ، بزۆك
و وه‌ستاوه‌کان
به‌دور ده‌گرم
و هیچ زینده‌وه‌رێك
ئازار ناده‌م
. نابمه هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌وانی
دیکه ئازاریان
پێبگه‌یێنن و
ئازاردانیان په‌سه‌ند
ناکه‌م . من له‌ژیاندا
ده‌ست بۆ هیج یه‌کێك
له سێ جۆر
کاری زیانمه‌ندی
( ڕۆح ، جه‌سته
، قسه‌کردن )
نابه‌م و
ناشبمه هۆیان
و په‌سه‌ندیان
ناکه‌م . ئه‌ی
مامۆستا ! له
گوناهه کۆنه‌کانم
په‌شیمانم ،
سه‌رزه‌نشتیان
ده‌که‌م و به‌ناڕاستیان
ده‌زانم . من
واز له (
ئاتمانی ) خۆم
له‌گه‌ڵ ئه‌و
شته‌ی که شایسته‌ی
سه‌رزه‌نشته
ده‌هێنم . ئه‌ی
مامۆستا ! من یه‌که‌مین
به‌ڵێنی گه‌وره
به‌جێده‌گه‌یێنم
. ئه‌ویش خۆ به‌دور
گرتن له‌ئازاردانی
هه‌مو بونه‌وه‌رانه
..
داساسروتاسکاندها_
سوترا ، 11 و 4