بودایی* .. نه‌خێرێك
بۆ توندوتیژی
.... که‌مال هه‌ورامی
هه‌رله‌ده‌وروبه‌ری
ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی
که‌تائۆ له‌وڵاتی
چین سه‌ری هه‌ڵدا
له‌هندستانیش
له‌ده‌وروبه‌ری 550 ساڵ .
پ،ز . مه‌تۆلکه‌یه‌ك
له‌شاری ( لۆمبیا
) که‌ئێستا ده‌که‌وێته
نێوان
هندستان و نیپاڵه‌وه
، له‌خێزانێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند
و شازادانه‌دا
به‌ناوی ( سیدارتا
گوتاما ) که
پاشتر به (
بودا ) ناسرا ،
له‌دایك بو .
باوکی به‌ناوی
( سودۆدانا ) سه‌رۆك
هۆزی یه‌کێك
له‌هۆزه
ناوداره‌کانی
هندستان( ساکیا
) بوو .
باوکی سیدارتا
وه‌ك خویی
زوربه‌ی سه‌رۆك
هۆزه‌کان به‌و
هیوایه‌بوو رۆژێك
له‌ڕۆژان سیدارتا
ببێته پادشای
ووڵات . بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش
هه‌مو تێکۆشانێکی
بۆ به خه‌رجده‌دا
، هه‌ربۆیه
هه‌وڵی ده‌دا
کوڕه‌که‌ی له‌وانه‌کانی
( فه‌لسه‌فه
، ئاکار ، خوێندنی
ڤیداکان ) فێرو
به‌هره‌مه‌ند
بێت . هاوکات فێری
هونه‌ری شه‌ڕیشی
ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت
به‌سه‌روسیما
و جلوبه‌رگی
شاهانه‌وه فێری
ڕێوڕسومی
شاهانه‌ی ده‌کرد
. هه‌ر بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش
له‌ته‌مه‌نی
18 ساڵیدا
شازاده‌ی شۆخوشه‌نگ
( گویاشۆداری )
لێ ماره کرد
، به ده ساڵ
پاش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش
سیدارتا په‌یوه‌ندی
هاوسه‌رایه‌تی
که‌پڕبو له‌نازو
نعمه‌تی
شاهانه ژیانی
به‌رده‌وام
کرد . له‌وه‌ش
زیاتر باوکی سیدارتا
ئاماده‌نه‌بو
کوڕه‌که‌ی هیچ
ناخۆشیه‌کی ژیان
ببینێت. هه‌ر
بۆیه به‌جۆرێك
له‌جۆره‌کان
نه‌یده‌هێشت
تێکه‌ڵ به‌ژیانێکی
ئاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی
بێت ، له‌و ڕوانگه‌شه‌وه
سیدارتا تاوه‌کو
ته‌مه‌نی 28 ساڵی
شاره‌زای ئه‌و
دیوی سه‌را و
باخچه‌که‌ی
نه‌بو ، باشتر
بڵێم تاوه‌کو
ئه‌و ته‌مه‌نه
ئه‌ودیوی سه‌را
و باخچه‌که‌ی
نه‌دیبو ..
شازاده
سیدارتا ، له‌خه‌وێکه‌وه
به‌ره وگه‌یشتن
به بودایی :
له‌ته‌مه‌نی
28 ساڵی سیدارتادا
، خواکان له‌خه‌ودا
ده‌بینێت و
داوای لێده‌که‌ن
واز له‌ژیانی
شازاده‌یی بهێنێت
و ژیانی
ئاواره‌یی
بگرێته‌به‌ر .
هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه
ئاماژه‌ی پێدرا
تاوه‌کو ئه‌و
شه‌وه ئه‌ودیوی
کوچه‌و سه‌راکه‌ی
نه‌دیبو .. به‌ڵام
پاش ئه‌و خه‌وه
بڕیاریدا له‌گه‌ڵ
گالیسکه‌چییه‌که‌ی
به‌نێو گه‌ڕه‌ك
و شاره‌که‌ی و
ده‌وروبه‌ره‌که‌ی
بگه‌ڕێت و زانیاری
له‌سه‌ر خه‌ڵکی
بزانێت ..
