هەورامان ڕەسەنترین
کەلتوری کوردەواری
نمایش کرد
رەفعەت
مورادی
کۆمەڵگای
کوردەواری
خاوەن کەلتوور
و کەلەپورێکی یەجگار
دەوڵەمەندە هەر
بۆیە پاراستن
و بەرز ڕاگرتنی
ئەم میراتە
گرانبەهایە ئەرکی
سەرشانی هەموو
تاکێکی کوردە
، مێژووی گەلانی
خاوەن کیان و
شارستانییەت
ئەو ڕاستییەی
سەلماندووە کە
بە بێ ئاوڕدانەوە
لە ڕابردوو
دواڕۆژێکی گەش
دەستەبەر نابێت
، چونکە بەها
کەلتوری و فیکری
و هونەرییەکانی
نەوەی دوێنێ
کلیلی دەروازەی
پێشکەوتنە بە
رووی نەوەی ئەمڕۆ
و دوا رۆژدا ،
لە سایەی داهێنان
و ئافراندن و
کەشفیاتی پسپۆڕان
و هونەرمەندان
و زانایانی نەسڵی
ڕابردوویە کە ئەوڕۆ
توانیومانە بەو
هەموو پێشکەوتنانە
بگەین و لە جیهانێکی
مۆدێڕن و
گلوباڵدا هەست
بە بوونی خۆمان
بکەین ، گومانی
تێدا نییە ئەگەر
ئاوڕ لە ڕابردووی
خۆمان نەدەینەوە
و گەورەیی و مەزنی
کەلتور و فەرهەنگی
خۆمان هەست پێنەکەین
لە نێو وڵاتانی
خاوەن شوناس و
شارستانییەتدا
دەتویێنەوە ،
خوازما ئەو
کاتەی کە بمانەوێ
ببین بە کیانێکی
سەربەخۆ و خاوەن
ناسنامەی ئەتنیکی
، ئەمەش بەو
واتایە نییە کە
بگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو
و لە نێو هەندێ
داب و نەریتی
کۆن و
داخراودا قەتیس
ببینەوە و چاو
لە دەستکەوتە
فیکری و مەعنەوییەکانی
ئەوڕۆی دونیای
مۆدێڕن و گەشەکردودا
بنوقێنین ، بەڵکو
دەبێ ڕێز لە دەستکەوتە
فیکری و هونەری
و ئەدەبی و کەلتوریەکانی
ئێستا و دوێنێ
و ڕابردوو بگرین
و بیانکەین بە
بناغەیەکی تۆکمەو
بەهێز بۆ بنیاتنانی
کەلتورێکی مۆدێڕن
و پێشکەوتوو ،
فیستیڤاڵی هەورامان
لەو ڕوانگەوە
کارەکانی خۆی
دەستپێکرد، هەر
بۆیە ئەو ڤیستیڤاڵە
لە مێژووی هەوراماندا
بە یەکێک لە هەنگاوە
سەرکەوتووەکانی
بزاڤی فەرهەنگی
ناوچەی هەورامان دێتە ئەژمار
کە توانی بە
پشت بەستن بەخۆ
و لە سایەی ئەو
ئازادی و بەختەوەریەی
کە لەبەشێکی
کوردستانی خۆشەویستمان دەستەبەر
کراوە ئاوڕ لە
کەلتور و هونەر
و کەلەپووری مەزن
و دەوڵەمەندی
خۆی وەک بەشێک
لە کەلتوری
کوردەواری
بداتەوە ، نامەوێ هەوڵ
وماندوبوونی ناوچەکانی
تر لەو بوارەدا
کەم بنرخێنم بەڵام بە
بەڵگەوە دەڵێم
ئەوەی کە خەڵکی
هەورامان لە فیستیڤاڵی
هەوراماندا
نمایشیان کرد یەکێک
لە نمایشە هونەری
و کەلتوری و کەلەپوریە
هەرە جوانەکانی
گەلەکەمان
بوو کە تەنانەت
دەکرێ لەگەڵ
نمایشە جیهانییەکاندا
بەراورد بکرێت
، نمایش کردنی
بوارە جۆراوجۆرەکانی
ژیانی خەڵکی هەورامان
لە قاڵبێکی
هونەریدا و لە
شوێنێکی ڕازاوە
و خاوەن مێژوو
و شارستانیەتی
وەک سەرچەمەی
زەڵم و ئەحمەد
ئاوا بەبێ یارمەتی
دام و دەزگا
حکومییەکان،
کارێکی هونەری
مەزن بوو کە بە
ڕاستی سەرنجی
میدیاکان و خەڵکی
بیانی بۆ لای
خۆی ڕاکێشا ،
پێشوازی کەم وێنەی
خەڵک کە بە دەیان
هەزار کەس مەزەندە
کرا خۆی لە خۆیدا