هه‌ر پاش که‌مێك
له‌چونه ده‌ره‌وه‌یاندا
ڕوبه‌ڕوی پیره‌مێردێك
بونه‌وه که
له‌به‌ر پیری
جه‌سته‌ی ، له‌وپه‌ڕی
بێهێزیدا بوو
. ڕوخسارێکی پڕ
چرچولۆچی هه‌بو
.. ئه‌و کاته
له‌گالیسکه‌چییه‌که‌ی
پرسی ئه‌وه کێیه
به‌سه‌رو ڕێشی
سپیه‌وه ، به‌چاوی
کز‌و کوێرو جه‌سته‌یه‌کی
بچوکی بێچاره‌وه
، که به‌زه‌حمه‌ت
به‌هۆی گۆچانه‌وه
ده‌توانێت له‌سه‌ر
قاچه‌کانی
بوه‌ستێت ؟
گالیسکه چییه‌که
وه‌ڵامی دایه‌وه
: ئه‌مانه نیشانه‌ی
پیرین .. ئه‌وکات
سێدارتا تێگه‌یشت
پیری نیشانه‌ی
مرۆڤی بمره ،
پاشان پیره‌مێردیان
جێهێشت و
دواتر که‌سێکی
نه‌خۆشیان بینی
، لاشه‌که‌ی
له‌په‌لوپۆ
که‌وتبو ، له‌به‌ر
ئازار ده‌یناڵاند
.. سیدارتا ، له‌گالیسکه‌چییه‌که‌ی
پرسی : ئه‌مه‌چجۆره
مرۆڤێکه ؟
گالیسکه‌چییه‌که
وه‌ڵامی دایه‌وه
: ئه‌مه مرۆڤی
نه‌خۆشه .. خه‌م
زیاتر داگرت ..
بۆیه گالیسکه‌چییه‌که
هه‌وڵیدا
تاوه‌کو له‌و
نمایشه خه‌مگینانه
هه‌ڵبێت ، په‌له
بکات .. که‌چی
له پڕێکدا
چوار پیاو
لاشه‌ی مردویه‌کیان
به‌سه‌رشانه‌وه
بو به‌پێشیاندا
تێپه‌ڕین .. سیدارتا
پرسی : ئه‌م پیاوانه
چی له‌گه‌ڵ خۆیاندا
ده‌به‌ن ؟ گالیسکه‌چییه‌که
وه‌ڵامی دایه‌وه
: ئه‌مه پیاوێکه
جه‌سته‌ی وشك
بوه ، ژیان تێیدا
باریکردوه ،
هزر و بیری
خامۆش بوه ،
خێزانه‌که‌ی
و ئه‌وانه‌ی خۆشیان
ده‌وێت ده‌یبه‌ن
بۆ گۆڕستان ..
ئه‌وکات خه‌مێکی
گران شازاده‌ی
داگرت و پڕبو
له‌هه‌ستی
هاوده‌ردی بۆ
هاوچه‌شنه‌کانی
.. ئیتر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ سه‌را ،
ئارامی به‌ڕوخساریه‌وه
نه‌بینرا و شه‌وانه
ده‌چویه ناو
باخچه‌که‌یه‌وه
. تاوه‌کو شه‌وێکیان
له‌باخچه‌که‌یدا
تارمایێکی بینی
، پرسیاری لێکرد
تۆ کێیت و له‌کوێوه
هاتوی ؟ له‌وه‌ڵامدا
گوتی من زاهیدم
و له ماڵه‌وه
هه‌ڵهاتوم
تاوه‌کو ڕێگای
ڕزگاری بدۆزمه‌وه
.. ئه‌مه هه‌مان
ئه‌و ڕێگایه‌یه
که پێویسته
تۆش بیبڕیت ،
تێبکۆشه بۆ
داواکاریه‌که‌ت
تا پێی ده‌گه‌یت
، به‌دوای ڕێگاکه‌تا
بڕۆ تاوه‌کو
پاداشته‌که‌ت
وه‌رده‌گری ،
تۆ ده‌بیت به
بودا، مامۆستا
و پێشه‌وای ئێمه
، ڕوناکی به‌جهان
ده‌به‌خشی و
مرۆڤایه‌تی
له له‌ناوچون
ڕزگار ده‌که‌یت
..
بۆیه هه‌ر
پاش ئه‌م ئامۆژگاری
و مژده به‌خشینه
ی زاهیده ، سیدارتا
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ نێو ژوره‌که‌ی
، زوڵفه شه‌پۆلداره‌کانی
تاشی ، جلی شایانی
داکه‌ند و جلێکی
هه‌ژارانه‌ی
پۆشی . ئیتر بۆ
ماوه‌ی شه‌ش ساڵ
له‌کوچه و کۆلانه‌کاندا
ئاواره بوو .
ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕ‌ا
و سواڵی ده‌کرد
. زۆرجار له گۆشه‌یه‌کدا
داده‌نیشت و
له‌ڕێگای وه‌رزشی
( یۆگا ) وه ده‌چویه‌وه
نێو ناخی خۆی .
تاوه‌کو سه‌رنجام
به‌وه‌ش گه‌یشت
که وه‌رزش ڕێگای
ڕزگاری نییه
. بۆیه له‌وکاته‌دا قاپێکی
شیربرنجی له‌لایه‌ن
کچێکه‌وه پێدرا
بو هه‌ڵیگرت و
خۆی به‌و ڕوباره‌دا
به‌ردایه‌وه
که‌به‌ره‌و ( یۆدگا
) ده‌چو ..
له‌سه‌ر ژیانی
ئاواره‌یی به‌رده‌وام
بو . له‌دێیه‌که‌وه
به‌ره‌و دێیکی
تر ده‌چو ، خه‌ڵکی
فێری ئاینه‌که‌ی
ده‌کرد .. پاش
ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه
زێدی له‌دایکبونی
، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا
دیداری نوێکرده‌وه
، به‌ڵام هه‌ربه‌و
جلوبه‌رگه‌وه
که جلوبه‌رگی
هه‌ژارانه
بو ماڵ به‌ماڵ
ده‌گه‌ڕاو
سواڵی ده‌کرد
، رێنمایه‌کانی
بڵاوده‌کرده‌وه
و چاکه‌ی ده‌کرد
... به‌و شێوه ژیانه
چل ساڵ ته‌مه‌نی
به‌خه‌رجدا .
تاوه‌کو له‌سه‌رده‌می
پیریدا گۆڕه‌که‌ی
له‌که‌ناری ڕوباری
( هیرانیاڤاتی)
له‌نێوان دو
دره‌ختدا
ئاماده‌کرد .
پاشئه‌وه‌ش
دوا وته‌ی به
( ئاناد ) ی خوێندکاری
پێشکه‌ش کرد ،
هه‌ر ئه‌و شوێنه‌ش
بویه جێ
نزرگه‌ی ..
دوا وته‌ی
:
ئه‌ی
ئاناد! ناڵه‌ناڵ
مه‌که و بێ
ئومێد مه‌به
، پێویسته مرۆڤ
ده‌ست له‌هه‌مو
ئه‌وشتانه
هه‌ڵگرێت که‌خۆشی
ده‌وێن و مه‌یلی
پێیانه‌وه
هه‌یه .. چۆنه
ده‌بێت هه‌رشتێکی
په‌یدا بو زه‌روره‌تی
له‌ناوچونی
له‌خۆیدا هه‌ڵگرتبێت
؟! چۆنه ده‌بێت
که بونه‌وه‌رێکی
ئاوها هه‌رگیز
ڕوبه‌ڕوی داهێزران
نه‌بێته‌وه
؟! ئه‌م ڕه‌وشه
ناتوانرێت بگۆڕدرێت
. له ڕاستیدا
ئه‌ی قوتابی پێت
ده‌ڵێم هه‌مو
ئافه‌ریده‌یه‌ك
له‌ناو ده‌چێت
، به‌به‌رده‌وامی
هه‌وڵبده ..
کتێبی پیرۆزی
بودایه‌کان
له‌سێ به‌ش پێکدێت
:
یه‌که‌م : سه‌به‌ته‌ی
قسه‌کان ، هه‌مو
ئه‌و ڕاستیانه‌ی
بودا به‌شێوه‌ی
وانه پێشکه‌شی
کردون ده‌گرێته
خۆ . ئه‌م ڕاستیانه
شێوه‌ی
ئاموژگاری و
گفتوگۆیان به‌خۆوه
گرتوه ..
دووه‌م: سه‌به‌ته‌ی
پرنسیبه‌کان
، ڕێبازه ئاینیه‌کان
بۆ ڕاهیبه
بوداییه‌کان
ده‌گێڕێته‌وه
..