ئاماژەیە بۆ
تامەزرۆ بوونی
خەڵک بۆ ئەو جۆرە
فیستیڤاڵ و
کارە کەلتوریانە،
هەڵبەتە بەڕێوەبردنی
ئەرکێکی وا مەزن
و گەورە بەبێ
کەم و کورتی
نابێت و کەسیش
حاشا لەوە
ناکات کە توانیبێتی
ئەو کارە گەورەیە
بەبێ کەم و کوڕی
ڕاپەڕاندبێت،
بەڵام بێ ویژدانییەکی
گەورەیە لە مەزنی
و نرخ و بایەخی
فیستیڤاڵی هەورامان
کەم بکەینەوە
و بە ڕەوتێکی
خێڵەکی عەشایەری
بینرخێنین و تۆمەت
بخەینە پاڵ هەڵسورێنەرانی
ئەو ئەرکە نیشتمانی
و کوردایەتییەوە
، چونکە ئەو
کارە کارێکی
تاکە کەسی و
تاکە حیزبی نەبوو
تا لە بەرژەوەندی
کەسێک و حیزبێکدا
بێت ، ئەوانەی
بەو کارە هەستابوون
بێ گومان بۆ خەڵکی
هەورامان
ناسراون و گەلێک
خزمەتی ئەدەبی
و هونەری و کەلتورییان
بە کەلتوری
ناوچەکە بەتایبەت
و گەلی کورد بەگشتی
بەخشیوە و لە ماوەی
ڕابردوودا گەنجینەیەکی
کەلتوری دەوڵەمەندیان
پێشکەش بە
ناوچەی هەورامان
کردووە خڕبوونەوەی
هەموو ئەو کەسایەتییە
سیاسی و عەلمانی
و ئیسلامییە لە
پاڵ کەسایەتییە
سەربەخۆکانی
تر کارێکی پیرۆز
و لە هەمانکاتدا
دەگمەنە، لیژنەی
باڵای فیستیڤاڵەکە
کە پێکهاتەیەک
بوو لە بیروباوەڕە
جۆراوجۆرەکان
و کەسایەتییە
سەربەخۆکان و
خەڵکی ڕۆشنبیر
و هونەرمەند
توانییان ئاسەواری
چەندین ساڵ
ناخۆشی ومەترسی
ناحەزان لە نێو
خەڵکی هەواماندا
برەوێنەوە و
بوار بۆ عەشق
و خۆشەویستی و
هاوکاری و تەبایی
هەموو چین وتوێژەکانی
ئەو دەڤەرە رەنگاڵە
خۆش بکەن ، بەمەش
هەموو گوند و
شارۆچکەکانی
هەورامان هەرکام
لە ئاست خۆیاندا
بەو پەڕی بەرپرسایەتی
و ئازایەتییەوە
بۆ سەرخستنی
کارەکانی فیستیڤاڵ
دەستیان خستە ناو دەستی
یەکتر و جوانییەکانی
هەورامانیان
بەرجەستە کرد
، ئەمەش هۆکارێکی
گرنگ بوو بۆ هەست
بە بەرپرسایەتی
کردنی هەورامییەکانی
دوورە وڵات و
ئەوانەی کە بە
هۆکاری جۆراوجۆرەوە
لە شارەکانی
تردا نیشتەجێن
بۆ ئەوەی جارێکیتر
ڕوو بکەنە زێد
و دەڤەرە خۆشەویستەکەیان
وئاوەدانی بکەنەوە
، کەچی بەداخەوە
پاش تەواو
بوونی کارەکانی
فیستیڤاڵ چەند
ناوێکی بەناو
رەخنەگر هێرشێکی
ناڕەوایان
کردە سەر ئەو
ئەرکە پیرۆزە
و چەند داتایەکی
بێ بنەمایان
کرد بە بەڵگەی
وتە ناڕاستەکانیان
،ئەگەرچی ئەو
بەرێزانە خۆیان
بە هەورامی دەزان
بەلام بە داخەوە
تا ئیستا نە لە
تیۆر ونەلە
پراکتیکدا هیچ
خزمەتێکی هونەری
وئەدەبی وتەنانەت
رۆشنبیریمان
لەو ئازیزانە
بەدینەکردووە
وپێموابێ رۆژێک
لەرۆژان وشەیەکی
هەورامیشیان
نەنووسیوە ونەخویندۆتەوە
، باشە ئەگەر
ئەوان ئەوەندە
دڵسۆزی هەورامانن
بۆچی نەهاتنە
پێشەوە و زانیاری
و رێنمایە بەنرخەکانیان
نەخستە خزمەتی
کارەکانی فیستیڤاڵەوە،
ئەوان پێیانوایە
ئەو ڤیستیڤاڵە
وروژێنەری عەقڵی
عەشیرەیی وخێڵەکییە
و بەشداری پڕجۆش
وخرۆشی خەڵک فەوزایەک
زیاتر هیچیتر
نەبوو، سەرە
رای رێز و