سێهه‌م: سه‌به‌ته‌ی
ڕێبازی باشتر
، ئه‌م به‌شه
له دو به‌شه‌که‌یتر
ئاڵۆزتره ،
چونکه
ئامانجی ڕاڤه‌کردن
و ده‌سته‌به‌ندیکردنی
هه‌مو ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌یه
که مرۆڤێك
دروست ده‌که‌ن
. به‌بۆچونی
بوداییه‌کان
ئه‌م به‌شه
هه‌مو ئه‌و رێنمایی
و ڕێگایانه
ده‌گرێته‌وه
که بۆ گه‌یشتن
به ( نێرڤانا )
پێویسته بگیردرێنه‌به‌ر
..
ژماره‌یه‌ك
له‌ڕانماییه‌کانی
بودا ، سه‌باره
به‌هزری
ناتوندوتیژی :
یه‌که‌م : له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی
ڕق و پاڕانه‌وه‌یه
، ڕاستیه‌کان
به‌شاراوه‌یی
ده‌مێننه‌وه
..
دوه‌م : له‌ڕێگای
چاکه‌کردنی
به‌رده‌وامه‌وه
، به‌رێگای نه‌مری
ده‌گه‌ین و به
هاوده‌ردی و خیرخوازی
ڕۆحمان کامڵ
ده‌بین ..
سێهه‌م : کینه
له‌گه‌ڵ کینه‌دا
هه‌ڵناکات ،
به‌ڵکو کینه
له‌گه‌ڵ ئه‌ویندا
هه‌ڵده‌کات ،
ئه‌مه یاسایێکی
هه‌تاهه‌تاییه.
چواره‌م : ده
شت هه‌ن کرده‌وه‌ی
بونه‌وه‌ران
خراپ ده‌که‌ن
، گه‌ر لێیان
دورکه‌ونه‌وه
کرده‌وه‌یان
باش ده‌بێت .
ئه‌وانه‌س بریتین
له : سێ
گوناحی جه‌سته‌یی
( کوشتن ، دزی ،
زینا ) ، چوار
گوناحی زمان (
درۆکردن ،
زمانڕه‌شی ،
جنێودان ، قسه‌ی
بێ‌مانا )
، سێ گوناحی ڕۆح
( چاو ، برسیه‌تی
، ڕق و لادان
له‌ڕێگای ڕاست
) . بودا ده‌ڵێت
بۆیه ئه‌م
ئامۆژگاریانه‌تان
ده‌که‌م ، هه‌رگیز
نه‌کوژی ، به‌ڵکو
ڕه‌چاوی ژیان
بکه‌ی . هه‌رگیز
دزی نه‌که‌ی
به‌ڵکو یارمه‌تی
ئه‌وانی دیکه
بده‌ی تاوه‌کو
سود له‌به‌ری
کاره‌کانیان
وه‌رگرن . خۆت
بپارێزه له
هه‌مو جۆره
ناپاکیێك و هه‌میشه
داوێن پاك به
. ڕێ مه‌ده
هزری خراپ دزه
بکاته ناوته‌وه
و توڕه‌یی له‌خۆت
دور بخه‌ره‌وه
..
پێنجه‌م : به‌دور
له‌هه‌مو رقێك
ژیاندن ته‌نانه‌ت
له‌وانه‌ش که
ڕقیان له ئێمه‌یه
، ده‌مانگه‌یێنێته
خۆشبه‌ختی ژیان
..
شه‌شه‌م : به‌جۆرێك
هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ن که هیچ
که‌سێکتان ئه‌وی
دیکه‌تان فریو
نه‌دات ، هیچ
که‌سێك ئه‌ویدیکه
به که‌م نه‌زانێت
، هیچ که‌سێك
له‌ڕێگای توڕه‌کردن
و نه‌فره‌ته‌وه
ئازاری ئه‌وی
دیکه نه‌دات
..
حه‌وته‌م :
نه‌زانیك که
زانیبوی بودا
په‌یڕه‌وی له
پرنسیبی ئه‌وینی
بێ سنور ده‌کات
که حوکمه‌که‌ی
چاکه‌یه له
به‌رامبه‌ر
خراپه . جارێکیان
بودای بینی و
جنێوی پێدا .
له‌به‌رامبه‌ردا
بودای پڕ له
دڵسۆزی تاوه‌کو
نه‌زانه‌که
له جنێوه‌کانی
بویه‌وه له‌و په‌ڕی
ئه‌ده‌به‌وه
به‌بێ ده‌نگی
و ڕیك له‌به‌رده‌میدا
وه‌ستا ،
پاشان لێی پرسی
( کوڕم گه‌ر که‌سێك
ئه‌و دیاریه‌یی
پێی ده‌به‌خشرێت په‌سه‌ندی
نه‌کات ، ئه‌و
دیاریه بۆ کێ
ده‌بێت ؟ پیاوه‌که
وه‌ڵامی دایه‌وه
: له‌و
کاته‌دا بۆ ئه‌و
که‌سه‌یه که
دیاریه‌که‌ی
پێشکه‌ش
کردوه . بودا
گوتی : کوڕم تۆ
جنێوت پێدام
به‌ڵام من جنێوه‌کانی
تۆم په‌سه‌ند
نه‌کردن و هیوادارم
بۆ خۆت هه‌ڵیانگریته‌وه
. ئایا ئه‌وانه
نابنه مایه‌یی
له‌ناو بردنت
! وه‌ك چۆن ده‌نگدانه‌وه
هی ده‌نگه و
سێبه‌ریش موڵکی
جه‌سته‌یه ،
بێگومان
خراپه‌ش
خراپه‌کاران
ئازار ده‌دات
. پیاوه‌که هیچ
وه‌ڵامێکی نه‌بو
، بوداش به‌رده‌وام
بو ، خراپه
خوازی مرۆڤی
به‌ڕێز بێ‌ڕێز
ده‌کات ..
گه‌وهه‌ری
فه‌لسه‌فه‌ی
بوداییزم :
فه‌لسه‌فه‌ی
بودایی له‌سه‌ر
چوار حه‌قیقه‌تی
باڵا وه‌ستاوه
. ئه‌وانه‌ش (
حه‌قیه‌قتی ڕه‌نچ
، حه‌قیقه‌تی
سه‌رچاوه‌ی ڕه‌نج
، حه‌قیقه‌تی ڕزگار
بون له‌ڕه‌نج
،حه‌قیقه‌تی ڕێگای
ڕزگار بون له
ڕه‌نج ) ن .
وه‌ك ده‌رده‌که‌وێت
، بودا ڕه‌نجی
کردۆته پنتی
سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌که‌ی
و پاشتر ته‌واوی
فه‌لسه‌فه‌که‌ی
له‌سه‌ر بونیاد
ناوه .
گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
بونگه‌رایی
له‌ڕوانگه‌ی
ناته‌واوی مرۆڤ
له‌ڕوی ناوه‌رۆکه‌وه
، بکاته هۆکار
و خاڵی ده‌سپێك
و ده‌ره‌چێی
فه‌لسه‌فه‌که‌ی
. پاشتر
له‌رێگای ئه‌و
ویسته‌وه که
مرۆڤه‌کان ده‌خوازن
خۆیان ته‌وا و
بکه‌ن و ناوه‌رۆکیان
پربکه‌نه‌وه
، جوڵه ده‌که‌ن
و ده‌رنجام ژیان
به‌رده‌وام
ده‌بێت و گه‌شه
و په‌ره ده‌سێنێت
. ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی
بودایی زۆر له
مێژتر وه‌ك (
حه‌قیقه‌تێکی
ڕه‌ها ) ده‌یکاته
پێشمه‌رجی به‌رده‌وامی
ژیان و وه‌ك هێزێکی
به‌رده‌وامی
ژیان سه‌رنجی
له‌سه‌ر کۆده‌کاته‌وه
. واته به‌رده‌وامی
ژیان ده‌کاته
به‌رهه‌می تێکۆشان
و ئه‌و تێکۆشانه‌ش
به‌رهه‌می ویستێکه
که په‌یوه‌ستی
ده‌کاته‌وه
به خودی
تاکگه‌رایانه‌ی
مرۆڤه‌کانه‌وه
. به‌و شێوه‌یه‌ش
که هه‌مو
بونه‌وه‌ران
مه‌یل و ئاره‌زوی
خودی خۆیان ده‌که‌ن
ئه‌و ویسته
ده‌کاته ( سه‌رچاوه‌ی
ڕه‌نج ) و وه‌ك
حه‌قیقه‌تێك
ئاماژه‌ی پێده‌کات
. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژیان بازنه
گه‌وره‌که‌ی
جهانه ،
بازنه‌ی خود
بارته‌قای
جهان فراوان
ده‌کات و وابه‌سته‌ی
ده‌کات پێیه‌وه
. پاش ئه‌وه‌ش
ئه‌و ویسته
وه‌ك هێزێکی ڕه‌ها
بۆ به‌رده‌وامی
ژیان به‌سه‌رچاوه‌ی
بونی ده‌زانێت
، ده‌یباته
ده‌ره‌وه‌ی
زه‌مه‌ن و نایخاته
ژێربار و کاریگه‌ری
مه‌رگه‌وه ..