حورمەتم بۆ عەشیرەتەکانی
کوردستان،
خودی ئەو بەرێزانە
دەکەمە قازی ؟
ئایا هیچ عەشیرە
وخێلێک
لەناو خەڵکی
هەوراماندا
بوونی هەیە ؟
بێگومان ئێمە
وئەوانیش باش
دەزانین کە هەورامان
دەگمەن ناوچەی
کوردەوارییە
کە خێڵ وعەشیرەتی
تێدا نییە
ونمایشی خەڵکی
هەورامان لە سەیرانگای
ئەحمەدئاوا جۆش
وخرۆشێکی نیشتمانپەروەرانە
بوو بە ئاڕاستەیەکی
عەقڵانییەوە،
ئیتر بۆچی وبەچ
مەبەستێک ئەومیهرەجانە
بە نمایشێکی خێڵەکی
وبە فەوزایەکی
بێسوود ناو دەبەن
ئەوە جێدێڵم بۆ
ئەو کەسانەی بەویژدانەوەى
ئەو فیستیڤاڵە
هەڵدەسەنگێن
، یەکێک لەو بەرێزانە ئاماژە
بەوە دەدات کە
دیواخانی تەوێڵە
بەجیا لە دیواخانەکانی
تر ببو بە شوێنی
حەسانەوەی لێپرسراوان
و میوانە تایبەتییەکان
، بەڵام بە شایەتی
هەموو ئەو کەسانەی
کە سەردانی شوێنەکانیان
کردووە ، دیواخانی
تەوێڵە لە تەنیشت
دیواخانی بیارەوە
دروستکرابوو
و زۆربەی ئەو کەسانەی
لەو دیواخانەدا
میوانداری
کران خەڵکی
ئاسایی و میوانەکانی
ڕۆژهەڵاتی
کوردستان
بوون کە بەهۆی
نزیکایەتی و
دراوسێیەتییەوە
پتر لە مێوانخانەی
تەوێڵە و بیارەدا
دادەنیشتن ، ئیتر
نازانم ئەو بەڕێزە
لە کوێوە ئەو
زانیارییە غەڵەتەی
وەرگرتووە ، ڕەنگە
ئەوە مەبەستێکی
تایبەتی تێدا
بێت کە لە بەشێک
لە وتەکانیدا ڕەنگی
داوەتەوە و
نووسەر بە توڕەییەوە
شارۆچکەی تەوێڵە
بە گوند ناو دەبات؟!
نوسەر لە شوێنێکی
تری بابەتەکەیدا
بەڕێوەبەرانی
فیستیڤاڵ بە پیاوی
حزب پێناسە دەکات
و پێیوایە کەسایەتییە
سیاسییەکان
نابێ لەکاروباری
کۆمەڵایەتیدا
دەستێوەربدەن
، بۆ من جێگای
تێڕامانە کە ڕۆژنامەنوسێک
وابیر بکاتەوە
کە کەسایەتی سیاسی
نابێ لە
کاروباری کۆمەڵایەتیدا
بەشدار بکات ،
ئەی باشە ئەرکی
حزب چییە ، ئایا
حزبەکان نوێنەری
توێژە جۆراوجۆرەکانی
کۆمەڵگا نین ،
ئایا ئەوانیش
وەک ماباقی خەڵک
مافی بەشداریکردنیان
لە چارەنوسی خۆیاندا
نییە ، ئەو بەڕێزانە
دەبێ ئەو ڕاستییە
بزانن کە حزب
هەڵقوڵاوی کۆمەڵگایە
و بتەوێ و نەتەوێ
بەشێکە لە واقیعی
کۆمەڵگای ئێمە
، بەشداریکردنی
دەسەڵاتدارانی
حزب و حکومەت
لەم جۆرە فیستیڤاڵانەدا
نە تەنیا زیانی
نییە بەڵکو زۆر
جار جێگای بایەخ
و گرنگی پێدانە
، ڕاکێشانی بەرپرسانی
حزبی و حکومی
ئامانجێکی ئەو
فیستیڤاڵە
بوو ، چونکە لەو
جۆرە سەردانانەدا
زۆرێک لە کەم
و کوڕیەکان دەردەکەون
و بەرپرسانیش
ناچار دەکرێن
ئاوڕێک لەو
ناوچانە بدەنەوە
، پاشانیش ئەگەر
بەشداری حزب
وکەسایەتییە
سیاسییەکانتان
پیێ باش نییە
و بەشداریکردنی
حزب و دەسەڵات
بۆ فیستیڤاڵی
هەورامان دەخەنە
بەر تیخی تێژی
ڕەخنە ناڕەواکانتان
ئەی بۆچی
نەهاتن و بەشدارینەکردنی
شێخێکی دەسەڵاتخواز
و تینووی حزبایەتی
بە خاڵی لاوازی
ئەو فیستیڤاڵە
لە قەڵەم دەدەنن،
ئەمە
بانێکە و دوو
هەوا؟!وناچێتە
خانەی رەخنەوە.
2008-07-23