سه‌باره‌ت
به ڕزگار بون
له‌ڕه‌نج ، پێمان
ده‌ڵێت ( پێویسته
حه‌ز نه‌هێڵین
) . حه‌ز له فه‌لسه‌فه‌ی
بوداییدا تایبه‌تکراوه
به حه‌زه شه‌هوه‌تیه‌کانه‌وه
، هه‌ر بۆیه
بانگێشتی مرۆڤه‌کان
ده‌کات له
ئاکامه‌کانی
چێژ ، خۆپارێزی
بکه‌ن تاوه‌کو
خۆیان له‌هه‌مو
گوناهێك بپارێزن . له‌به‌رامبه‌ردا
پێشنیاری خۆشه‌ویستی
بێ سنور ده‌کات
که حوکمه‌که‌ی
( چاکه‌یه له‌به‌رامبه‌ر
خراپه‌دا ) .
بودا ، ڕق و توڕه‌یی
به‌جۆرێك به
حه‌زی شه‌هوه‌تیوه
گرێده‌دات . پێی
وایه توڕه‌یی
زه‌ینی له توڕه‌یی
کرده‌ییدا کۆتایی
پێدێت . له هه‌مان
کاتدا هاوشێوه‌ی
ڕق و توڕه‌یی
نه‌یاری ( پاڕانه‌وه
) ش ده‌کات . هه‌ر
بۆیه هه‌ردوکیان
هاوسه‌نگ و ته‌ریب
ده‌کات و ده‌ڵێت
: ( هه‌ر که‌سێک
کۆیله‌ی ڕق و
پاڕانه‌وه بێت
، ڕاستیه‌کان
به شاراوه‌یی
ده‌مێننه‌وه
) ..
پاڕانه‌وه
، به‌مانای
ترسه .. ترسیش
، هه‌روه‌ك چۆن
توڕه‌یی ، مرۆڤ
توشی شڵه‌ژانێکی
ده‌رونی ده‌کات
و ده‌رنجام زیاده‌ڕه‌وی
له‌جوڵه و
کرده‌کاندا لێده‌که‌وێته‌وه
له‌وێشه‌وه ڕاستیه‌کان
ده‌شێوێنرێن
، هه‌ر ئاواش
ترس ، مرۆڤ توشی
شڵه‌ژان و له
ده‌رونه‌وه
شپرزه‌ی ده‌کات
و ده‌رنجام له
کرده‌کانیدا
که‌مایه‌سی
ده‌کات و ڕاستیه‌کان
ده‌شێوێنرێن
.. له‌و ڕوانگه‌وه
بودا ، ڕق به‌گه‌رمترین
تا ، ناوزه‌ند
ده‌کات و وه‌ك
نه‌خۆشیه‌کی
مه‌ترسیدار
ئاماژه‌ی پێده‌کات
. سه‌باره‌ت
به ترس و پاڕانه‌وه‌ش
ده‌کرێت و هه‌ڵه
نییه گه‌ر به‌ساردترین
له‌رز ئاماژه‌ی
بۆ بکرێت و له
فه‌لسه‌فه‌ی
بودایدا
ناوزه‌ند بکرێت
..
که‌واته بۆ
گه‌یشتن به
فه‌لسه‌فه‌ی
بودایه‌ت ، پێویسته
مرۆڤ هزرێکی
دادپه‌روه‌رانه‌ی
هه‌بێت .
چونکه به‌بڕوای
بودا نادادپه‌روه‌ری
خودی توندوتیژیه
. ناتوندوتیژیش
له‌فه‌لسه‌فه‌ی
بوداییدا به‌رزترین
فه‌زیله‌ته .
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه‌یه خۆشه‌ویستی
بۆ دوژمنه‌کانی
ده‌چێنێت و له‌گه‌ڵ
هه‌مو بونه‌وه‌راندا
هاوده‌رد ده‌بێت
.. له کورتیدا
ده‌کرێت بوترێت
په‌یامی
بودا له (
خراپه‌نه‌کردن
، چاکه‌چاندن
، پاککردنه‌وه‌ی
نه‌فس ) کورت
بکرێته‌وه ..
بۆ زیاتر
تێگه‌یشتن سه‌یری
ڕانماییه‌کانی
بودا بکه ...
ئه‌نجامگیری
:
جۆری گوزه‌ران
و تێپه‌ڕاندنی
ژیان له‌وسه‌رده‌مه‌ی
هیندستاندا
که بودای تێدا
هاتۆته به‌رهه‌م
ته‌واو پێچه‌وانه
له‌گه‌ڵ شێوه
ژیانی بودادا
هاتۆته‌وه .
به‌جۆرێك پله‌ی
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌دوا پله‌ی
هۆزایه‌تیدایه
. واته پایه‌کانی
په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
له‌سێبه‌ری
ئه‌و ڕێوڕسومانه‌ی
له‌ده‌رهاویشته‌ی
سیستمی هۆزایه‌تیه‌وه
سه‌رچاوه‌ده‌گرن
بونیاد نراون
. فره خوایی و
تێکه‌ڵبونی
که‌شه ئایینیه‌کان
له‌گه‌ڵ ژیانی
ڕۆژانه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رفراوان
باوبون ..
توندوتیژیه
هۆزگه‌راکان
و هه‌ژاری و
نه‌خۆشی
تارمایێکی ڕه‌شبون
و دیدگای خه‌ڵکی
هندستانیان
داپۆشیبو ، به‌جۆرێك
بڕستی توانای
بیرکردنه‌وه‌ی
بڕی بوو .. به‌کورتی
خودی ژیان
کرابویه بارێکی
نه‌ویسترا و به‌ناچاری
له کۆڵی خه‌ڵکه‌که‌ی
نرا بو . له‌بارێکی
ئاوهادا پرۆسه‌ی
ژیان و به‌ده‌ستخستنی
گوزه‌ران نه‌ك
هه‌ر ئاسان نه‌بون
بگره به‌نزیك
ئاسته‌میش
کرابون ..
که‌چی
هاوکات ژیان و
گوزه‌رانی ( سیدارتا
) ی ناسراو به (
بودا ) له چڵه‌پۆپه‌ی
نازو نعمه‌تدا
ده‌گوزه‌را و
تێپه‌ڕی ده‌کرد
. به‌جۆریك له‌هیچی
که‌م نه‌بوو ،
هه‌مو شتێك بۆ
ئه‌و ئاسان و
ئاماده بوو ،
ته‌نانه‌ت له‌یه‌ك
کاتدا ده‌یان
که‌س له‌خزمه‌تیدا
بون . یه‌ك به‌رنامه‌ی
په‌روه‌رده‌یی
هه‌مه‌گیر بۆ
په‌روه‌رده‌کردن
و ڕاهێنانی به
ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی
پاشایه‌کی شایسته
له‌کاردا بوو
. ئه‌و شێوه ژیانه‌ی
ڕوته له
ئازاره‌کانی (
سه‌رما و گه‌رما
، برسیه‌تی و
نه‌خۆشی ، نه
بونی جێگا‌و رێگا
و ژیانی هاوسه‌رایه‌تی
، چه‌وسانه‌وه
و ژیانی ژێر
ده‌سته‌یی) به‌کورتی
زۆر به‌ئاسانی
ده‌یتوانی هه‌ر سێ
مه‌یله غه‌ریزییه‌که‌ی
مرۆڤ ( مه‌یلی
سێکسی ، مه‌یلی
سامان و ماڵ
که‌ڵه‌که‌کردن
، مه‌یلی گه‌یستن
به‌ده‌سه‌ڵات
) موماره‌سه
بکات .
بودا ، هه‌رچۆنیك
و هه‌ر چییه‌ك
بێت له‌خودی خۆی
و له‌یه‌ك
ساتدا هه‌ڵگری
ده‌یان پرسیار
و وه‌ڵامی فه‌لسه‌فییه
.
یه‌که‌م : وه‌ڵامی
هه‌مو ئه‌و بیریار
و فه‌یله‌سوفانه‌یه
پێداگری هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌که‌نه پێوه‌ر
بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی
هه‌مو ئه‌و
بزوتنه‌وه و
تێکۆشانانه‌ی
که له‌کۆمه‌ڵگه‌کاندا
سه‌ریان هه‌ڵداوه
یان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن
. چونکه ئه‌وان
پێیان وایه
که‌پاش ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
توشی قه‌یران و
ته‌نگه‌ژه
ده‌بێت ، له
هه‌ناوی ئه‌و
ته‌نگه‌ژانه‌وه
بزوتنه‌وه‌یه‌ك
به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌رکردنیان
خۆی فۆرمۆڵه
ده‌کات . ئه‌مه‌ش
وه‌ك بیردۆزه‌یه‌کی
ڕه‌ها ئاماژه‌ی
پێده‌ده‌ن و
ده‌یکه‌نه
کرده‌یه‌کی
حه‌تمی .. له‌کاتێکدا
گه‌ر به‌و پێوه‌ره
سۆسیۆلۆژیه
سیاسیه بێت ،
ده‌بو بودا له‌نێو
خه‌ڵکه مه‌ینه‌تبار
و هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌که‌ی
هندستانه‌وه
بهاتایه بون
، ده‌بو بودایه‌ك
له‌و که‌سانه
بوایه به‌دژی
سیدارتا و بنه‌ماڵه‌کانیان
، خه‌بات و تێکۆشانی
به‌گه‌ڕبخستایه
. تاوه‌کو ژیانی
خۆیی و هاوده‌رده‌کانی
باشتر ده‌کرد
و ئاستی گوزه‌رانی
به‌ره و هه‌وراز
هه‌ڵده‌کشاند..
له‌به‌رامبه‌ریشدا
ده‌بو ئه‌و ژینگه‌یه‌یی
سیدارتای تێدا
ده‌ژیا ، بیکردایه‌ته
دکیایۆرترین
که‌سی سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆی وبه‌مه‌به‌ستی
پاراستنی
سامان و ده‌سه‌ڵاتی
، له‌ڕابواردن
و به‌زموڕه‌زمی
شه‌وانه‌ی ،
کوشتوبڕی خه‌ڵکه
هه‌ژاره‌که‌ی
بکردایه .. به
کورتی ده‌بو سیدارتا
و بودا دو که‌سایه‌تی
جیاواز و له‌دو
سه‌نگه‌ری دژ
به‌یه‌کدا
بونایه .. که‌چی
پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌و بودایه‌یی
که تاوه‌کو
له‌ژیاندا بو
ته‌نها جارێك
بانگه‌شه‌ی پێغمبه‌رایه‌تی
خۆی نه‌کرد و
به‌ڵام پاش
مردنی په‌یڕه‌وانی
نه‌ك هه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ر
بگره به‌خوداشیان
ده‌زانی ، هه‌مان
ئه‌و سیدارتایه
بو که به هه‌مو
نازو نعمه‌ته‌کان
گه‌یشت بو. بیست
و هه‌شت ساڵ
ته‌مه‌نی به‌و
شێوه‌ی
باسکرا به‌سه‌ر
برد . ئه‌مه‌ش
له‌یه‌ك
کاتدا هه‌م ڕه‌خنه‌یه‌کی
جدیی و هه‌م
وه‌ڵامێکی پێویست
و ئه‌زمونکراوی
هه‌مو ئه‌و بیریار
و فه‌یله‌سوفانه‌یه
که به‌شێوه‌یه‌کی
ڕه‌هاگه‌رانه
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ بابه‌تگه‌رێتیدا
ده‌گرن ، میتۆدی
بیرکردنه‌وه‌یان
وابه‌سته و
گرێدراوی
بابه‌تێتی ده‌که‌ن
. واته ئه‌وانه‌ی
( بابه‌تێتی )
ان کردۆته پێشمه‌رج
بۆ بونیادنانی
تیۆره‌کانیان
یان کۆجیتۆی
فه‌لسه‌فه‌کانیان.
هه‌رچه‌ند
ناکرێت ڕه‌چاوی
ئه‌وه نه‌کرێت
ئه‌و تیۆر و تێزه
فه‌لسه‌فیانه
له مێژودا بۆ
زۆر شوێن که ڕاست
ده‌رچون فه‌رامۆش
بکرێت و به‌هیند
وه‌رنه‌گیردرێن
. به‌ڵام له‌ده‌رکه‌وتنی
بودادا لانیکه‌م
گه‌ر له‌گرنگیشیان
که‌منه‌کاته‌وه
ئه‌وا ڕه‌ها
گه‌رێتیان که‌مده‌کاته‌وه
و له گه‌وهه‌ری
فه‌لسه‌فه‌که‌یدا
سه‌رنجی مرۆڤایه‌تی
بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشێت
که ( زه‌روره‌تی
له‌ناوچونی
هه‌مو شته‌کان
له خودی خۆیاندایه
)..
* بودا ، به‌مانای
بێداری هه‌میشه‌یی
و ڕوناکی ته‌واو